هێزه‌کانى یه‌به‌شه‌ بۆ ‌هاوڵاتى:

رێگا ناده‌ین تورکیا بنکه‌ى سه‌ربازى له‌شه‌نگال دروست بکات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى. دهۆک

دواى سهردانهکهى وهزیرى بهرگریى تورکیا بۆ ههرێمى کوردستان پرسى دانانى بنکهیهکى سهربازیى تورکیا لهشهنگال ئاشکرا کراو هێزهکانى یهبهشه دهڵێن» رێگا نادهین تورکیا ههوڵێکى بهم شێوهیه بدات و بنکهى سهربازیى دروست بکات» و بهرپرسى لقى 17ى پارتى لهشهنگال پهکهکه به«داگیرکهر» ناودهبات و دهڵێت پێویسته شهنگال چۆڵ بکهن.

حهسۆ ئیبراهیم، جێگرى سهرۆکى ئهنجومهنى خۆبهڕێوهبهرى شنگال سهر بههێزهکانى یهبهشه به‌‌هاوڵاتى وت:» تورکیا بۆ ئێمه دوژمنێکى سهرهکییه و ههموو کات لهدهرفهت دهگهڕێت تا هێرش بکاتهسهر خاکى عێراق، ئێمه بههیچ شێوهیهک رێگانادهین بنکهیهکى سهربازیى لهشنگال دابنێت، ههتا لهژیاندا ماوین بهرگریى لهخاک و شهڕهفى ئێزدییهکان دهکهین».

لهبارهى ئهوهى کههیچ بڕیارێکى فهرمى یان رێککهوتن لهنێوان بهغداو تورکیا ههیه بۆ کردنهوهى بنکهیهکى سهربازیى لهشنگال، حهسۆ ئیبراهیم جهختى لهوهکردهوه که پهیوهندیان بهبهرپرسانى سهربازیى عێراقهوه کردووه که«هیچ راستییهک بۆ ئهم بابهته نیهو رێککهوتن لهنێوان عێراق و تورکیا نهکراوه لهسهرکردنهوهى بنکهیهکى سهربازیى لهشهنگال لهلایهن تورکیاوه«.

هاوکات، فهرماندهیهکى حهشدى شهعبى لهشهنگال بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد که بههیچ شێوهیهک رازیى نابن تورکیا بنکهیهکى سهربازیى لهشهنگال بکاتهوه.

خاڵ عهلى، فهرماندى حهشدى شهعبى لهشنگال به‌‌هاوڵاتى وت « تائێستا حهشدى شهعبى ههڵوێستى خۆى لهبهرامبهر ئهو بابهته ئاشکرا نهکردووه، بهڵام تائێستا هیچ شتێکى فهرمى لهمبارهیهوه دهرنهچووهو ئێمه بههیچ شێوهیهک رازیى نین تورکیا بنکهیهکى سهربازیى لهشنگال بکاتهوه

خاڵ عهلى ئهوهشى دووپاتکردهوه کهدهنگۆى کردنهوهى ئهو بنکهیه لهناو ئێزدییهکان نهبووەته جێگاى ترس، «ئێزدییهکانى شنگال خاوهن ئیرادهیهکى زۆر بههێزن، لهههموو کاتێک ئامادهین بهرگریى لهشهنگال بکهین».

هاوکات، بهرپرسى لقی17ى پارتى لهشەنگال کهئێستا لهپارێزگاى دهۆک دهوام دهکات باسى لهوهکرد که  نهمبیستووه تورکیا بنکهیهکى سهربازیى لهشنگال دابنێت، بهڵام پێشیوابوو پهکهکه«داگیرکهره«.

قادر قاچاغ، بهرپرسى لقی17ى پارتى لهشنگال کهئێستا لهپارێزگاى دهۆک دهوام دهکات به‌‌هاوڵاتى وت «نهمبیستووه کهتورکیا بنکهیهکى سهربازیى لهشنگال دادهنێت تهنها ئهوهم بیستووه کهئهردۆغان ههڕهشهى کردووه«.

 « ئێمه حهزناکهین پهکهکه لهشنگال بێت، چونکه شوێنى خهباتى ئهوان نیه، ههرکهسێک کوردستان داگیربکات لاى ئێمه داگیرکهره، پێویسته بگهڕێنهوه بۆ باکورى کوردستان و لهوێ خهباتى خۆیان بکهن « قادر قهچاغ وادهڵێت.

 لاى خۆیهوه جێگرى میرى ئێزدییان بۆ کاروبارى راگهیاندن و پهیوهندییهکان دهڵێت:» ئێمه دهمانهوێت حکومهتى ههولێرو بهغدا  پێکهوه پاراستنى شنگال بکهن و پێشمهرگه بگهڕێتهوه قهزاى شنگال».

جهوههر عهلى بهگ، جێگرى میرى ئێزدییان ئهوهشى روونکردهوه کهنایهوێت هیچ قسهیهک لهسهر تورکیاو هێزهکانى ترى ناو شنگال بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار