غه‌زال ره‌شۆ: شنگال بۆ ئه‌ردۆغان چۆڵ ناکه‌ین
4 ساڵ لەمەوپێش
عه‌مار عه‌زیز. دهۆک
هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات ئاماژه به‌وه ده‌دات که ده‌وڵه‌تى تورکیا‌و ئه‌ردۆغان ده‌یانه‌وێت سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانى دووباره بکه‌نه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنى خه‌ونه‌که‌یان و ده‌یانه‌وێت له‌شنگاله‌وه ده‌ستپێبکه‌ن.
له‌دوو هه‌فته‌ى رابردوودا خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا سه‌ردانى به‌غداو هه‌ولێرى کرد‌و گفتوگۆ له‌باره‌ى ده‌رکردنى هێزه‌کانى نزیک لهپارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) کراو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش له‌دوایین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند:» تورکیا ئاماده‌یه بۆ ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق دژى په‌که‌که، ره‌نگه له‌پڕێکدا له‌شه‌وێکدا بگه‌ینه شه‌نگال».
هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات به‌هاوڵاتى وت «خه‌ونى ده‌وڵه‌تى تورکیا‌و ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه جارێکى تر ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ندێک شارى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بگرن و سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانى دووباره بکه‌نه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنى خه‌ونه‌که‌یان و ده‌یانه‌وێت له‌شنگاله‌وه ده‌ستپێبکه‌ن، به‌ڵام ئێمه به‌ڵێن به‌هه‌موو لایه‌ک ده‌ده‌ین که رێگا ناده‌ین و هه‌رگیز شه‌نگال بۆ ئه‌ردۆغان چوڵناکه‌ین».
غه‌زال ره‌شۆ باسى له‌وه‌کرد راسته چه‌کى پێشکه‌وتوویان نیه، به‌ڵام خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کى زۆر به‌هێزن، هه‌ڕه‌شه‌کانى ئه‌ردۆغان زیاتر هانیان ده‌دات له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانى تورکیا «هه‌ر له‌کاتى رزگارکردنى شنگال له‌ژێر ده‌ستى داعش تائێستا زیاتر له (10) کادرى ئێمه به‌ڕێگاى بۆردوومانه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ک که‌س بریندار بوون، خوێنى خۆمان رشتووه بۆ پاراستنى خاکى شنگال و شه‌ره‌فى ئێزیدییه‌کان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌رگریى له‌شنگال ده‌که‌ین و راده‌ستى دوژمنى ناکه‌ین».
هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات پێشیوابوو هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر شه‌نگال ته‌نها مه‌ترسى نین بۆ سه‌ر قه‌زاى شه‌نگال، به‌ڵکو بۆ هه‌موو عێراق و هه‌رێمى کوردستان مه‌ترسین، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌ت تائێستا حکومه‌تى عێراق هیچ گرنگى به‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌داوه‌و هه‌ڵوێستى خۆیان رانه‌گه‌یاندووه، وا ده‌زانن کهئاگادارى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نین.
ناوبراو داواى کرد به‌رپرسانى عێراق چیتر بێده‌نگ نه‌بن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا، وتیشى:»به‌داخه‌وه تورکیا له‌ئێستادا به‌ئاشکرا پێشێلى خاکى عێراق ده‌کات بێ ئه‌وه‌ى هیچ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده رێککه‌وتنێک له‌نێوان حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان کراوه‌و هێزه‌کانى سه‌ر به یه‌به‌شه چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاى شه‌نگال، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌لایه‌ن تورکیاوه هه‌ڕه‌شه له یه‌به‌شه ده‌کرێت و بههێزێکى سه‌ر به‌په‌که‌که ناو ده‌برێن، له‌کاتێکدا خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ن و لهئێزیدیهکانى شه‌نگال پێکهاتوون.
پێش چه‌ند رۆژێک وه‌فدێکى باڵاى ئێزیدییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر شنگال سه‌ردانى به‌غدایان کرد، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات یه‌کێک بووه له‌ئه‌ندامه‌کانى وه‌فده‌که، ئه‌و وتى:»ئێمه سه‌ردانى کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌ى عێراقیمان کرد وه‌کو نورى مالیکی، حه‌یده‌ر عه‌بادى، باقر حه‌کیم و زۆر سه‌رکرده‌ى تر، له‌هه‌موو دانیشتنه‌کان باسمان لهههڕهشهکانى ئه‌مدواییه‌ى ئه‌ردۆغان کرد، ئه‌وان وتیان ئێمه بهتهواى پشتگیریى و پاڵپشتى ئێوه ده‌که‌ین، هه‌ندێکیان وتیان ئه‌ردۆغان شێت بووه‌و هێرشکردنى بۆ سه‌ر خاکى عێراق خه‌ونه«.
غه‌زال ره‌شۆ ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌سه‌رکرده‌کانى عێراق ناڕازین لهههڕهشهکانى تورکیا بۆ سه‌ر شنگال، به‌ڵام بۆ پاراستنى شەنگال هیچ به‌ڵێنێکیان پێنه‌داون، وتیشى:»هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا ئێمه زۆر باوه‌ڕمان به‌قسه‌ى سه‌رکرده‌کانى عێراق نیه، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ئیراده‌ى خۆمانه‌و هه‌رگیز لهههڕهشهکانى تورکیا ناترسین، دڵنیایى ده‌ده‌ینه ئێزیدییه‌کانى شنگال به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شنگال بۆ دوژمن چوڵ ناکه‌ین».