حکومه‌تى هه‌رێم «سه‌گ»ى ئاشکراکردنى مادده‌ى هۆشبه‌رى نییه

قایمقامێک پێشنیار ده‌کات ئه‌و سه‌گانه‌ به‌کاربهێندرێت و بەرپرسێکی نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانیش ده‌ڵێت»بازرگانان زۆر له‌سه‌گه

4 ساڵ لەمەوپێش



‌‌هاوڵاتى

قایمقامى پشدهر پێشنیار بۆ حکومهتى ههرێم دهکات بۆ رووبهڕووبونهوهى مادده هۆشبهرهکان»سهگ»ی تایمهتمهند بهکاربهێنێت تا رێگرى زیاترى لێبکرێت، بهڵام بهڕێوهبهرى گشتى نههێشتنى مادده هۆشبهرهکان دهڵێت:» ئهوانهى بازرگانى بهو ماددانهوه دهکهن زۆر له سهگهکان زیرهکترن».

لهساڵى 2019 دا بهپێى ئامارهکانى بهڕێوهبهرایهتى گشتى نههێشتنى مادده هۆشبهرهکانى ههولێرو دهۆک، ههزار و (712) تۆمهتبار دهستگیرکراون و دهست بهسهر (203) کلیۆو (16) گرام ماددهى هۆشبهردا گیراوه.

ههروهها له ساڵى 2020 دا  لهپارێزگاى ههولێرو دهۆک بڕى (555) کیلۆو (740) گرام ماددهى هۆشبهر لهههرێمى کوردستاندا دهستى بهرسهردا گیراوهو ههزار و (113) تۆمهتبارى مادده هۆشبهرهکان دهستگیرکراون.

هاوکات، بهپێى ئامارهکانى بهڕێوهبهرایهتى مادده هۆشبهرهکانى سلێمانى لهساڵى 2019دا زیاتر لهیهک تهن ماددهى هۆشبهر دهستی بهسهردا گیراوهو (350) کهسیش دهستگیرکراون و  لهساڵى 2020دا، (100) کیلۆ ماددهى هۆشبهر دهستی بهسهردا گیراوهو (300) کهسیش دهستگیرکراوه.

قهبارهى بازرگانیکردن بهمادده هۆشبهرهکان و بهکارهێنانى تهشهنهى کردووهو قایمقامى پشدهر  پێشنیار بۆ حکومهتى ههرێم دهکات که «سهگى ئاشکراکردنى ماددهى هۆشبهر» لهسنورهکان و فرۆکهخانهکان دابنرێت لهپێناو سهلامهتى کۆمهڵگادا.

بهکر بایز، قایمقامى قهزاى پشدهر لهلێدوانێکدا به‌‌‌‌هاوڵاتى وت: «لهئێران گرنگییهکى زۆرى پێدهدرێت، ههرچى زانیارى مرۆڤى ههیهو مرۆڤ ناتوانێت دهستى پێبگات سهگى (موادیاب) دهستى پێدهگات، لهههر کوێیهک و ههر شوێنێک ماددهى هۆشبهر بشاردرێتهوه ئهو سهگانه دهتوانن بیدۆزنهوه«.

ناوبراو وتیشى:»عهقڵى ئهوهى رووبهڕووبونهوهى ماددهى هۆشبهرى پێسپێردراوه ئهوهنده فراوان نییه بزانێت سهگى موادیاب چ رۆڵێک دهبینێت لهئاشکراکردنى ماددهى هۆشبهردا، ئهمه پێشنیارێکه بۆ حکومهتى ههرێم و مهسهلهکه سهلامهتى کۆمهڵگایه، بۆ ئهوهى شیرازهى کۆمهڵگا بپارێزین».

قایمقامى قهزاى پشدهر ئهوهشى روونکردهوه کهئهو سهگانه تێچوونى دهوێت و   پێویستى بهلیژنهیهکى ڤێتهرنهرییه سهرپهرشتى بکات، بهڵام ئهنجامهکهى سهلامهتى و کۆمهڵگایه.

بهڕێوهبهرى گشتى نههێشتنى مادده هۆشبهرهکانى ههولێرو دهۆک دهڵێت: «ئهوانهى بازرگانى ماددهى هۆشبهر دهکهن زۆر لهسهگهکان زیرهکترن، ئهگهر زانیارى پێشوهخته نهبێت ئاشکرا نابن».

عهمید کهیوان میرزا ، بهڕێوهبهرى گشتى نههێشتنى مادده هۆشبهرهکانى ههولێرو دهۆک لهلێدوانێکدا به‌‌‌‌هاوڵاتى وت:» زیاتر پشت بهزانیارییهکانمان دهبهستین بۆ ئاشکراکردنى بازرگانیکردن و بهرکارهێنهرانى ماددهى  هۆشبهر».

ناوبراو وتیشى:»ئێمه ئیش بهسهگ ناکهین، دوای دۆزینهوهى ماددهکه ئهگهر پێویستى کرد سهگ بهکار دههێنین، لهدهروازهکان سهگ ههیهو بهکاریناهێنین، چونکه زیاتر پشت بهزانیارییهکان دهبهستین لهبهرئهوهى ئهوانهى بازرگانى ئهو ماددانه دهکهن زۆر لهسهگهکان زیرهکترن، ئهگهر وا نهبێت ئاشکرا نابن و دهستگیرناکرێن».

مانگى ئهیلولى ساڵى رابردوو پهرلهمانى کوردستان یاساى بهرهنگاربوونهوهى ماددهى هۆشبهرو کارتێکاره عهقڵییهکانى پهسهندکرد، که بهپێى یاساکه  ههرکهسێک ماددهى هۆشبهر بهمهبهستى بازرگانیکردن بهرههمهێنابێت یان دروستکردبێت، یان رووهکێک لهو رووهکانهى ماددهى هۆشبهری  لێ بهرههمدێت بهمهبهستى بازرگانی پێکردنى ههنارده یا هاوردهکردبێت به سزاى لهسێدارهدان یا ههتاههتایی سزا دهدرێت.

جهلال محهمهد ئهندامى لیژنهى یاسایى لهپهرلهمانى کوردستان به‌‌هاوڵاتى وت: «ئامرازهکان و رێکارهکانى ئاشکراکردنى ماددهى هۆشبهر لهههرێمى کوردستاندا کۆنن، سهگ یهکێکه لهو ئامرازه سهردهمییانه بۆ ئاشکراکردنى ماددهى هۆشبهر، بهڵام لهههرێم زیاتر بۆ بابهتى چهک و تهقهمهنى بهکاردێت».

ئهو ئهندامهى لیژنهى یاسایى پهرلهمانى پێشیوابوو تائێستا نهتوانراوه سهگ وهک ئامرازێکى سهرهکى بهکاربهێنرێت بۆ کۆنترۆڵکردنى بازرگانیکردن بهمادده هۆشبهرهکان.

جهلال محهمهد ئهوهشى روونکردهوه کهئهوهى لهسهر پهرلهمانه بۆ رێگرى کردن لهبازرگانى و بهکارهێنانى ماددهى هۆشبهر دهرکردنى یاسایه که له 16ی مانگهوه کهوتووهته بوارى جێبهجێکردنهوه، «ئهو یاسایه بهکارهێنهر وهک تاوانبار سهیر دهکات و مامهڵهى نهخۆشی لهگهڵدا دهکات، سزاى بازرگانیکردن بهمادده هۆشبهرهکانهوه قورس کردووهو رێگه دراوه بهلایهنى بهرپرس بۆ  بهکارهێنانى ههموو رێگایهک بۆ ئاشکراکردنى بازرگانى و بهکارهێنانى مادده هۆشبهرهکان».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار