لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا بڕیارى ده‌سپێکردنه‌وه‌ى خوێندنیدا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له‌رۆژى شه‌ممه‌وه خوێندنى قۆناغى 12ـى ئاماده‌یى ده‌ستپێده‌کاته‌وه و خوێندنى قۆناغه‌کانى دیکه‌ش بۆ سه‌ره‌تاى مانگى ئازار دواده‌خرێت.
ئه‌مڕۆ 13ى کانونى دووه‌مى 2021جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده پێشنیازى خۆى سه‌باره‌ت شێوازى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوێندن له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا پێشکه‌شکرد، پێشنیازه‌که‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده په‌سه‌ندکرا و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش رۆژى شه‌ممه 16ى ئه‌م مانگه خوێندنى قۆناغى 12ى ئاماده‌یى ده‌ستپێده‌کاته‌وه، خوێندنى قۆناغه‌کانى دیکه‌ش بۆ مانگى ئازار دواده‌خرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا پرسى ئاماده‌کردنى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى هه‌رێم گفتوگۆى له‌سه‌ر کراو و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان راسپێردران له‌ماوه‌ى دو هه‌فته‌دا پلانى خۆیان له‌باره‌ى خه‌رجى و داهاته‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئاماده‌کارییه‌کان بۆ نوسینه‌وه‌ى ره‌شنوسى بودجه ده‌ستپێبکات".
هاوکات، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌سه‌ر بابه‌تى رێکخستنه‌وه‌ى کارى کۆمپانیاکانى که‌رتى تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى کرده‌وه پێویسته سه‌رجه‌م رێکاره‌کانیان له‌چوارچێوه‌ى یاسا و رێکاره‌کاندا بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه رێگه‌به کۆمپانیاکان نادرێت خزمه‌تگوزارییه‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن.