ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێى چه‌ند پرسێک کۆده‌بێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم کۆده‌بێته‌وه.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 13کانونى دووه‌مى2021 رایگه‌یاند" ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم کۆده‌بێته‌وه ".
فەرمانگەی میدیا و زانیارى ئه‌و تهوهرانهشى رونکردۆته‌وه که له کۆبونه‌وه‌که‌دا تاوتوێ ده‌کرێن یه‌کێک له‌وانه دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 و پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكانی لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن.
ته‌وه‌رێکى دیکه راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا ده‌بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار