مارک ساڤایە سێبەرە یان نێردەى ئەمریکایە!؟
9 كاتژمێر لەمەوپێش
خەبات کوردە
لەو ڕۆژەوەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا مەسیحیەکی عێڕاقی لە دایک بوو و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمەریکی کرد بە نوێنەری خۆی ، جوڵەی سیاسی لە ناو عێڕاق و ئێراندا و لە ناو تەواوی پێکهاتە سیاسیەکانی کورد و سوننە و شیعە دروست بوو بە تایبەتیش شیعەکان .
ساڤایا گەیشتۆتە عێڕاق .؟
هیوادارم وا تێنەگەن مەسیحیەکی خاوەن کێڵگەی بەرهەم هێنانی حەشیشە لە ئەمەریکا بە خۆڕایی کرابێتە نوێنەری گەورەترین سەرۆکی جیهان .! هیچ قسەی لە سەر نیە ئەو ناوە تەنها سێبەرێکە ( ظل ) و کۆمەڵێ موستەشاری لە پشتە و ڕادەهێندرێ کە چی بکات و چی بڵێ و لە گەڵ کێ نامەکانی بگەیەنێ
هەفتەی پێشوو میدیاکان ڕایانگەیاند کە مارک ساڤایە گەیشتۆتە عێڕاق و چەندین لێپرسراو و بەرپرسی حیزبی و حکومی دیوە بە نهێنی لە وانەش سەرۆکی قەشەکانی عێڕاق کە ماوەی پێشوو بە بڕیارێکی سەرۆکی عێڕاق و بە ئاڵوگۆڕێکی سیاسیانە لە بەغدا دەرکرا .
دوای ئەو چاوپێکەوتنانە و دور لە چاوی میدیاکان ڕاگەیەندرا قائانی بەرپرسی سوپای قودس ی ئێرانی گەیشتۆتە بەغدا چاوی بە گەورە سیاسیە کاریگەرەکانی شیعە کەوتوە ، بە بێ ئەوەی ئاماژە بۆ هیچ سەرکردەیەکی سوننە و کوردی عێڕاقی بکرێ .
لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێران لە دوای ئاشکرا بوونی قائانی لە عێڕاق ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئێران دەیەوێ لە داهاتودا هەر چی چەکدار و گروپی شیعە و حەشدی شەعبیە بە سەرکردەکانیەوە بکاتە قوربانی تەنها ساڕوخ و فڕۆکەیەکی ئەمەریکی بەسەر ئاسمانی ئێراندا نەسوڕێنەوە ،
ئەوەتا بەرپرسە باڵاکانی ئێران دوچاری سەرلێشێواوی و کەمی داهات بوونەتەوە ، بە ئاشکرا سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێ کە زۆر زەحمەتە مانگی داهاتوو بتوانین موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتمان پێ دابین بکرێ
دوو ڕۆژێک بەر لە ئێستا دەنگگۆی لێدانی سێ ئۆتۆمبیلی وەفدێکی بیانی بڵاو کرایەوە کە لە هاتنە خوارەوەیان لە سەری ڕەش کەوتونەتە بەر هێرشی دڕۆنەکان و بە بێ ئەوەی ئاماژەیەک بدرێ کە لەو هێرشەدا کوژراو و بریندار هەبووە یان نا . ! بە تایبەتیش دەزگای ئاسایش و پاراستنی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا هەر بە یەکجاری یەک تۆپە قوڕی بە سەرچاوەی هەواڵەکە دادا و سەرلەبەری بەدرۆ خستەوە و وەکو ئەوەی کە هیچ شتێ ڕووی نەدابێ .
با لێرە هەڵوێستەیەک بکەین ؟
گریمان ئەو سەردانە ڕاست بوو .! ئایا دەکرێ قائانی سەردانی عێڕاق و بەرپرسە باڵاکانی شیعە بکات و سەردانێکی هەولێر و سەری ڕەشیش نەکات بە نهێنی .؟
ئایا دەکرێ نێردەی دۆناڵد تڕەمپی گەورەترین سەرۆکی جیهان سەردانی عێڕاق بکات و ئاوڕێک لە هەولێر و سەری ڕەش نەداتەوە .؟
لێرەدا دەبێ تۆزێ ژیرانە بیربکەینەوە کە ئایا ئەو کردە تیرۆریستیە سەد دەر سەد ڕاست بووە ؟
ئایا شەبەحەکەی نێردەی ئەمەریکا و موستەشارەکانی لە ناو ئۆتۆمۆبیلەکاندا بوون و کراونەتە ئامانج ؟
یان قائانی و هاوەڵانی لە ناو ئەو سێ ماشێنەدا بوون کە لە سەری ڕەشەوە هاتونەتەوە خوارێ .؟
با ئەوەش لە یاد نەکەین کە هەر دوێنێ وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە گەڵ وەزیری بەرگری عێڕاق پەیوەندیان پێکەوە کردوە و لە دواییدا وەزیرە عێڕاقیەکە تا ماویەکی کورت لە سەر کورسیەکەی لە جوڵە کەوتوە .
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێڕاقیش تەنها ( دە ) ڕۆژی ماوە و ئەمەریکا پێداگرە لە سەر ئەنجامدانی
و ئێرانیش هەر باسیشی ناکات ! کە ئایا ئەنجام دەدرێ یان دوا دەخرێ .؟
