هەسەدە: ناوچەکانی دێرحافرو بەنداوی تشرین هەڵکشانی سەربازی بەردەوام بەخۆوە دەبینن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ناوچەکانی دێر حافر، مەسکەنە و بەنداوی تشرین، لەلایەن چەکدارانی دیمەشق و بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی بۆردومان دەکرێت، ئەمەش مەترسییەکی زۆری لەسەر ئاسایشی مەدەنی و دامەزراوە گرنگەکانی ناوچەکە دروستکردووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەیاننامەیەكدا:
🔹لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، ناوچەکانی دێرحافرو مەسکەنەو بەنداوی تشرین هەڵکشانی سەربازيی بەردەوام بەخۆوە دەبینن.
🔹دوژمنكارییەكی چڕ لەلایەن گروپەكانی سەر بە دیمەشقەوە هاوشانی هەڵکشانی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەردەوامە.

🔹لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا، گروپەكانی دیمەشق چەندین جار هێرشیان کردە سەر دەوروبەری بەنداوی تیشرین و بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و تۆپخانە و هاوەن.
🔹ژمارەی هێرشەکان 12 كردنە ئامانجی تێپەڕاندووە، گوندەکانی ئەلمەحشیەو شێخ حەسەن و گوندی قشلە کردووەتە ئامانج، تۆپبارانی دەوروبەری بەنداوەکەش تا کاتی بڵاوبونەوەی ئەم راپۆرتە بەردەوامە.

🔹گروپەکانی سەر بە دیمەشق بە ئامانجگرتنی ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانيان لە شارۆچکەی دێرحافر چڕكردووەتەوە. 
🔹بارەگای پۆستەخانەی دێرحافر بە تۆپخانەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ بۆردومان کرا.
🔹فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی نانەواخانەی دێرحافری کردە ئامانج و کارەکانی پەکخست و مەترسی راستەوخۆی بۆ سەر ئاسایشی خۆراکی دانیشتووان دروستکرد.

🔹هێزەکانمان هەوڵێکی دزەکردنیان لە لایەن گروپەكانی سەربە دیمەشق لەمیحوەری گوندی زوبەیدە لە گوندەواری باشوری دێرحەفەر بەرپەرچ دایەوە. 
🔹هەوڵەکە شکستی هێنا و هێرشبەرەکان ناچاربوون هەڵبێن، سەرەڕای ئەوەی بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەکارهێنانی دۆشکەدا ئەنجامدرا.
🔹هاوتەریب ناوچەکە شایەتی چالاکیی چڕو پڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی بایراکتەری تورکیا بوو. 

🔹فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا پێگەیەکی سەربازیی سەر بە هێزەکانمانی لە شاری مەسکەنە کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە. 
🔹ئەمە دووەم هێرشی لەو جۆرە بوو لەو رۆژەدا، پێگەیەکی دیکەش گوندی ئەلبوعاسی، لە گوندەواری تەبقە، کرایە ئامانج.
🔹فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بەردەوام بوون لە کردنە ئامانجی شاری مەسکەنە بۆ چوارەم جار لە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵکشانەكانەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ زیادبوونی خێرایی هێرشە ئاسمانییەکان لە ناوچەکەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار