جه‌مال کۆچه‌ر بۆ هاوڵاتى: بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پشکى هه‌رێم کورد چاوه‌رێى شیعه‌ ده‌کات

وه‌فدى هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه‌ و داتا و زانیاریه‌کانى ته‌سلیمى لیژنه‌ى دارایى کردووه‌ و بڕیاره‌ شه‌ممه‌ وه‌ڵامى شیعه‌کان وه‌ربگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حه‌سه‌ن

ئه‌ندامێکى کوردى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق  رایگه‌یاند به‌شێکى ‌ شیعه‌کان داواى مۆڵه‌تیان کرد بۆ ڕازیکردنى لایه‌نه‌کانیان به‌ پشکى هه‌رێم وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌ ڕه‌شنوسى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا بۆ کورد دیاریکراوه‌ و ده‌ڵێت" ڕۆژى شه‌ممه‌ لایه‌نه‌ شیعه‌کان وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه‌".

شاندی دانوستاندنکاری ھەرێمی کوردستان چەند رۆژێکە لە بەغدان، لەگەڵ لیژنەی دارایی، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆککۆمار و چەند لایەنێکی دیکە کۆبوونەتەوە، بڕیاره‌ شانده‌که‌ بگه‌رێنه‌وه‌ هه‌رێم.

جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" شانده‌که‌ گه ڕایه‌وه‌ نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌یشتونه‌ ڕێککه‌وتن یان نه‌گه‌یشتونه‌ ڕێککه‌وتن، به‌ڵام تائێستا ڕێککه‌وتنى کۆتایى نه‌کراوه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ى بووه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ شانده‌که‌  به‌ لیژنه‌ى دارایى وت، ئێمه‌ پابه‌ندین به‌و ده‌قه‌ى له‌ حکومه‌ت هاتووه‌ و له‌ناو ره‌شنوسى بودجه‌یه‌".
ئه‌ندامه‌که‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه‌و وتى" ئێمه‌ وه‌ک لیژنه‌ى دارایى دانیشتین، شیعه‌کان بونه‌ دوو به‌ش، به‌شێکیان وتیان ئێمه‌ رازین به‌وه‌ى له‌ ڕه‌شنوسه‌که‌ هه‌یه‌ و هه‌ندێکى دیکه‌یان ده‌یانوت نه‌خێر ده‌بێت نه‌وت  هه‌مووى راده‌ستى بکات".
ناوبراو ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه "بژارده‌ى ئێمه‌ وه‌ک په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کان ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ حکومه‌ت هاتووه‌، به‌ڵام شیعه‌کان وتیان ده‌رفه‌ت به‌ ئێمه‌ بده‌ن و تائێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌ شیعه‌کان دابنیشین و ڕۆژى شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه‌".

به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ ئێستادا ئاماده‌یه‌ نه‌وت و  نیوه‌ى داهاته‌کانى دیکه‌ ته‌سلیم بکات و ‌هه‌وڵێک هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رى  کێشه‌کان وه‌فدیکى سیاسى سه‌ردانى به‌غدا بکات بۆ گفتوگۆکردن ‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى که‌ نه‌یارى پشکى هه‌رێمن له‌ ڕه‌شنوسى  بودجه‌ى ساڵی 2021ـی عێراقدا.

لە رەشنووسی بودجەی ساڵی 2021ـی عێراقدا پشکی هەرێمی کوردستان رێژەی 12.67%ـی بودجە پێکدەهێنێت، بەڵام دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی فیدراڵیه‌کان ته‌سلیم بکات.

ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى باس له‌ ناردنى 850 ملیۆن دۆلار ده‌کرێت بۆ هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمى کردنى نه‌وت و داهاته‌ فیدراڵییه‌کان، جه‌مال کۆچه‌ر وتى:" ئه‌و بڕه‌ کێشه‌ داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کات".

پشکی هەرێمی کوردستان لەو پرۆژە یاسایەدا 13 تریلیۆن و 904 ملیار و 12 ملیۆن و 452 هەزار دینارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار