نێچیرڤان بارزانى: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى باش بێت
«نێچیرڤان بارزانى به‌دواداچوونى جدى بۆ که‌یسى رۆژنامه‌نووسانى ده‌ستگیرکراو ده‌کات»
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ له‌دیدارێکى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:» نێچیرڤان بارزانى به‌دواداچونى جدى بۆ که‌یسى رۆژنامه‌نووسانى ده‌ستگیرکراو ده‌کات و به‌تایبه‌تى که‌یسى شێروان شێروانى». ده‌شڵێت:» باسى له‌وه‌کرد که‌ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ى باش و ته‌ندروست بێت».
ره‌حمان غه‌ریب رێکخەری سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکیکردن له ئازادى راده‌ربرین و رۆژنامه‌نووسان رۆژى 22ى کانونى دووه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستاندا کۆبووته‌وه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆخى ئازادى راده‌ربڕین و مافى مرۆڤ و میدیاى ئه‌هلى و پرسى سیاسى کردووه.
ره‌حمان غه‌ریب ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که له‌نزیکه‌وه ئاگادارى میدیاى ئه‌هلیى و ئه‌و دۆخه‌یه که تێیکه‌وتووه که له‌قۆناغه جیاوازه‌کاندا به‌سه‌ر میدیاى ئه‌هلیدا هاتووه، وتیشى:»باسى رۆژنامه‌ى هاوڵاتى کرد به‌لایه‌وه گرنگ بوو که‌میدیاى ئه‌هلیى نموونه‌ى وه‌ک رۆژنامه‌ى هاوڵاتى به‌رده‌وام بێت بۆ په‌ره‌پێدانى ئازادى راده‌ربڕین له‌هه‌رێمى کوردستاندا».
ناوبراو هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که له‌دانیشتنه‌که ره‌خنه‌ى توندى له‌و به‌رپرسانه گرت که‌پاره خه‌رج ده‌که‌ن شتى «نه‌شیاو» بڵاوده‌که‌نه‌وه له‌شۆسیال میدیاداو هێرشى توندى کرده‌سه‌ریان که پێیوابوو ده‌بێت به‌یاسا رێکبخرێن. پێشى وتم:» پێویسته رووبکه‌ینه سیاسه‌تمه‌دارى مه‌کته‌ب سیاسى و سه‌رکردایه‌تى حزبه‌کان که ه‌وان ئه‌و فه‌وزایه‌یان دروستکردووه له‌شۆسیال میدیادا».
ده‌رباره‌ى یاساى کارى رۆژنامه‌نووسى، رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌سه‌رۆکى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ماده‌م یاساى رۆژنامه‌گه‌رى هه‌یه ده‌بێت وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت، په‌نا بۆ یاساى دیکه نه‌برێت و یاساى رۆژنامه‌گه‌رى هه‌موو پارته سیاسییه‌کان رۆڵیان تێدا هه‌بووه‌و پارتیش ده‌ورى تیدا هه‌بووه پێى وتم:» بۆیه پێش حزبه‌کانى دیکه ده‌بێت پارتى دیفاع بکات و سه‌رکردایه‌تى پارتى و ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى ده‌بێت به‌پێى یاساى کارى رۆژنامه‌وانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان بکه‌ن».
له‌باره‌ى که‌یسى رۆژنامه‌نووسانى ده‌ستگیرکراو سه‌رۆکى هه‌رێم به‌دواداچوونى جددى ده‌ستپێکردووه وه‌ک ره‌حمان غه‌ریب ده‌ڵێت، مه‌کته‌به‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن ئه‌و که‌سانه کێن به‌پێى یاساى رۆژنامه‌گه‌ری که‌یسه‌کانیان رۆژنامه‌گه‌رین و بیروڕان و خۆپیشاندانى بێ مۆڵه‌ته چین، ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیرکراون له‌سه‌ر چ بابه‌تێک بووه« په‌یوه‌ندیان پێوه کردوم و ناوه‌کانیان له‌ڕێگه‌ى ئاسایشى گشتییه‌وه ده‌ده‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بکه‌ن بۆ که‌یسه‌کان و ئازاد بکرێن».
ره‌حمان غه‌ریب وتیشى:»باسى رۆژنامه‌نووس شێروان شیروانیم کرد، سه‌رۆکى هه‌رێم به‌تایبه‌تى داواى له‌مه‌کته‌به‌که‌ى کرد به‌دواداچوونى بۆبکه‌ن، به‌تایبه‌ت که له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا باوکى گیانى له‌ده‌ستداوه«.
به‌پێى راپۆرته‌که‌ى سه‌نته‌رى میترۆ، (385 )پێشێلکارى به‌رامبه‌ر (291) میدیاکار‌و دامه‌زراوه‌ى میدیایى تۆمارکراوه، ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌باره‌ى پێشێلکارییه‌کان به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان، ره‌حمان غه‌ریب وتى:» بۆى باس کردم که‌ده‌بێت رێز له‌سه‌رجه‌م راپۆرته ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بگرین له‌باره‌ى پێشێلکارییه‌کانه‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ى که‌دۆستى گه‌لى کوردن و له‌زۆر بابه‌تدا راپۆرت و دۆسیه‌یان هه‌بووه، له‌ناخۆشیه‌کاندا راپۆرت و هه‌ڵوێستیان هه‌بووه‌و ئێستا راپۆرته‌کانیان پێچه‌وانه‌یه‌و زۆر نیگه‌رانن له‌بارودۆخى مافى مرۆڤ له‌هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مانه ده‌بێت بۆ ئێمه گرنگ بن و ناکرێت به‌رده‌وام ره‌تبکرێنه‌وه‌و قسه‌کانیان به‌درۆو ده‌له‌سه حسابى بۆ بکرێت».
هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێم پێى راگه‌یاندووه که« چ حیکمه‌تیک هه‌یه له‌وه‌ى هه‌موو رێکخراوى نیوده‌وڵه‌تى بکه‌ین به‌دوژمنى خۆمان چ حیکمه‌تێکه راپۆرتى ناوخۆیى پشتگوێ بخه‌ین، پێویسته بایه‌خ به راپۆرتى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیى بده‌ین و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت».
دۆسیه‌ى سیاسى له‌گه‌ڵ رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ باسکردووه‌و وه‌ک ره‌حمان غه‌ریب وتى:» نێچیرڤان بارزانى که‌سێکى جیاوازه‌و یه‌کڕیزى به‌لاوه زۆر گرنگ بوو به‌تایبه‌ت له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى».
سەرۆکی هەرێم زۆر باسى رۆڵى خوالێخۆشبوو مام جه‌لالى کرد که به خه‌فه‌ته‌وه باسى کرد که‌ئێستا له‌ناوماندا نیه و بوونى که‌سى وا زۆر گرنگ بووه، وتیشى:» باسى ئه‌وه‌ى کرد که به‌رده‌وام له‌چاککردنى په‌یوه‌ندیى نێوان یه‌کێتى و پارتیدام، پێویسته یه‌کێتى و پارتى په‌یوه‌ندییان به‌هێز بێت، چونکه تێکچوونى ئه‌و په‌یوه‌ندییه کارده‌کاتە سه‌ر هه‌موو شتێک، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام به‌ره‌و باشى بڕوات له‌گه‌ڵ یه‌کێتى و هه‌ردوو هاوسه‌رۆکه‌که‌ى و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ى».
هاوکات، ره‌حمان غه‌ریب ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که سەرۆکی هەرێم جه‌ختى له‌پاراستنى ئه‌زمونى حوکمڕانى له‌هه‌رێمى کوردستان و قه‌واره سیاسییه‌که‌ى کردووه‌ته‌وه که پێویستى به‌هاوهه‌ڵوێستى هه‌یه‌و وتى» با جیاواز بین له‌وه‌ى چۆن ده‌یپارێزین، به‌ڵام سه‌نگه‌ر له‌یه‌کتر نه‌گرین، جیاوازى سروشتى ژیانه با کاربکه‌ین جیاوازییه‌کانمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى کوردستان و هاووڵاتیانى بشکێنه‌وه«، ئه‌مه وته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بووه که جیاوازى نابێت کاربکاته سه‌ر په‌یوه‌ندى لایه‌نه سیاسییه‌کان.