پارتى و ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى شه‌نگال ناکۆکن

سێ مانگ به‌سه‌ر رێککه‌وتنه‌که‌ى به‌غداو هه‌ولێر تێپه‌ڕبووه‌و نه‌توانراوه‌ وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



عهمار عهزیز . دهۆک

 

پارتى دیموکراتى کوردستان و ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکرات سهر بهیهکینهکانى بهرخودانى شنگال لهسهر بهڕێوهبردن و جێبهجێکردنى رێککهوتنهکهى حکومهتى عێراق و ههرێم ناکۆکن و ههر لایهنهو ئهوى دیکه تۆمهتبار دهکات.

له ٣ى ئابى ٢٠١٤ چهکدارانى داعش هێرشیان کردهسهر قهزاى شنگال و کۆنتڕۆڵیان کردو  نزیکهى دوو ههزار ئێزیدیان کوشت و ژنهکانیان وهک سهبایه دهست بهسهراگرت،  له ١٣ى تشرینى دوومى ٢٠١٥ هێزهکانى یهکینهکانى پاراستنى گهل بهپشتیوانى هێزه هاوپهیمانهکان توانیان شنگال لهدهستى داعش رزگاربکهن.

لهسهرهتاى مانگى تشرینى یهکهمى ٢٠٢٠ رێککهوتنێک لهنێوان بهغداو ههولێر بۆ ئاساییکردنهوهى دۆخى شنگال واژۆکرا، بهڵام له رێککهوتنهکهدا ئهوانهى شهنگالیان رزگار کرد پهراوێزخران و  بهو هۆیهوه تائێستا نهتوانراوه رێککهوتنهکه وهک خۆى جێبهجێ بکرێت.

رێککهوتنى نێوان بهغداو ههولێر بۆ ئاساییکردنهوهى دۆخى شنگال له ٩ى تشرینى یهکهمى ٢٠٢ لهبهغدا واژۆکرا، رێککهوتنهکه لهسهر ئاستى ئهمنی، ئیداریى و گهڕانهوهى ئاوارهکان لهنێوان ههردوو حکومهتى عیراق و ههرێمى کوردستان ئهنجامدرا.

بهپێى ناوهڕۆکى رێککهوتنهکهى بهغداو ههولێر قایمقامێکى نوێ بۆ شنگال دادهنرێت، ههر له رێککهوتنهکهدا هاتووه دۆسیهى ئهمنى شنگال دهدرێته پۆلیسى ناوخۆیی، دهزگاى ههواڵگری، دهزگاى ئاسایشى نیشتمانى بهههماههنگى هێزه ئهمنییهکانى سهر بهحکومهتى ههرێمى کوردستان، لهگهڵ دامهزراندنى دوو ههزار و (٥٠٠) کارمهندى ئهمنیى لهئاوارهکان و خهڵکى شنگال .

جێگرى پارێزگارى نهینهوا بۆ کاروبارى ئاوارهکان ئاماژه بهوهدهدات دواى دهرکردنى «هێزه ناشهرعییهکان» ئیدارهو قایمقامێکى نوێ دادهنرێت، بهڵام ئهوهش نهکراوه.

عهلى عومهر گهعبۆ، جێگرى پارێزگارى نهینهوا بۆ کاروبارى ئاوارهکان لهلێدوانێکدا به‌‌ ‌هاوڵاتى وت «حکومهتى عێراق ههوڵیداوهو هێزێکى نوێى لهسهر سنورى عێراق و سوریاو سهنتهرى شنگال جێگیرکردووه، بهڵام هێشتا هێزه ناشهرعییهکان لهناو شنگالدا ماون، ئهوه یهکهم خاڵى رێککهوتنه، بهڵام هێشتا جێبهجێ نهکراوه«.

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد دواى دهرکردنى «هێزه ناشهرعییهکان» ئیدارهو قایمقامێکى نوێ بڕیاره دابنرێت، بهڵام ئهوهش نهکراوه، وتیشى:» جێبهجێنهکردنى رێککهوتنهکه لهئهستۆى بهغدا و ههولێره، ههرچهنده حکومهتى ههرێم قایمقامێکى نویێ دهستنیشان کردووه، بهڵام چاوهڕێى بهغدایه«.

فهرماندهى پاراستنى ئێزیدخان لهشنگال پێیوایه «رێککهوتنهکهى شهنگال بهدهردى بهڵێنى سهرکردهکانى عێراق و ههرێم دهچێت».

حهیدهر شهشۆ، فهرماندهى پاراستنى ئێزیدخان لهشنگال لهلێدوانێکدا به‌‌ ‌هاوڵاتى وت «ئێمه زۆر هیوامان به رێککهوتنهکهى بهغداو ههولێر ههبوو، بهڵام ئێستا بهپێچهوانهوه دهترسین تهنها لهسهر کاغهز بمێنێتهوه، چونکه تائێستا هیچ خاڵێکى رێککهوتنهکه بهتهواوى جێبهجێ نهکراوه، خهریکه بهدهدرى بهڵێنهکانى تری سهرکردهکانى عێراق و ههرێم بچێت وهکو حهبێکى موسهکهن بێت تهنها بۆ رازیى کردنى خهڵکى شنگال بێت».

فهرماندهى پاراستنى ئێزیدخان لهشنگال ههفتهى رابردوو لهگهڵ جینین پلاسخارت نوێنهرى نهتهوهیهکگرتووهکان لهشنگال کۆبووەتهوهو داواى لێکردووه بهزووترین کات رێککهوتنهکه بچێته بوارى جێبهجێکردنهوه.

لێپرسراوى بهشى راگهیاندن و پهیوهندییهکانى لقى ١٧ى پارتى لهشنگال دهڵێت کۆمهڵێک حزب و هێز خۆیان بهخاوهنى شنگال دادهنێن و ئامادهنین ناوچهکه چۆڵبکهن.

ئیدریس زۆزانى، لێپرسراوى بهشى راگهیاندن و پهیوهندییهکان لهلقى ١٧ى پارتى لهشنگال کهئێستا لهدهۆکن لهلێدوانێکدا به‌‌ ‌هاوڵاتى وت: «هێزى ناشهرعى لهشنگال هۆکارى سهرهکین که تائێستا رێککهوتنهکه جێبهجێ نهکراوه، بهداخهوه ئهو هێزانه لهلایهک شوێنێک چوڵدهکهن، بهڵام دواى ماوهیهک دهچنه شوێنێکى تر خهباتى خۆیان دهکهن، یا بهجلى مهدهنییهوه دێنهوه ناو سهنتهرى شنگال».

ئیدریس زۆزانى ئهوهى دووپاتکردهوه که «حهشدى شهعبى» بهئاشکرا دهڵێت لهشنگال دهرناچن، وتیشى:»بهو شێوهیەى ئێستا بهدوورى دهبینم رێککهوتنهکه جێبهجێ بکرێت».

ئهو بهرپرسهى پارتى ئهوهشى روونکردهوه لقى ١٧ى پارتى لهگهڵ ئاوارهکاندا دهگهڕێتهوه شهنگال»ههرکاتێک رێککهوتنهکه بچێته بوارى جێبهجێکردن لهگهڵ ئاوارهکان دهگهڕێنهوه شنگال».

بهشێک لههاووڵاتیان و ئهنجومهنى خۆسهرى دیمۆکرات سهر بهیهکینهکانى بهرخودانى شنگال ئهوه دووپاتدهکهنهوه که لهگهڵ رێککهوتنهکهدا نین و ئهوهشیان بهمستهفا کازمى سهرۆک وهزیرانى عێراق راگهیاندووه.

دهخیل موراد، سهرۆکى ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکرات سهر بهیهکینهکانى بهرخودانى شنگال لهناوچهى خانهسور به‌‌ ‌هاوڵاتى وت «ئێمه لهگهڵ رێککهوتنهکهدا نین و بهههموو شێوهیهک رهتیدهکهینهوه، چونکه بهبێ بۆچوونى شنگالییهکان رێککهوتنهکه واژۆکراوه«.

ناوبراو باسى لهوهشکرد کهمانگێک پێش ئێستا لهگهڵ ژمارهیهک سهرۆک عهشیرهت و پیاوانى ئایینى و بهرپرسانى شنگال سهردانى بهغدادیان کردووهو لهگهڵ سهرۆک وهزیرانى عێراق کۆبوونهتهوه، وتیشى:»بهئاشکرا بهمستهفا کازمى سهرۆک وهزیرانى عێراقمان وتووه کهدهبێت ههندێک خاڵى رێککهوتنهکه بگۆڕێت بهتایبهت دهرکردنى هێزهکان و دهستنیشانکردنى قایمقامێکى نوێ».

دهخیل ئاماژهى بهوهشکرد ئێستا هێزهکانى یهبهشه بهدووریى پێنج کیلۆمهتر لهناو سهنتهرى شنگال دورکهوتوونهتهوه، تهنها هێزهکانى ئاسایشى ئێزیدخان ماونهتهوه« بهرپرسانى سهربازیى بهئێمهیان وتووه دهبێت هێزهکانى ئاسایش لهناو شنگالدا نهمێنن، ئێمهش بههیچ شێوهیهک رازیى نین چونکه تاکه هێزه که تائێستا شنگالیان پاراستووه لهههموو هێرشێک و پیلانێک بۆ سهر شنگال».

فهرماندهیهکى حهشدى شهعبى لهشنگال پێیوایه ههر رێککهوتنێک بهبێ راى شنگالییهکان واژۆ بکرێت، جێبهجێکردنى زۆر قورس دهبێت.

خال عهلى، فهرماندهى حهشدى شهعبى لهشنگال لهلێدوانێکدا به‌‌ ‌هاوڵاتى وت «ههر رێککهوتنێک لهدهرهوهى شنگال و بهبێ راى شنگالییهکان واژۆ بکرێت، بهدڵنییایهوه زۆر قورسه جێبهجێ بکرێت».

«حهشدى شهعبى لهناو سهنتهرى شنگال نهماوه، بهڵکو لهدهرهوهى شنگاله، حهزدهکهین ئیدارهیهکى نوێ دابنرێت و قایمقامێکى تازه دابنرێت، بهڵام دهبێت کهسێکى بێلایهن بێت و خهڵکى شنگال بێت»، فهرماندهکهى حهشدى شهعبى لهشنگال وادهڵێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار