«گرژییه‌کانى نێوان پێشمه‌رگه‌و په‌که‌که‌ کۆتایى هاتووه‌«

به‌رپرسێکى پارتى بۆ ‌‌‌‌‌هاوڵاتى: له‌بادینان هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌لیوا هاوبه‌شه‌کانى پارتى و یه‌کێتى جێگیرکراون

3 ساڵ لەمەوپێش



‌‌‌‌هاوڵاتى. دهۆک

بهرپرسێکى لقى 1ى پارتى له دهۆک ئاماژه بهوه دهدات که گرژییهکانى نێوان پێشمهرگه و پهکهکه کۆتایى هاتووه و دهشڵێت:» وهک پارتى بههیچ شێوهیهک لهگهڵ ئهوهدانین شهڕ لهگهڵ هێزهکانى پهکهکه بکهین».

مهسعود سهرنى، لێپرسراوى بهشى پهیوهندییهکان و ڕاگهیاندنى لقى 1ى پارتى له دهۆک به ‌‌‌‌هاوڵاتى وت «وهکو پارتى بههیچ شێوهیهک لهگهڵ ئهوهدانین شهڕ لهگهڵ هێزهکانى پهکهکه بکهین لهبهرامبهردا دهبێت هێزهکانى پهکهکهش ئهوه بزانن که خهباتى ئهوان له باشورى کوردستان نیه بهڵکو دهبێت بچنه کوردستانى باکور «.

مهسعود سهرنى ئاماژهى بهوهشکرد  ئهوکێشهى نێوان پارتى و پهکهکه رویدا شتێکى زۆر ناخۆش بووهو چونکه کاریگهرى لهسهر ههموو کوردستان ههبووه، وتیشى:» ئهوهى روویدا ناخۆش بووه، بهڵام دواین جار رویدا هیودارین دواینجار بێت «.

لهماوهى رابردوودا ههندێک گرژى لهنێوان هێزهکانى پارتى و گهریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان(پهکهکه) روویدا و کوژراو بریندارى لێکهوتهوه و پارتى لهچهندین ناوچهى بادینان چهندین بنکهو سهنگهرى پێشمهرگهى جێگیر کردووه.

بهرپرسهکهى لقى 1ى پارتى له دهۆک وتیشى:»مافى خۆمانه هێز لهوناوچانه جێگیربکهین بۆ پاراستنى ناوچهکه لهههر هێرشێک ،ئهو هێزهی جێگیرکراوه سهربه وهزارهتى پێشمهرگهیه و لهلیوا هاوبهشهکانى پارتى و یهکێتییه«.

بهرێوهبهرى ناحیهى کانی ماسی باسلهوه دهکات ماوهى دوو مانگه له ههر سێ ناحیهى ( شیلادزێ، دێرهلوک، کانی ماسی ) هێزى پێشمهرگه جێگرکراوه.

سهربهست سهبرى، بهرێوهبهرى ناحیهى کانی ماسی سهر بهقهزاى  ئامێدى لهلێدوانێکدا به ‌‌‌‌هاوڵاتى وت «پێش دوو مانگ هێزێکى پێشمهرگه لهسنورى قهزاى ئامێدى جێگیرکراوه و ئهو هێزهیه دابهشکراوه بهسهر ههرسێ ناحیهى ( شیلادزێ، دێرهلوک، کانی ماسی ) و کۆتایى به دڵهراوکێ هاوڵاتیان هاتووهو ئێستا دهچنهوه گوندهکانى خۆیان و دهستیان به چاندنى بهرههمه کشتوکاڵیهکان کردووهتهوه«.

ناوبراو ئهوهشى روونکردهوه که ساڵى رابردوو بههۆى بوردوومانى فرۆکه جهنگیهکانى تورکیا بۆسهر ناحیهى کانی ماسى دوو هاووڵاتى سڤیل گیانیان له دهستداوهو  کهسێکیش برینداربووه، بهڵام لهسهرهتاى ئهم ساڵهوه تا ئێستا هیچ جارێک سنورى ناحیهکهیان بۆردومان نهکراوه و دۆخى ناوچهکه ئاسایى بووهتهوه.

ناحیهى کانی ماسى 76 گوندى لهسهرهو  10 گوندیان زیاتر له 30 ساڵه چوڵکراون و 14 گوند وهرزى نه خهڵک زیاتر له هاوین و زستان لێى دهژین ئهوانهى دیکه ئاوهدانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار