کوشتنى خۆپیشانده‌رێک فه‌رمانده‌یه‌کى یه‌کێتى ده‌باته‌ به‌رده‌م دادگا

که‌سوکارى ده‌ڵێن فه‌رمانده‌که‌ ئاماده‌ نییه‌ بچێته‌ دادگاو ئه‌ویش ره‌تیده‌کاته‌وه‌ ته‌قه‌ى کردبێت

3 ساڵ لەمەوپێش



سهرچین ساڵح

بهتۆمهتى کوشتنى کوڕهکهیان، کهسوکارى یهکێک لهکوژراوانى خۆپیشاندانهکانى کۆتایى ساڵى رابردووى کفرى، سکاڵایان لهسهر فهرماندهیهکى پێشمهرگه تۆمارکردووهو دهڵێن:»ئاماده نییه بچێته دادگا».

ئێوارهى 10ى کانوونى یهکهمى ساڵى رابردوو لهخۆپیشاندانهکانى کفریدا گهنجێک بهناوى (شڤان محهمهد) لهناو بازاڕى کفریدا بهفیشهک گیانى لهدهستدا، ههر ئهو ئێوارهیه دواى بهخاکسپاردنى کهسوکارهکهى سکاڵایان لهسهر لیوا عوسمان عهبدولکهریم ناسراو بهحاجى عوسمان فهرماندهى لیواى (136)ی هێزهکانى پێشمهرگه تۆمارکرد.

محهمهد شوکر، باوکى شڤان محهمهد بههاوڵاتى وت: «ئهوه (45) رۆژه سکاڵامان تۆمارکردووه، بهڵام تائێستا کهس نهڕۆیشتووهته بهردهم دادگا، فهرمانى دهستگیرکردن بۆ حاجى عوسمان ئامر لیواى (136) دهرچووه«.

ناوبراو وتیشى:»ئێمه سکاڵامان لهسهر حاجى عوسمان و پاسهوانهکانى تۆمار کردووه، شاهیدمان ههیهو لهدادگا شاهیدى داوه، جگه لهوهش حهوت شاهیدمان ئامادهیهو لهناو رووداوهکهدا بوون  کهئهو بهرپرسهو پاسهوانهکانى تهقهیان کردووه«.

چهند رۆژێک دواى کوژرانى کوڕهکهیان لاهور شێخ جهنگى سهردانى ماڵى محهمهد شوکرى کرد، وهک خۆیان دهڵێن لهو سهردانهدا بهڵێنى ئهوهیان پێداون ههرکهسێک تۆمهتباره لهکوشتنى کوڕهکهیاندا دهچێته بهردهم دادگا.

«داواکارى ئێمه لههاوسهرۆکى یهکێتى ئهوهبوو، ههرکهسێک تۆمهتباره بابچێته دادگاو لهوهدا هاوکارمان بن، ئهویش بهڵێنى پێداین، بهڵام ئهوهتا نزیکهى مانگ و نیوێکه  ئهوانهى ساکاڵامان لهسهر تۆمارکردوون نهچوونهته بهردهم دادگا» محهمهد شوکر وادهڵێت.

ههروهها باوکى شڤان جهختدهکاتهوه  کهئهوان دڵنیان ئهو فهرماندهیه و پاسهوانهکانى تهقهیان لهخۆپیشاندهران کردووهو کامێراى ڤیدیۆ ههیه، وتیشى:» ئهگهر کهسێکى تر تهقهى کردبێت دڵنیاین ئهوان بڵاویان دهکردهوه، ئهوهى روویداوه رۆژ بووهو خهڵک بهدهرهوه بووه، کوڕهکهى ئێمه لهتهنیشت چهندین کهسهوه بووه کهفیشهکى بهرکهوتووه«.

هاوکات ئهوهشى روونکردهوه ئهگهر ئهو بهرپرسه تهقهى نهکردووه بابچێته بهردهم دادگاو بێتاوانیى خۆى بسهلمێنێت، «ئێمه واز ناهێنین لهحهقى خۆمان، ههموو رۆژێک تهعزێمانهو شیوهنه لهماڵماندا، ههموو دنیامان بدهنێ واز لهحهقى خۆمان ناهێنینم تهنها سزادانى تاوانبارانمان دهوێت».

شڤان محهمهد شکور تهمهن (21 ساڵ)، ئێوارهى پێنجشهممه 10ى کانوونى 2020 لهخۆپیشاندانێکدا لەناوهندى قهزاى کفرى فیشهک بهر سهرى کهوت و گیانی لهدهستدا.

لهبهرامبهردا ئهو فهرماندهیەى تۆمهتبارکراوه بهکوشتنى شڤان محهمهد شوکر هۆکارى نهچوونه بهردهم دادگاى رووندهکاتهوهو دهڵێت:» تهقهم لهخۆپیشاندهران نهکردووه«.

حاجى عوسمان عهبدولکهریم فهرماندهى لیواى (136)ی هێزهکانى 70ى پێشمهرگه به‌‌هاوڵاتى وت: «پیاوێکى سهربازییم و مهدهنیى نیم تا دادگاى مهدهنى فهرمانى گرتنم دهربکات».

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد لهبهرئهوهى دادگاى مهدهنیى نووسراویان کردووه بۆ دادگاى سهربازیى، دهبێت دادگاى سهربازیى رادهستى دادگاى مهدهنیى بکات، بهڵام تائێستا لهدادگاى سهربازیى وهڵامى وهرنهگرتووهتهوه.

«ههر دهقهیهک دادگاى سهربازیى من رادهستى دادگاى مهدهنیى بکات، ئهوکاته من ئامادهم و ملم لهموو باریکترە لهبهردهم دادگا، لهبهرئهوهى من لهخۆم زۆر دڵنیام کهپیاوێکى بهریئم، دهیان شاهیدم ههیه کهچهکیشم پێنهبووه نهک تهقهم کردبێت، ههر کهسێک منى بهچهکهوه بینیبێت چى بهوێنه، چى بهڤیدیۆ، چى بهشاهیدى، ئهوا ئهوکاته چیم پێدەکهن پێم بکهن»، فهرماندهکهى لیواى (136)ی هێزهکانى 70ى پێشمهرگه واى وت.

خۆپیشاندانى ناوچهکانى پارێزگاى سلێمانی، له 3ى کانونى یهکهمى ساڵى رابردوو بههۆى پێنهدانى موچهو خراپى گوزهرانهوه دهستیپێکرد، دواى کۆتایى هاتنى خۆپیشاندانهکان، نووسینگهی رێکخهری راسپارده نێودهوڵهتییهکان لهحکومهتى ههرێمى کوردستان، له راگهیهندراوێکدا بڵاویکردهوه، که بههۆى گرژیى خۆپیشاندانهکانهوه، نۆ کهس کوژراون و زیاتر له (60) کهسى تر برینداربوون، دواتر بههۆى گیانلهدهستدانى یهکێک لهبریندارهکانهوه ژمارهى ئهوانهى لهخۆپیشاندانهکاندا گیانیان لهدهستدا گهیشته (10) کهس.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار