حکوتی هەرێم چۆن پێکدێت؟ پارتی چیتر چاوەرێی یەکێتی ناکات

4 كاتژمێر لەمەوپێش



یەکێتی وەڵامی چی دەبێت؟

هاوڵاتى

بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ سینارۆ تێناپەڕێت. ئەم سێ سیناریۆیە هەرسێکیان ئەگەری روودانیان هەیە، بەڵام یەکێکیان ئەگەرێکی لاوازی هەیە.

لەدوای زیاتر لە ساڵێک لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، هێشتا کابینەی 10ـی حکومەت پێکنەهاتووە و یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستەکان رێککنەکەوتوون.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەرکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی مێپس گوتی، "ئێمە زۆر نەرمیمان بەرامبەر یەکێتی نواندووە و ئیتر لەمەودواش دۆخەکە گۆڕاوە و بەپێی دۆخی نوێ مامەڵە دەکەین."

با پێتان بڵێم سێ سیناریۆکە چین:
یەکەم: هەردوولا رێکدەکەون پۆستەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دابەش بکەن، هەروەک جاری پێشوو کە پۆستەکانی بەغدا و هەرێمیان بەپێی رێککەوتنی نێوانیان دابەشکرد. ئەم سیناریۆیە ئەگەری روودانی زۆرە، بەڵام بەپێی قسەکانی مەسرور بارزانی بێت چیتر پارتی ئەوەی قبوڵ نییە و بەپێی کورسی مامەڵە لەگەڵ یەکێتی دەکات. 

سیاریۆی دووەم: رەنگە پارتی پەنا بۆ لایەنکانی دیکە ببات. بە کورسییەکانی خۆی کە ٣٩ کورسین لەگەڵ سێ کورسی کۆتا، تەنها ٩ کورسی دەمێنیت بگاتە ٥١ کورسی و زۆرینەی پەرلەمان بەدەستبهێنێت، بۆ ئەمەش رەنگە لەگەڵ لایەنەکانی تر رێککبکەوێت تا بگاتە زۆرینە و یەکێتی ناچار بکات بەشداری لە کابینەی 10 بکات. ئەم سیناریۆیە ئەگەری روودانی بەهێزترە، هەروەک چۆن پارتی لە 2019 ئەنجامیدا و یەکێتی ناچارکرد ئەو پۆستانە وەربگرێت کە بە بەتاڵی بۆی بەجێهێشتبوو.

سیناریۆی سێیەم ئەگەرێکی لاوازە، بەڵام بووەتە جێی باس و خواس لەنێو لایەنە سیاسییەکان، ئەویش هەڵبژاردنی پێشوەختە و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنە. ئەم سیناریۆیە کاتێکی زۆری دەوێت، بەڵام رەنگە لە بەرژوەندی یەکێتی نەبێت، بەوپێیەی لەم هەڵبژاردنەی دواییدا دەنگەکانی کەمیکرد و دەنگی پارتی ملیۆنێک زیاتری تێپەڕاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار