وه‌زیرى دارایى: موچه‌ى سێ مانگى مامۆستایانى وانه‌بێژ خه‌رج ده‌که‌ین
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى نوسراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى ناردووه، ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر خه‌رجکردنى موچه‌ى مانگه‌کانى 10 و 11 و 12ى ساڵى رابردووى وانه‌بێژان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى به‌کالۆریۆس و سه‌روو به‌کالۆریۆس 300 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێک وه‌رده‌گرن.
هاوکات، هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى دبلۆم 250 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مانگێک وه‌رده‌گرن.
ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خه‌رجکردنى بڕه‌پاره‌ى شایسته داراییه‌کانى مامۆستایانى وانه‌بێژى دانه‌مه‌زراوى په‌سه‌ندکردووه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار