فیلمى «ته‌وه‌کول» کاردانه‌وه‌ به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت

فیلمه‌که‌ له‌لایه‌ن «رێکخراوى بانگه‌شه‌ى ئیسلامیى ئێران»ـه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت‌و له‌ژێر چاودێرى عه‌لى خامنه‌ییدایه‌

3 ساڵ لەمەوپێش



سهرکۆ جهمال

ئهو فیلمهى ئێران لهبارهى رۆڵى خۆى لهتێکشکاندنى داعش و رۆڵى قاسم سولهیمانى بڵاویکردهوه، لهلایهن دامهزراوهى فهرههنگى مهسیر بهرههمهێنراوه که لهلایهن «رێکخراوى بانگهشهى ئیسلامیى ئێران»هوه سهرپهرشتى دهکرێت و راستهوخۆ لهژێر چاودێرى عهلى خامنهیى رێبهرى باڵاى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانه.

«فیلمهکه لهلایهن دامهزراوهى فهرههنگى مهسیر بهرههمهێنراوه«

سێ رۆژ پێش ئێستا فیلمێک لهتۆڕه کۆمهڵایهتییهکانهوه بڵاوکرایهوه لهبارهى رووداوى پاراستنى ههولێر لهشهڕى داعش، فیلمهکه لهلایهن دامهزراوهى فهرههنگى مهسیر بهرههمهێنراوه که لهلایهن «رێکخراوى بانگهشهى ئیسلامیى ئێران»هوه سهرپهرشتى دهکرێت، رێکخراوهکهش راستهوخۆ لهژێر چاودێریى رێبهرى باڵاى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانه.

ههرزوو فیلمهکه کاردانهوهى بهدوای خۆیدا هێناو بهرپرسانى باڵاى پارتى کهوتنه تانهلێدان لێى و لهتۆڕه کۆمهڵایهتیهکانیش کاردانهوهى بهدواى خۆیدا هێنا، کهسانێکى زۆر لههاووڵاتى و رۆژنامهنووس و چاودێرانى سیاسیش راى خۆیان لهوبارهیهوه خستهڕوو، ههرزووش بووه ههلێک تا لایهنه سیاسییهکانى ههرێم بیقۆزنهوه بۆ ئهوهى ناڕاستهوخۆ لهو رێگهیهوه هێرش بکهنهسهر یهکترى.

لهدرێژهى کاردانهوهى بهرپرسانى باڵاى ههرێمى کوردستان سهفین دزهیی، بهرپرسى فهرمانگهى پهیوهندییهکانى دهرهوهى حکومهتى ههرێمى کوردستان پێشتر رایگهیاندبوو: وهک فهرمانگهى پهیوهندییهکانى دهرهوه بهفهرمیى کونسوڵى ئێرانیان ئاگادارکردهوهو ناڕهزایهتیى هەرێمى کوردستانیان گهیاندووهته کۆمارى ئیسلامیى ئێران.

 

کونسوڵى گشتیى ئێران«ئێران ئاگاى لهو کورته ڤیدیۆییه نییهو لهوبارهیهشهوه لێکۆڵینهوه دهکهین»

 

 

ههروهها وتیشى: «ئێمه پهیوهندییهکى دۆستانهو دێرینمان لهگهڵ ئێران ههیهو ناکرێت رێگه بهو جۆره شێواندنانهى رووداوهکان بدرێت».

لهوهڵامیشدا نهسڕوڵڵا رهشنودی، کونسوڵى گشتیى ئێران لهههولێر لهوبارهیهوه رایگهیاندووه «ههندێک لایهن دهیانهوێت پهیوهندییهکانمان تێکبدهن بۆیه لێکۆڵینهوه لهبهرههمهێنانى ئهو فیلمه دهکهین».

ئهو دهشڵێت: «ئێران ئاگاى لهو کورته ڤیدیۆییه نییهو لهوبارهیهشهوه لێکۆڵینهوه دهکهین».

شێوازى فیلمهکهو کاریگهرییهکهى وایکرد، ههرزوو باس لهکاریگهریى سینهما سهرههڵبداتهوه، بهشێک فیلمهکهو کاریگهرییهکهى بههۆى ئهوه دهبینن کهسینهماى ئێران بههێزه، بهشێکى تریش هۆکارهکهى بۆ پهرتهوازهیى ناوماڵى کوردو لاوازى سینهماى کوردى دهگێڕنهوه، که ناتوانن هاوشێوهى وڵاتان لهڕێگهى هێزى نهرمهوه کهسینهمایه کاریگهریى دروستبکهن.

مامۆستایهکى پهیمانگاى هونهره جوانهکان "ههمیشه بهباشتر زانینى ئهوانى تر لهخۆمان کاریگهریى گهورهى لهسهر بڵاوبوونهوهى ئهو کاره ههیه"

مامۆستایهکى پهیمانگاى هونهره جوانهکانى سلێمانى دهڵێت:»ههمیشه بهباشتر زانینى ئهوانى تر لهخۆمان کاریگهریى گهورهى لهسهر بڵاوبوونهوهى ئهو کاره ههیه.

دکتۆر دڵشاد مستهفا، مامۆستا لهبهشى فیلمسازی، کۆلێجى هونهرە جوانهکانى سلێمانى به‌‌‌هاوڵاتى وت «ههرکات توانیمان لهو چهمکه تێبگهین کهجۆزیف ناى لهساڵانى رابردوودا گهشهى پێدا بهناوى (هێزى نهرم) ئهوسا دهزانین بۆ کارێکى وا که نه هێزێکى تهکنیکى گهورهو نه وتارێکى بهبایهخى مرۆیى لهپشتهوهیه دهتوانێت  بهجۆرێک لهجۆرهکان پانتایى گشتى کوردى داگیربکات».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد ههڵبهت خودى ئهو پشێوییهى لهنێو ماڵى کوردیدایه لهلایهک و «ههمیشه بهباشتر زانینى ئهوانى تر لهخۆمان کاریگهریى گهورهى لهسهر بڵاوبوونهوهى ئهو کاره ههیه، دهسهڵاتى کوردى هیچ کات لههێزى ئهو نێوهنده تێنهگهیشتوهو بهبهردهوام لهفهرامۆشیدا بووه بۆیه کاتێک نهیارێکى دۆست! بهکاریدههێنێت تووشى شۆکێکى سۆشیال میدیاییمان دهکات».

وهک ئهو مامۆستایهى سینهما ئهوه دووپاتدهکاتهوه کهئهو کاره فیلم نییه بهمانا هونهریى و تهکنیکییهکهى بههێندهى ئهوهى «سپۆتێکه بۆ نهمرکردن و گهورهکردنى قاسم سولەیمانى» و دروستکردنى جۆرێکى تر لهپشێوى لهماڵه شێواوهکهى کورددا.

هاوکات پێشیوابوو کارهکه پهیامێکى راستهوخۆى ههیه نه شارراوهیه و نه ئاڵۆز، ئاشکراو روون بۆیه پێویستى بههیچ نییه تهنها بینین نهبێت تا بهسانایى پێمان بڵێت «رزگارکهرهکهتان ههر ئێمهین».

دڵشاد مستهفا ئهوه رووندهکاتهوه کهئهم کاره چهند بهلاى ههندێکهوه «لێدانه لهکاراکتهرى بارزانى»، بهدیوهکهى تریشیدا لهڕاژهى ئهوه بهتایبهتى بهرههمهێنهرانى ئهو کاره کاردانهوهى دهروونى کوردى بهباشى دهناسن و دهزانن رهنگه ئهم کاره جۆرێکى تر له«هاوسۆزى بۆ کاراکتهرى بارزانى دروستبکات، چونکه لهدهرهوهو دۆسته نهیارهکان دهیانهوێت لهوێنهى بێهێزو دهستهوساندا پیشانمانى بدهنهوه«.

لهکۆتایى قسهکانیدا دکتۆر دڵشاد مستهفا دهڵێت «کورد لهنهزانینى بایهخ و هێزى وێنهو کاریگهرییهکانى لهسهر بینهر تائێستا نهیتوانیوه سود لهسینهما وهک بههێزترین نێوهندى گوزارشت بهکاربهێنێت، ههڵبهته ههرکات گهیشته ئهو ئاستى تێگهشتنه لهجێى ههڵڵاى سۆشیاڵ میدیایى وێنهیهکى تر دێته بهرههم و شهڕى وێنهى ئهوانى تر دهکات «.

دهرهێنهرێک" لهڕووى دروستکردن و بهرههمهێنانهوه کهموکوڕى ههبووه، نواندنیش وهک پێویست باش نهبووه"

دهرهێنهرێکى سینهمایى ئهوه دهخاتهڕوو فیلمى تهوهکول پیرۆزکردنى کارهکتهرێکى سهربازیى دینیه.

دیار کوردۆ، دهرهێنهرى سینهما لهبارهى فیلمهکهوه لهلێدوانێکدا به‌‌‌هاوڵاتى وت «ئهگهر ئێمه سهرنج بدهین و بهراورد بکهین لهنێوان سینهماى ئێران و سینهماى خۆمان، دهبینین سینهماى ئێران ههم وهک مێژوو ههم وهک کامڵ بوون زۆر پێشکهوتوترن، ئهوان لهههنگاوى جیهانى بوندان و خاوهنى سینهمایهکن کهپیشهسازیهو رۆژانه گرێبهستى لانى کهم فیلمێکى درێژ رادهگهیهنرێت لهوڵاتى ئێراندا .

بۆیه نابێت ئێمه بهراورد بکرێین بهسینهماى ئێران، لهماوهى ئهم ده ساڵهى رابردوو کورد خاوهنى (10) فیلمى درێژه که لهههموو روویهکهوه باش بێت، ئهویش ئهگهر (10) بێت کهمتر نهبێت .

«فیلمى تهوهکول کهوهک دهبینرێت دهنگدانهوهى باشى ههبووه که سیاسییهو پیرۆزکردنى کارهکتهرێکى سهربازیى دینیه لهناو فیلمهکهدا ، کهخاوهن شوێنکهوتویهکى زۆره، بۆیه دهنگدانهوهى ههر دهبێت»، دیار کوردۆ واى وت.

ههروهها ئهو دهرهێنهرهى سینهما دهشڵێت:»ئهوهى ئێمه بینیمان لهفیلمهکهدا شهڕى مهزههبى دین و یاریپێکردنى کورد وهک تۆپێک که ههر جارهو لایهک ههڵهسێت بهکارى دههێنێت و گۆڵى خۆى پێدهکات، ئهوهشى لهفیلمهکهدا بینیمان ئێران جارێکى تر لهڕێى هونهرهوه گۆڵى پێکردینهوه«.

وهک ئهو سینهماکاره هێماى بۆ ئهوهشکرد لهڕووى دروستکردن و بهرههمهێنانهوه کهموکوڕى ههبووه، نواندنیش وهک پێویست باش نهبووه، تهنها گرنگى بهکارهکتهرى مهسعود بارزانى درابوو» پهلهکردن ههبوو لهکارهکهدا وهک بڵێى خێرا ئامادهکارى بکرێت بۆ ئهوهى لهماوهیهکى کهمدا دروستبکرێت و بڵاوبکرێتهوه لهئامانجێکى دیاریکراودا «.

بهڵام وهک دیار کوردۆ دهڵێت «فیلمهکه توانى پهیامهکهى بگهیهنێت ، ئهوهى دهرهێنهرهکه ویستى بهئاسانى گهیشت، بوونى کارهکتهرى مهسعود بارزانى لهناو فیلمهکهدا گهورهترین لۆبى بوو تا بهئاسانى بڵاوبێتهوه لهههموو لایهک».

لهکۆتاییدا ئهو سینهماکاره ئهوهشى دوپاتکردهوه کهههرێمى کوردستان بایهخى نهداوه بهسینهماو پیشهسازى سینهما، لهباتى ئهوهى ساڵانه دهیان کورته فیلمى خراپ دروستدهکرێت با ئهو بڕه پارهیه بۆ دوو فیلمى درێژ تهرخانبکرێت، وتیشى:» ئومێدهوارم سیاسییهکان و پارتهکان ئێستا لهگرنگى چهکى سینهما تێبگهن و بزانن بهتهنها فیلمێک دهتوانێت رێک مێژووى جوانى تۆ دهربخات».

ههرچهنده فیلمهکه زیاتر لهسهر خودى مهسعود بارزانى سهرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و ماڵباتى بارزانییه، بهڵام تائێستا نه بارهگاى بارزانى و نه خودى بارزانى لهوبارهیهوه هیچ لێدوانێکیان نهداوه.

رۆژنامهنووسێک پێیوابوو ئێران دهزانێت کارخانهى شکاندن و نابوت کردنى کورد لهکوێدایه.

ژوان ئهحمهد لهلێدوانێکدا به‌‌‌هاوڵاتى وت « وێنه خۆى پهیام و ئامرازیشه، لهم دونیاى سۆشیال میدیایه پێویستى بهکهناڵى زهبهلاح نیه بۆ ئهوهى بڵاوبێتهوه، چرکهیهک دهگات بهههموو ئهوانهى تێیدهگهن یان تێیناگهن، ببینه شیعه بهوێنه چ رووخسارێکى جوانى بۆ ئیمامى عهلى دروستکردووه، تهنانهت سوننهکانیش پێى سهرسامن، ببینه مهسیح تهنیا بهوێنه چ رووخسارێکى فریشته ئاساى بۆ عیساو مهریهم دروستکردووه، تهنانهت موسوڵمانیش ناتوانێ رقى لێیان بێت».

ئهو رۆژنامهنووسه  جهخت لهوهش دهکاتهوه کهدروستکردنى فیلمێک لهسهر قاسمى سولهیمانى و پاراستنى ههولێر، کارى ستراتیژیى ئێرانه، «ههڵقوڵاوى بڕوابوونى تهواوى ئێرانه بهکاریگهرى وێنه، دێت و تۆ بچوک دهکاتهوه که لهبنهرهتدا ههر بچوکى و حاجى دهکاته فریادرهس بۆت».

ژوان وتیشى:» ئێران دهزانێت کارخانهى شکاندن و نابوت کردنى کورد لهکوێیه، دهزانێت تهنیا پێویستى بهو فیلمهیه، ئیدى میدیا و خهڵکى ئاسایى کورد خۆى دهستاودهست بڵاویدهکاتهوه، بارزانى لهوێدا تهنیا ئایکۆنێکه، ئهگینا ئهو سوکایهتیهى ئێران دهیکات بهههموو کورده«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار