سێ ساڵه‌ هاووڵاتیانى دهۆک نه‌وت بەدەبە دەکڕن

سه‌رۆکى لیژنه‌ى سووته‌مه‌نى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکات به‌پاڵاوتنى

3 ساڵ لەمەوپێش



عهمار عهزیز - دهۆک

چلهى زستانهو هاووڵاتیان چاوهرێى وهرگرتنى بهرمیلێک نهوت دهکهن و بهرپرسانیش ئۆباڵهکهى دهخهنه ئهستۆى حکومهتى عێراق که تهنها ههشت ملیۆن لیتر نهوتى سپى ناردووه که تهنها بهشى فهرمانگه حکومییهکان و چهند ناحیهو گوندێکى کردووه.

بهپێى وتهى بهرپرسانى سوتهمهنى پارێزگاى دهۆک ساڵانه پێویستیان به 55 ملیۆن لیتر نهوتى سپى ههیه، سهرۆکى لیژنهى سووتهمهنى و پیشهسازى لهئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک جهخت لهوه دهکاتهوه که حکومهتى ههرێم دهتوانێت لهرێگهى پاڵاوگهکانى خۆیهوه نهوتى سپى بۆ هاوڵاتیان دابین بکات»حکومهتى ههرێم زۆر بهئاسانى دهتوانێت کێشهکه چارهسهربکات، ئهویش بهپاڵاوتنى نهوتى خاو لهپاڵاوگهکانى لهشارى ههولێر،ئهگهر رۆژانه ژمارهیهک بهرمیلى نهوتى خاو لهپاڵاوگهی (کار) بکات بهنهوتى سپى و دواتر بەسهر هاووڵاتیان دابهشی بکات به (50) هەزار دینار بۆ حکومهت قازانجه«.

خورشید رهمهزان، دانیشتووى سهنتهرى شارى دهۆک، خاوهنى شهش منداڵهو هیچ موچهیهکى نیه وهک خۆى دهڵێت رۆژانه ئیشى کرێکارى دهکات، به‌‌هاوڵاتى وت «زستان وا بهرهو کۆتایى دهڕوات هێشتا هیچ دیارنیه کهى بهرمیلێک نهوت وهردهگرین، ئێمه لهسهر دهریاى نهوتین، ئاواتمانه حکومهت ساڵانه لەسهرهتاى زستان یهک بهرمیل نهوتمان بداتێ به (43) هەزاردینار «.

خورشید ئاماژهى بهوهکرد که ههر ههفتهیهک دوو تا سێ جلیکانى (15) لیترى دهکڕێت، وتیشى:» ئهو پارهیەى دهستمدهکهوێت نیوهى بۆ نهوت کڕینه، ههندێک ههفته ئیش نیه بیکهم، ئهوکات ناچار دهبین ههموو رۆژێک سۆپا دانهگیرسێنین، ئهگهر کارهباى نیشتیمانى ههبێت سۆپاى کارهبا ههڵدهکهین، ئێستا پێویستمان بهنهوته ئهگهر لهمانگى نیسان یان حوزەیران دابهشیان کرد هیچ سوودێکى لێوهرناگرین «.

خورشید رهمهزان پێشیوابوو سروشتى دهۆک زۆر سارده بهتایبهت شهوان دهبێت سۆپا به بهردهوامى ههبێت تا گهرم ببنهوه، نهوتیش رۆژ بهڕۆژ گران دهبێت، ئێستا بهرمیلێک نهوت گران بووه بۆ (115) هەزار دینار، «خهڵک ههژاره ناتوانیت بیکڕێت» ، بۆیه داواى لهدهزگا پهیوهندیدارهکان دهکات بهزووترین کات نهوت بەسهر دانیشتووانى سهنتهرى دهۆکدا دابهش بکهن.

قایمقامى قهزاى ناوهندى دهۆک بهوهکالهت دهڵێت:» هێشتا هیچ بڕیارێک بۆ دابهشکردنى نهوت بەسهر دانیشتوانى سهنتهرى شارى دهۆک دهرنهچووە، چاوهڕێی لایهنه پهیوهندیدارهکان دهکهین».

موشیر موحهمهد بهشیر، قایمقامى قهزاى ناوهندى دهۆک بهوهکالهت به‌‌هاوڵاتى وت «لهسهرهتای وهرزى زستانەوە دهستمانکردووه بهدابهشکردنى نهوتى سپى بهسهر ههردوو ناحیهى سهر بهقهزاى دهۆک، ئهوانیش (ناحیهى زاویته، ناحیهى مانگێشکێ)یە، ههموو ئهو گوندانهى لهسنورى ئهو دوو ناحیەیە  لهگهڵ خهڵکى ناو دوو ناحیهکه بهشه نهوتى خۆیان وهرگرتووه، که بۆ ههر خێزانێک (200) لیتر بووه «.

ههروهها موشیر وتیشى «هێشتا هیچ بڕیارێک بۆ دابهشکردنى نهوت بەسهر دانیشتوانى سهنتهرى شارى دهۆک دهرنهچووە، چاوهڕێی لایهنه پهیوهندیدارهکان دهکهین بڕیارێک لهمبارهیهوه دهربکهن، حکومهتى عیراقیش ههموو ساڵ بهشى تهواوى پارێزگاى دهۆک نانێرێت، ئهمساڵیش تائێستا بڕێکى کهمی ناردووه «.

سهرۆکى لیژنهى سووتهمهنى و پیشهسازى لهئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک ئاماژه بهوه دهدات که تا ههموو خێزانێکى پارێزگاى دهۆک یهک بهرمیل نهوت وهربگرن پێویستییان به (55) ملێون لیتر نهوتى سپى دهبێت.

عهبدولسهمهد تێلى عومهر، سهرۆکى لیژنهى سووتهمهنى و پیشهسازى لهئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک به‌‌هاوڵاتى وت «ساڵانه حکومهتى عیراق بڕى (50) ملیۆن لیتر نهوت دهداته ههرچوار پارێزگاکەى ههرێمى کوردستان، بهشى پارێزگاى دهۆک لهو بڕه هەشت ملیۆن لیتره، ئهم بڕهیهش زۆر کهمهو تهنها بهشى چهند ناحیهیەک و فهرمانگهکانى حکومهت دهکات، تا ههموو پارێزگاى دهۆک یهک بهرمیل نهوت وهربگرن پێویستیمان به (55) ملیون لیتره«.

سهرۆکى لیژنهى سووتهمهنى و پێشهسازى وتیشى «حکومهتى عیراق ئهو بڕهى دهینێریت زیاد ناکات، بهڵام دهبێت حکومهتى ههرێمیش بڕێک نهوت بۆ ههر پارێزگایهک دابین بکات تاوهکو ههموو خهڵک سودمهند بێت، پارساڵ حکومهتى ههرێم (10) ملیۆن لیتری بۆ دهۆک دابینکرد تاڕادهیهک باش بوو، لهگهڵ ئهوهى بهغدا بووه (18) ملیون لیتر، بهپێى زانیارییهکانم حکومهتى ههرێم هیچ نیازێکى نیه بۆ ئهمساڵیش بڕێک نهوت بۆ دهۆک دابین بکات».

«حکومهتى ههرێم زۆر بهئاسانى دهتوانێت کێشهکه چارهسهربکات، ئهویش بهپاڵاوتنى نهوتى خاو لهپاڵاوگهکانى لهشارى ههولێر،ئهگهر رۆژانه ژمارهیهک بهرمیلى نهوتى خاو لهپاڵاوگهی ( کار) بکات بهنهوتى سپى و دواتر بەسهر هاووڵاتیان دابهشی بکات به (50) هەزار دینار بۆ حکومهت قازانجه، ئێستا بهرمیلێک نهوت لهبازاڕهکانى جیهان سەرووی (٥٥) دۆلاره، نهوتى ههرێمیش بهکهمتر دهفرۆشرێت و جگه لهکریێ کۆمپانیاکان « عهبدولسهمهد تێلى وادهڵێت.

سهرۆکى لیژنهى سووتهمهنى و پێشهسازى باسى لهوهشکرد که پێدەچێت ئێستا ههر بهرمیلێک (30) دولار بۆ حکومهتى ههرێم بمێنێتهوهو تا ئهو پارهى دهگاته دهستى ماوهیهک دوادهکهوێت، بهڵام ئهو پارهیەى که له رێگاى دابهشکردنى نهوت بهسهر هاووڵاتیان بهبێ دواکهوتن پارهکه وهردهگرێت و دهبێته داهاتێکى باش بۆ حکومهتى ههرێم، بۆیه پرسى «بۆچى ئهمه ناکات ئهوه پرسیارێکه بێ وهڵامه وهک دهیان پرسیارى تر لەسهر داهاتهکان که تائێستا بێ وهڵامن».

عهبدولسهمهد تێلى ئهوهشى روونکردهوه که ئهوان دهسهڵاتیان نیه بهحکومهت بڵێین نهوت دابهش بکهن، دابهشکردنى نهوت تهنها لهدهسهڵاتى ئهنجومهنى باڵاى نهوت و گازه، دهبێت ئهوان بڕیار بدهن و چارهسهرێک بۆ ئهم بابهته بدۆزنهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار