دیلۆیت؛ گومانه‌کانى دۆسیه‌ى نه‌وتى نه‌ڕه‌واندووه‌ته‌وه‌

سه‌رۆکى لیژنه‌ى سامانه‌ سروشتییه‌کان ده‌ڵێت راپۆرته‌که‌ى دیلۆیت ورده‌کاریى ده‌رهێنان‌و چۆنێتیى فرۆشتنى نه‌خستۆته‌ڕوو

3 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

راپۆرتهکهى دیلۆیت کاردانهوهى پهرلهمانتاران و شارهزایانى ئابوورى لێکهوتۆتهوهو پێیانوایه وردهکارى فرۆشتن و دهرهێنانى نهوت و قازانجى کۆمپانیاکانى بهوردهکارییهوه نهخستۆتهڕوو.

بهپێى ئهو راپۆرتهى کۆمپانیاى دیلۆیت لهبارهى ههناردهو داهاتى نهوت بڵاویکردووەتهوه، حکومهتى ههرێمى کوردستان لهنۆ مانگى سهرهتاى ساڵى رابردوودا  فرۆشتن و قازانج و داهاتهکهى بهم شێوهیه بووه:

(١١٨،٩٩٧،٥٥٣) بهرمیل نهوت فرۆشراوه

(٣،١٧٦،١٣٦،٧٢١) دۆلار داهاتى نهوت بووه

(٢،٢٥٨٠٢١،٣٦٢) دۆلار خهرجى پرۆسهکانى نهوت بووه!!!

تهنها (٩١٨،١١٥،٣٥٩) دۆلار پوختهى داهات بووه، واته حکومهت لهفرۆشتنى نهوت مانگانه تهنها (١٠٢) ملیۆن دۆلارى بۆ ماوهتهوه!!!.

ههروهها بڕى (٩١٣،٦٦٦،٦٠٥) دۆلاریش پارهى پێشهکى فرۆشتنى نهوت و گۆڕانکارى لهڕهسیدى کڕیارهکاندا چووەتهسهر حسابى حکومهت، واته چووەتهسهر ههژمارى داهات، بهڵام داهاتى فرۆشى نهوت نهبووه لهو نۆ مانگهدا.

کهواته لهکۆى یهک ملیارو (٨٣١) ملیۆن و (٧٨١) دۆلارى کۆى داهات و وهرگرتنى پارهى پێشهکى بووه.

 (٢٦) دۆلار و (٣٤٨) سهنت تێکڕاى نرخى یهک بهرمیل نهوت بووه لهو نۆ مانگهدا، واته به (١٣) دۆلار و نیو لهخوار نهوتى برێنتهوه فرۆشراوه!!!

هاوکات پێنج دۆلارو (٩٦٣) سهنت تێچووى گواستنهوهى یهک بهرمیل نهوت بووه لهڕێگهى بۆرییهوه، لهو بڕهش (٣،٨٢٥) دۆلارى دراوه بهکۆمپانیاى بۆرى کوردستان واته کار گرووپ، (٢،١٣٨) دولاریش دراوه بهتورکیا، که بهههردوولا نزیکهى (٧١٠) ملیۆن دۆلاریان وهرگرتووه.

بهکۆى گشتى حکومهتى ههرێمى کوردستان بهبههاى سێ ملیارو  (١٧٦) ملیۆن دۆلار نهوتى فرۆشتووهو  تهنها (٩١٨) ملیۆن دۆلارى بۆ ماوهتهوه، واتا مانگانه (١٠٢) ملیۆن دۆلار دهکات.

سهرۆکى لیژنهى سامانه سروشتییهکان لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت:» راپۆرتهکهى دیلۆیت وردهکارى چۆنیەتى فرۆشتن و دهرهێنان و قازانجى کۆمپانیاکانى تێدا نییه«.

عهلى حهمهساڵح، سهرۆکى لیژنهى سامانه سروشتییهکان لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:»راپۆرتهکهى دیلۆیت کۆمهڵێک پرسیار ههڵدهگرێت، ئێمه دهستمان کردووه بهپرسیار کردن که بۆ نهوتى ههرێم به (١٣) دۆلار کهمتر لهبرێنت دهفرۆشرێت، ئایا بهکێ دهفرۆشرێ، پێویسته روونبکرێتهوهو بهکێ و چ کۆمپانیایهک دهفرۆشرێت».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد کهخهرجییهکانى دهرهێنانى نهوت لهههرێمى کوردستاندا زۆر زۆرهو بۆ ئهوهى بهراوردى بکهین لهگهڵ قازانجى کۆمپانیاکانى نهوتدا.

عهلى حهمهساڵح وتیشى:» بهتێکڕا (٩١٨) ملیۆن دۆلار بۆ نۆ مانگى ساڵى ٢٠٢٠ بۆ حکومهتى ههرێم ماوهتهوه، بهڵام (٩١٣) ملیۆن دۆلارى فرۆشتنى نهوتیان ههبووهو پێشهکى وهریانگرتووه، ئهمه تێکهڵ ناکرێت لهگهڵ دهستکهوت و داهاتدا».

سهرۆکى لیژنهى سامانه سروشتییهکان لهپهرلهمانى جهختى لهوهشکردهوه ئامادهن وهزیرى نوێى سامانه سروشتییهکان بانگهێشتى پهرلهمان و لیژنهکهیان بکهن تا روونکردنهوهیان پێبدرێت، وتیشى:» ئێمه بهنووسراوى فهرمى بانگهێشتى وهزیرى سامانه سروشتییهکان دهکهین لهسهر راپۆرتهکهى دیلۆیت و چهندین شتى دیکه، کهههرێمى کوردستان بههیچ شێوهیهک ئیش لهسهر دروستکردنى پاڵاوتنى نهوت ناکات، ههندێ وڵات نهوت دهکڕن و پیشهسازیى نهوتیان ههیه، بهڵام ههرێم تهنها نهوت دهفرۆشێت».

حکومهتى ههرێمى کوردستان بهفهرمى ئهوهى راگهیاندووه کهڕۆژانه (٦٤٠) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه بهرههمدههێنێت و (٣٠) ههزار بهرمیلى بۆ ناوخۆ بهکاردههێنێت و (٤٣٠) ههزار بهرمیلى لهڕێگهى بۆرى بۆ بهندهرى جیهان ههناردهى دهرهوه دهکات.

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت:» ههموو وهزیرهکان بهوهزیرى سامانه سروشتییهکانیشهوه بانگهێشتى پهرلهمان دهکرێن».

زیاد جهبار، سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:»ههموو کات وهک فراکسیۆنى یهکێتى داواى شهفافیهتى نهوتمان کردووه«.

ههروهها ئهوهشى روونکردهوه کهوهزیرى سامانه سروشتییهکان و سهرجهم وهزیرهکانى دیکهش بهڕێکارى یاسایى خۆى خازعن بۆ لێپرسینهوهو بانگهێشتکردن و میواندارى لیژنهکان بێت یا لهکۆبوونهوهى پهرلهماندا گفتوگۆیان لهگهڵدا بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار