هاوڵاتى دوایین هه‌وڵى وهفدى هه‌رێم بۆ رێککه‌وتن ئاشکرا ده‌کات
سەمیر هەورامی: هه‌رێم ئاماده‌یه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بکات
4 ساڵ لەمەوپێش
سه‌رکۆ جه‌مال
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غداوه بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه کهگفتوگۆکان به‌رده‌وامن و هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌م داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یاخود خودى نه‌وته‌که راده‌ست بکات.
دوێنێ شه‌و هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق په‌رده‌ى له‌سه‌ر گفتوگۆکانى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم و لیژنه‌که‌یان لاداو زۆرترین زانیارى بۆ ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى عێراقى خسته‌ڕوو، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که به‌بێ راده‌ستکردنى نه‌وت قبوڵ ناکه‌ن پشکى هه‌رێم له‌پڕۆژه بودجه‌ى 2021دا تێبپه‌ڕێندرێت.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه بۆ جارێکى دیکه وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌به‌غدا بوون و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجامدا.
سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:» ئاماده‌یمان ده‌ربڕیوه که (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکه‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ى له رێککه‌وتنه‌که‌دا هاتووه‌و له‌پرۆژه بودجه‌ى 2021یشدا یه‌کێکه له‌بڕگه‌کان».
ناوبراو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که به‌نرخى نه‌وته‌که بێت یاخود نه‌وته‌که راده‌ست بکه‌ن ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌و ئه‌وه‌یان به‌لیژنه‌ى دارایى و لایه‌نه عێراقییه‌کانیش راگه‌یاندووه.
سه‌میر هه‌ورامى وتیشى «گفتوگۆکان به‌رده‌وامن و چاوه‌ڕێین ئه‌نجامیان هه‌بێت».
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد کهفراکسیۆنهکهیان پشتگیریى له‌و بڕگه‌و ماددانه ده‌کات که‌په‌یوه‌ستن به‌شایسته‌کانى کورد لهپڕۆژهى بودجه‌دا که‌وه‌ک خۆى جێگیر بکرێت.
ڤیان سه‌برى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى وت «ئێمه پشتگیرى له‌مادده‌ى (10 و 11)ى پرۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق ده‌که‌ین که تایبه‌ته به رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا».
وتیشی»تائێستا وه‌ک فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق پشتگیریى ئه‌وه ده‌که‌ین رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم به‌غدا بێته‌کایه‌وه«.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌وردى ئه‌و بڕگه‌یه روون ده‌کاته‌وه، که له‌مادده‌ى (11)دا ھه‌یه‌و ده‌ڵێت «ئه‌گه‌ر پڕۆژه یاساکه به‌و شێوه‌یه په‌سه‌ند کرا، لیژنه‌یه‌کى ته‌کنیکى پێکده‌ھێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ھه‌موو شایسته داراییه‌کانى نێوان ھه‌رێمى کوردستان و عێراق بخه‌مڵێنێت».
له‌مادده‌ى (10 و 11)ى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى عێراقدا، سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێمى کوردستان له‌بودجه‌ى وه‌به‌رھێنان و جووتیاران و پێشمه‌رگه جێگیرکراوه، ئێستا په‌رله‌مانتاران سه‌رقاڵى دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌کى سیاسین، بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساکه، به‌ر له‌وه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامبدرێت.
به‌ڵام هه‌یسه‌م جبوری، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، ئێواره‌ى یه‌کشه‌ممه، له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنى ره‌سمى عێراق، رایگه‌یاند:»لیژنه‌که‌مان بڕگه‌ى سێیه‌م له‌مادده‌ى 11ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه که‌باس له‌وه‌ده‌کات حکومه‌تى عێراق قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان بداته‌وه، چونکه ئه‌وه داننانه به‌وه‌دا که‌ئه‌و قه‌رزانه‌ى پابه‌ندیى حکومه‌تى فیدراڵین».
سه‌باره‌ت به‌کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ وهفدى هه‌رێم، هه‌یسه‌م جبورى وتى «سێ جار دیدارمان له‌گه‌ڵ وهفدى هه‌رێم هه‌بووه، پێمانوتوون که‌جگه له‌ڕاده‌ستکردنى نه‌وت و سه‌رپه‌رشتیکردن و فرۆشتنى له‌لایه‌ن سۆمۆوه، شتێکى تر قبوڵ ناکه‌ین».
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه‌شکرد وه‌فده‌که‌ى هه‌رێم پێیانوتوون ده‌رفه‌تێکیان بده‌نێ بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێم و تاگفتوگۆى بکه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غداو وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌یسه‌م جبورى، وتیشی:»دۆستایه‌تى و موجامه‌له به‌س نییه بۆ کارکردنى راسته‌قینه، ئه‌وان برامانن و ده‌بێت رێز‌و دۆستایه‌تى له‌نێوانماندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ده‌قێکى یاسایى نه‌بێت بۆ پاراستنى مافى هه‌موولایه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک کهیاساکهش ببێته کرده‌یه‌کى راسته‌قینه به‌پابه‌ندبونى هه‌ردوو حکومه‌ت به‌یاساکه‌وه، ئه‌م دۆسایه‌تییه به‌هاى چى ده‌بێت؟».
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌دا تا ئێستا ئه‌و بابه‌ته له‌بودجه‌دا یه‌کلایى نهکراوهتەوە، «ئامانجى ئێمه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه، به‌ڵام ئه‌م هاووڵاتیانه باجى هه‌ڵه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و لاوازیى حکومه‌تى فیدراڵ ده‌ده‌ن له‌وه‌ى که لێپێچینه‌وه‌ى له‌وانه نه‌کردووه که له‌حکومه‌تى هه‌رێمدا که‌مته‌رخه‌من، ره‌نگه گه‌وره‌ترین فشارى سه‌ر ئێمه هاووڵاتیانى هه‌رێم بن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه رێککه‌وتن».
تائێستا ژماره‌یه‌ک سه‌ردان کراوه له‌لایه‌ن وهفدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بۆ به‌غدا، یه‌که‌م سه‌ردان پاش پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دواى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له 15/7/2019 له رۆژى 16/7/2019 وه‌فدێکى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و به‌شدارى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت سه‌ردانى به‌غدایان کرد.
پاش ئه‌وه چه‌ندین جار وهفدى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و پلاندانان و لایه‌نى ته‌کنیکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدایان کردووه.
بۆ پرسى بودجه و مووچه ده‌یان جار وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدایان کردووه، به‌ڵام تائێستا ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌کان به‌ته‌واوى یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه‌و پرسى بودجه وه‌ک خۆى به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه.
پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ئه‌مساڵ به (165) ترلیۆن دینار خه‌مڵێندرابوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراقه‌وه که‌مکرایه‌وه بۆ (129) تریلۆن دینار‌و نزیکه‌ى (30) ترلیۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه.
پشکى هه‌رێم له‌پڕۆژه بودجه‌که‌دا به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (12.67) دیارى کراوه له‌به‌رانبه‌ر ته‌سلیمکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نەوت و نیوه‌ى داهاته فیدراڵییه‌کان.
پێشتر جه‌مال کۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌هاوڵاتى راگه‌یاندبوو «شیعه‌کان بوونه‌ته دوو به‌ش، به‌شێکیان وتیان ئێمه رازیین به‌وه‌ى لهڕهشنووسهکه هه‌یه‌و هه‌ندێکى دیکه‌یان ده‌یانوت نه‌خێر ده‌بێت نه‌وت هه‌مووى راده‌ست بکات».
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ئێستادا ئاماده‌یه نه‌وت و نیوه‌ى داهاته‌کانى دیکه ته‌سلیم بکات و هه‌وڵێک هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان و وه‌فدیکى سیاسى سه‌ردانى به‌غدا بکات بۆ گفتوگۆکردن بەتایبهتى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى که نه‌یارى پشکى هه‌رێمن لهڕهشنووسى بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراقدا