بریکارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بۆ ‌هاوڵاتى:

خوێندنى پۆله‌ ناکۆتاکان پێش مانگى ئازار ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

بریکارى وهزارهتى پهروهرده جهخت لهوهدهکاتهوه دۆخى کۆرۆنا لهههرێم بهم شێوهیەى ئێستا لهژێر کۆنتڕۆڵدا بێت خوێندنى پۆله ناکۆتاکان پێش مانگى ئازار دهکرێتهوه.

سهیوان عهلى، بریکارى وهزارهتى پهروهرده لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» خوێندن لهئێستادا تهواو ئاسایى بووەتهوهو لهههموو خوێندنگهکاندا  خوێندن بهردهوامهو پۆلى 12ى ئامادهیى وانهکانیان دهخوێنن».

بریکارى وهزارهتى پهروهرده، وتیشى» ئهگهر دۆخى کۆرۆنا بهم شێوهیەى ئێستا بڕوات، ئهگهرى زۆره پێش مانگى ئازار خوێندنى پۆله ناکۆتاکانیش بکرێنهوه«.

سهیوان عهلى، ئهوهشى روونکردهوه ههموو کات داواکارییان ئهوه بووه مووچهى مامۆستایان دوانهخرێت و لهوهزارهته سهرهتاکان بن لهکاتى دابهشکردنیدا.

سهرهڕاى ئهوهى پرۆسهى خوێندنى پۆلى دوانزه دهستى پێکردووهتهوه، بهڵام مامۆستایانى ناڕازى دهوام ناکهن و لهبایکۆت بهردهوامن.

 عادل حهسهن، مامۆستاى ناڕازیى لهپارێزگاى سلێمانى، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «ئێستاش بهداخهوه بههۆى ههڵوێستى ئهم دهسهڵاتدارو حکومهتهوه دهوامى زۆربهى خوێندنگهکان نهکراوهتهوهو ئهوانهشى کراونهتهوه نیوه ناچڵه، چونکه کێشهکه زۆر گهورهترهو کارهساتى گهوره بۆ پرۆسهى پهروهرده بهڕێوهیه«.

ئهم مامۆستا ناڕازییه ئهوهشى دووپاتکردهوه« ههرکات موچهى مامۆستا دابینکراو ئهو مافه بنهرهتییهى خۆى پێدرا، پێویست نه بهههوڵى وهزارهت دهکات نه حکومهت خوێندن خۆى رێکدهخرێتهوهو مامۆستا یهکهم کهسه ههوڵى بهردهوامى و ئاساییکردنهوهى دهدات».

ئازاد حهسهن، سهرۆکى یهکێتى مامۆستایانى گهرمیان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت،» لهئێستادا خوێندن ئاسایى نهبووەتهوه، زۆر خوێندنگه ههیه کهخوێندنى تێدا ناکرێت، واته نزیکهى لهسهدا (25 بۆ30) مامۆستایان بایکۆتیان  کردووهو دهوام ناکهن».

هاوکات سهرۆکى یهکێتى مامۆستایانى گهرمیان ئهوهشى روونکردهوه ههرکات حکومهت موچهى مامۆستایان دابین بکات خوێندن بهڕێچکهى خۆى و ئاسایى بهردهوام دهبێت.

مامۆستایهکى ناڕازى، لهههڵهبجه جهخت لهوهدهکاتهوه لهزۆربهى خوێندنگهکان خوێندن ئاسایى نهبووەتهوهو مامۆستایان دهوام ناکهن.

جهبار بهکر، مامۆستایهکى ناڕازیى لهههڵهبجه، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»زۆربهى خوێندنگهکانى ناو ههڵهبجه تائێستا خوێندنیان تێدا نهکراوه، چونکه مامۆستا بێ موچهیه و پارهى پێنییه تادهوام بکات».

ئهم مامۆستایه پێشیوابوو ههندێک مامۆستا لهبهر داهاتووى خوێندکارهکان زۆر لهخۆیان دهکهن و بهبارودۆخێکى خراپ دهچنه خوێندنگهکان و وانه دهڵێنهوه، بۆیه ئهوانیش ناتوانن تاکاتێکى زۆر بهردهوام بن.

حکومهتى ههرێمى کوردستان لهساڵى رابردوودا تهنها پێنج مووچهى 2020ى دابهشکردووه و یهک مووچهى تهواو، چواریان بهلێبڕینى لهسهدا 21%و لهسهدا 18%، دوێنێ یهکشهممه، تهنیا نیوهى هێزهکانى حهفتاو وهزارهتى تهندروستى و وەزارەتی دارایی مووچهى مانگى یهکى ئهمساڵیان بهسهردا دابهشکراوه که  بهلێبڕینى لهسهدا 21%  بووه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار