په‌رله‌مانتارێکی کورد لەبەغدا: ئه‌مڕۆ حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیمى به‌غدا بکات له‌سبه‌ینێ باشتره‌

داوا ده‌کرێت پێش په‌سه‌نکردنى پرۆژه‌ بودجه‌ى عێراق حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پهرلهمانتارێکى فراکسیۆنى یهکێتى دهڵێت سهرهڕاى ئهوهى حکومهتى ههرێم بهڵێنیداوه پابهند بێت بهبڕگهکانى پرۆژه بودجهى 2021ى عێراقهوه، بهڵام تائێستا لیترێک نهوتى نهداوهته بهغداو دهشڵێت:» ئهمڕۆ حکومهتى ههرێم نهوت تهسلیمى بهغدا بکات لهسبهینێ باشتره«.

رێزان شێخ دلێر ئهندامى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا بۆ  هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد سهرهڕاى ئهوهى حکومهتى ههرێم و وهفدهکهى لهبهغدا لهگهڵ فراکسیۆنهکانى یهکێتى و پارتى و فراکسیۆنى هیوا کۆبوونهتهوهو بهڵێنیانداوه پابهندى بڕگهو ماددهکانى پرۆژه بودجهى ئهمساڵ بن، بهڵام حکومهتى ههرێم تائێستا یهک لیتر بهرمیل نهوتى تهسلیمى بهغدا نهکردووه.

پڕۆژه بودجهى عێراق له (165) ترلیۆن دینار پێکهاتووهو پشکى ههرێم نزیکهى (13) ترلیۆن دینار دانراوه لهبهرانبهر (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهو تهسلیمکردنى داهاته نهوتییهکان.

پهرلهمانتارهکهى یهکێتى ئاماژهى بهوهکرد وهک فراکسیۆنى یهکێتى و پارتى و هیوا یهک ههڵوێستین لهبهرگرىکردن لهو بڕگهو ماددانهى پهیوهندى بهههرێمى کوردستانهوه ههیه، بهڵام پهرلهمانتارانى سوننه پێش شیعه لهگهڵ بڕگهو ماددهکانى تایبهت بهههرێم نین و دهڵێن پێویسته حکومهتى ههرێم ههموو نهوتهکهى تهسلیم بکات که رۆژانه زیاتره له (450) ههزار بهرمیل.

رێزان شێخ دڵێر وتیشى:»متمانه نهماوهو پهرلهمانتارهکانى شیعهو سوننه هیچ دڵنیاییهکیان نییه لهوهى کورد پابهند دهبێت، چونکه تائێستا یهک لیتر نهوتى تهسلیمى بهغدا نهکردووه«.

ئهو پهرلهمانتاره پێشیوابوو گرنگه حکومهتى حکومهتى ههرێم پێش پهسهندکردنى پڕۆژهى بودجه که رهنگه بکهوێته کۆتایى ئهم مانگهو سهرهتاى مانگى داهاتوو نهوتى خاو رادهست بکات، کهڕۆژانه (250) ههزار بهرمیله، وتیشى:»حکومهتى ههرێم کێشهی مووچهو بودجهى ههیهو بۆ چارهسهرکردنى پابهندبوون بهبودجهى عێراقهوه گرنگه ئهمڕۆ حکومهتى ههرێم نهوت تهسلیمى بهغدا بکات لهسبهینێ باشتره«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار