هەسەدە: گروپەکانی سەر بە دیمەشق بە تانک و تۆپهاوێژ هێرشدەکەن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ناوەندی راگەیاندنی سوریای دیموكرات دەڵێت: گروپە چەكدارەكانی سەر بە دیمەشق لە دژی گەرەکەکانی حەلەب تانک و تۆپخانە بەکاردەهێنن.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، لە بەیاننامەیەكدا: بە توندی ئەو بانگەشانە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانی حکومەتی دیمەشقەوە سەبارەت بە ئامانجگرتنی گەڕەکەکانی حەلەب لەلایەن هێزەکانيانەوە، کە بەپێی رێککەوتنی 1ی نیسان خاڵەكانی رادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ_ئاسایش کردوە.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشكردووە: پێویستە لێكۆڵینەوە لە گروپە  دابەشبووەكانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بكرێت، کە لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا گەمارۆی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەیان داوەو چەندین جار هێرشیان كردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی بە بەرچاوی چاوی دەزگاكانی حکومەتەوە، سەرەڕای رێککەوتنی 1ی نیسان.

دەشڵێت: بۆردومانكردنی ئێستای ناوچە نیشتەجێبوەکان دەرئەنجامی راستەوخۆی كردەوەكانی هەمان ئەو گروپانەیە، بەتایبەتی لە رۆژئاوا و باکوری حەلەب، کە موشەکەکان بە درێژایی ڕێڕەوی سەربازی ئاشكرا لە پێگەکانیانەوە بەرەو گەڕەکەکانی شارەکە هەڵدەدرێن بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ئاسایش و ئاژاوە نانەوە.

ئەو گروپانە گەیشتوونەتە ئاساتێك  کە تانک و تۆپخانەیان هێناوە بۆ تۆپبارانکردنی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە پەرەسەندنێكی مەترسیداردا کە هەڕشە لەسەر ژیانی خەڵکی سڤیل و سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار