وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: نه‌وتى خاو به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 60 دۆلار
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، له چاره‌کى دووه‌مى ساڵى 2021 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاو بۆ 60 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى کانونى دووه‌مى 2021، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانى عێراق رایگه‌یاند: "له ئێستادا تێکڕاى نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى عێراق 53 دۆلارى تێپه‌ڕاندووه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له چاره‌کى دووه‌مى ساڵى 2021 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بۆ 60 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه".
عێراق له‌چوارچێوه‌ى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له‌نێو رێکخراوى ئۆپیک پڵه‌س ئه‌ندامه‌و یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ى پابه‌ندى سیاسه‌تى نه‌وتى رێکخراوه‌که ده‌بێت.
به‌هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌که‌ى و دۆزینه‌وه‌ى ڤاکسین بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا، نرخى نه‌وت له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه بینیوه، به‌جۆرێک گه‌یشتووه‌ته‌وه هه‌مان ئاستى مانگى ئازارى ساڵى رابردوو.