وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێم: (کیت)ى پشکنینى کۆڤید20مان نییه

«له‌ڕێگه‌ى نیشانه‌کانه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت و به‌هه‌مان ئامێرى کۆرۆنا پشکنین ده‌که‌ین»

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حه‌سه‌ن 

بهرپرسانى تهندروستى ئاماژه بهوه دهدهن تائێستا لهههرێمى کوردستاندا (کیت)ی پشکنینى ئامێرى کۆرۆناى نوێیان نیهو وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم دهڵێت:» لهڕێگهى نیشانهکانهوه دهردهکهوێت و بهههمان ئامێرى کۆرۆنا پشکنین دهکهین».

بهرێوهبهرى دهزگاى تهندروستى پێشمهرگه ئاماژه بهوهدهدات که تائێستا کییتى پشکنینى (کۆڤید 20)یان نییه.

شهماڵ جهبار یاوهر، بهڕێوهبهرى دهزگاى تهندروستى پێشمهرگه، لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت» تائێستا کیتى پشکنینى کۆرۆناى نوێمان نیه، بههۆى نهبوونى ئهو کیتهوه تائێستا پشکنین بۆ ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ نهکراوه«.

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم دهڵێت: «ههر حاڵهتێکى کۆرۆناى نوێ (کۆڤید 20) لهههرێمدا ههبێت رادهگهیهنرێت و ناشاردرێتهوهو ئهمه پهیوهسته بهپاراستنى گیانى هاووڵاتیان».

هاوکات ئاسۆ حهوێزى، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت» کیتى پشکنینى کۆرۆناى نوێ لهئێستادا لهههرێمدا نیهو تهنیا لهڕێگهى نیشانهکانهوه دهردهکهوێت، بهههمان ئامێرى کۆرۆنا پشکنین دهکرێت، بهڵام لهههموو خۆرههڵاتى ناوهڕاستدا تهنها دوو ئامێرى کیت ههیه«.

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد لهوڵاتانى دهوروبهر  تۆمارکردنى حاڵهت ههبووه، وتیشى: «بۆیه مهترسییهکه لهسهرمان ههیهو بهردهوام رێکارهکان دهگرینهبهرو لهپشکنین بهردهوام دهبین».

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم باسى لهوهشکرد لهئێستادا ههموو ئهو کهسانهى کهدێنه ههرێمهوه پشکنینیان بۆ دهکرێت و بهڵگهنامهیان بۆ پڕدهکرێتهوه، بۆ ئهوهى ههر نیشانهیهکیان تێدا دهرکهوت سهردانى ناوهندهکانى پشکنین بکهن.

« ههر حاڵهتێکى کۆرۆناى نوێ (کۆڤید 20) لهههرێمدا ههبێت رادهگهیهنرێت و ناشاردرێتهوهو ئهمه پهیوهسته بهپاراستنى گیانى هاووڵاتیان، بۆیه رادهگهیهنرێت بهمهبهستى هۆشیارى و ئاگادارکردنهوه«، ئاسۆ حهوێزى وا دهڵێت. سهرههڵدانى ڤایرۆسێکى نوێ لهجیهاندا کهناسراوه به(کۆڤید 20)، لهدواى بڵاوبوونهوهى ساڵێک بهسهر ڤایرۆسى کۆرۆنا (کۆڤید 19)، رێوشوێنهکانى لهههموو جیهان توندتر کردو لهههرێمى کوردستانیش بهمهترسى دادهنرێت بههۆى تۆمارکردنى حاڵهتى کۆرۆناى نوێ (کۆڤید 20) لهوڵاتانى دراوسێى ههرێمى کوردستان.

سامان بهرزنجى، وهزیرى تهندروستى حکومهتى ههرێمى کوردستان ههفتهى رابردوو رایگهیاند که بهووردى چاودێریى ههموو کهسێک دهکهن که لهو وڵاتانه دێنهوه کهزنجیرهى نوێى کۆرۆناى نوێى (کۆڤید 20)یان تێدا بڵاوبووهتهوه، وتیشى: «لهکاتى ئێستادا سنوردارهو ههوڵى فراوانکردنى ئهم پشکنینه دهدهین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار