پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌دا رازیکردنى ماڵى شیعه‌ى ده‌وێت
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى کورد له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه ئاشکراده‌کات که (189) په‌رله‌مانتارى شیعه دژى پشکى هه‌رێمن له‌پرۆژه‌ى بودجه‌و داواى ته‌سلیمکردنى کۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌که‌ن، ده‌شڵێت:» ده‌بێت به‌په‌له وهفدى سیاسى هه‌رێم بگاته به‌غدا تاچاره‌سه‌رى بکات».
دوێنێ وه‌فدێکى ته‌کنیکى حکومه‌تى هه‌رێم گه‌یشتنه به‌غداو دانیشتنێکى سه‌ره‌تاییان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامداو بڕیاره ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاره قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ بگاته به‌غدا تاسهرۆکایهتى دانوساندنهکانى تایبه‌ت به‌پشکى هه‌رێم لهپڕۆژهى بودجه‌دا بکات.
جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» وهفدى هه‌رێم دوێنێ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى زۆر سه‌ره‌تاییان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجامداو خالید شوانى یه‌کێک له‌ئه‌ندامانى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه‌کرد کهئهوهى له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021دا هاتووه ئاماده‌ین پێوه‌ى پابه‌ند بین».
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که‌ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌شدارنه‌بوون له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا، بۆیه که‌وتووەته ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه.
پڕۆژه بودجه‌ى عێراق له (164) ترلیۆن دینار پێکهاتووه‌و پشکى هه‌رێم به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (12.67) دیاریى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان.
جه‌مال کۆچه‌ر باسى له‌وه‌شکرد لیژنه‌ى دارایى تاوتوێى که‌مکردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى عێراقه له (164) تریلۆن دیناره‌وه بۆ (129) تریلۆن دینار، واتا (35) تریلۆن دینار که‌مده‌کرێته‌وه، وتیشى:» هه‌موو په‌رله‌مانتارانى شیعه که (189) ئه‌ندامیان هه‌یه داواى ته‌سلیمکردنى هه‌موو هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌که‌ن که‌باس له (460) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ى هه‌رێمه‌و رازیى نین به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا پشکى هه‌رێم دیاریى بکرێت».
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌بڕیاره وه‌فدێکى سیاسى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بکات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کاندا کۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن» ئه‌گه‌ر ماڵى شیعى رازیى نه‌کرێت رێککه‌وتن به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا زه‌حمه‌ته، ئه‌وان (189) کورسییان هه‌یه‌و کورد ته‌نها (58) کورسى هه‌یه، بۆیه پێویستى بهدانوساندنى سیاسیى هه‌یه تاشیعهکان به‌ته‌واوى رازیى بکرێن، ده‌بێت هه‌رێم په‌له بکات له‌ناردنى وه‌فدێکى سیاسى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه له‌حاڵه‌تى که‌مکردنه‌وه‌ى بڕى پڕۆژه‌ى بودجه له (164) ترلیۆنه‌وه بۆ (129) ترلیۆن، پشکى هه‌رێم له‌نێوان (10 بۆ 11) ترلیۆن دیناردا ده‌بێت له‌حاڵه‌تى پابه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێم به‌بودجه‌وه.