ساڵیادى کۆچى دوایى ئیدریس بارزانی رێککه‌وتنى پارتى و په‌که‌که‌ زیندوو ده‌کاته‌وه

مێژوو سه‌لماندوویه‌تى میلله‌تێک کۆده‌نگى نه‌بێت ناتوانێت مێژوو دروست بکات

4 ساڵ لەمەوپێش



سهرکۆ جهمال

لهگهڵ یادکردنهوهى کۆچى دوایى ئیدریس بارزانى سهرکردهى دیارى شۆڕشى ئهیلول و براگهورهى مهسعود بارزانی، باسى رێککهوتنى پارتى و پهکهکه دێتهوه کایه، فهلهکهدین کاکهیى سهرکردهى کۆچکردووى پارتى باسی لهڕۆڵى ناوبراو کردووه له لێکنزیکبوونهوهى پارتى و پهکهکه.

سیاسهتمهدارێکى نزیک لهپارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) پێیوایه ئێستا لهههموو کاتێک زیاتر گرنگه رێککهوتنى لهوشێوهیه لهگهڵ سیاسهتى ناوچهکهو پارتى و پهکهکهو هێزه کوردییهکانى دیکه بکرێت، پسپۆڕێکى زانسته سیاسییهکانیش دهڵێت:»پهکهکه و پارتى بهدرێژایى مێژوو ناکۆکییهکانیان قوڵتر بووه لههاوپهیمانێتییان».

عهبدوڵا ئۆجهلان، رێبهرى پارتى کرێکارانى کوردستان  که لهساڵى 1999وه لهزیندانى ئیمراڵیدایه لهتورکیا، پێشترو لهساڵى 2014 لهنامهیهکدا بۆ مهسعود بارزانى سهرۆکى ئهوکاتى ههرێمى کوردستان، وێڕاى ناردنى سڵاو بۆ مهسعود بارزانى و جهلال تاڵهبانى و نێچیرڤان بارزانى، باس لهو رێککهوتنه دهکات که لهنێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکارانى کوردستان ئیمزاکرابوو.

عهبدوڵا ئۆجهلان لهبهشێکى ئهو نامهیهدا دهڵێت: «رێزو سڵاو بۆ بهڕێز بارزانى و تاڵهبانى، ههروهها سڵاوم ههیه بۆ نێچیرڤان بارزانی، من سهرهتا لهگهڵ باوکى ئهو، ئیدریس بارزانى دهستم بهو کاره کردو پرۆتۆکۆلێکى (11) مادهییمان پێکهوه ئیمزاکرد، من زۆر بهباشى کارى ئهو پهسهند دهکهم و ههڵیدهسهنگێنم «.

فهلهکهدین کاکهیى، که لهو کاتەدا لهگهڵ ئیدریس بارزانى لهلیژنهى باڵاى پهیوهندییهکانى پارتیدا بووه، لهوتارێکیدا که  له 8ى نیسانى 2013 له رۆژنامهى  رووداو بڵاوکراوهتهوه، نووسیویهتى: « ئهو پرۆتۆکۆله دواى گفتوگۆیهکى زۆر ساڵى 1983 لهیهکهم چاوپێکهوتنى ئیدریس بارزانى و عهبدوڵا ئۆجهلان لهدیمهشق گهیشتنه ئیمزاکردنى پرۆتۆکۆڵى (نهێنی) هاوپهیمانى دوولایهنه، ههردوولا بهناوى ههردوو حزبهوه ئیمزامان کرد».

فەلهکهدین کاکهیى ههروهها نووسیبوى که«پرۆتۆکۆلى پارتى و پهکهکه گرنگترین و بههێزترین رێککهوتننامهى نێوان دوو لایهنى کوردستانى بوو بهمهبهستى بهدهستهێنانى رزگارى و سهربهخۆیی».

ههروهها کاکهیى لهنووسینهکهیدا باسى ئهوهشى کردبوو»لهسهدهى بیستهمدا هیچ رێککهوتنێکى کوردستانى لهو ئاستهدا نهبهستراوه، کاتێ دواتر پرۆتۆکۆڵهکه ئاشکرابوو ههر چوار دهوڵهتى ههژاند، ههر بهو بیانووهوه حکومهتى تورکیا ساڵى 1984 هێرشى زهمینى و ئاسمانى هێنایه سهر پێشمهرگهو بنکهکانى پارتى و پهکهکه لهباشوورى کوردستان، بهڵام هێرشهکه بهتووندى وهڵامدرایهوهو شکستى هێناو حکومهتى تورکیا بهپهله هێزهکانى خۆى کشاندهوه ناو تورکیا».

فهلهکهدین کاکهیى ئهوهشى باسکردبوو «بهگشتى  ئیدریس سووربوو لهههموو حاڵهتێکدا دهبێ پشتیوانى لهچارهسهرى مهسهلهى کورد لهباکوورو گشت پارچهکان بکهین، چونکه ئهوه زامنى سهرکهوتنى باشووریشه«.

ئیدریس بارزانى لهساڵى 1944 لهدایکبوو، له 31ی کانونى دووهمى1987 لهبارهگایهکى پێشمهرگهدا کۆچى دوایى کرد، فهرماندهیهکى ناودارى شۆڕشى ئهیلول بوو، ئیدریس بارزانى لهدواى تێکچوونى شۆڕشى ئهیلول و دهستپێکردنهوهى شۆڕش بووه بهرپرسى پهیوهندییهکانى پارتى و  وهک لایهنگرانى دهڵێن لهدروستکردنى پهیوهندى لهگهڵ حزبه کوردستانییهکاندا رۆڵێکى بهرچاوى ههبووه.

 ههروهها لهئهدهبیاتى پارتى و لهلایهن لایهنگرانى پارتى به «ئهندازیارى ئاشتبوونهوهى نیشتمانى» ناودهبرێت، بههۆى ئهوهى توانیبووى لهگهڵ سهرکردایهتى یهکێتى نیشتمانى کوردستان بگاته رێککهوتنى کۆتاییهێنان بهشهڕێکى خوێناوى چهند ساڵه، کهئهوهش بووه بناغهى دروستبوونى بهرهى کوردستانى لهساڵى 1988دا.

ههر لهوتارهکهى فهلهکهدین کاکهیى-دا هاتووه «ئیدریس بارزانى و لیژنهى پهیوهندیى گشتى پارتى ساڵى 1980 بهدواوه، یهکهم لایهن بووین کههاوکارى و پشتگیرى پهکهکهو پارتهکانى دیکهى باکوورى کوردستانمان بهگرنگ دهزانی».

کاکهیى ئهوهشى لهوتارهکهیدا باسکردبوو کهدواى کودهتاى جهنهڕال کهنعان ئیڤرین لهتورکیا لهساڵى 1980، چالاکى حزبى و سهندیکایى و رۆژنامهگهریى ئازاد لهو وڵاتهدا قهدهغهکراو دهیان ههزار چالاکوانى تورک و کورد گیران و لهبهندیخانهکان قایم کران، ئهوانهى نهکهوتنه دهستى حکومهتى تورکیا، بهتایبهتى کوردستانییهکان خۆیان گهیانده سنوورى تورکیا – عێراق، که لهدیوى عێراقهوه ناوچهیهکى رزگارکراوى فراوان ههبوو و لهژێر کۆنترۆڵى پێشمهرگه و پارتى دیموکرانى کوردستاندا بوو.

« لهوکاتهدا ئیدریس بارزانى بهرپرسى لیژنهى باڵاى پهیوهندییهکانى پارتى بوو، من ئهندامى ئهو لیژنهیه بووم و راستهوخۆ سهرپهرشتى پێشوازى و پشتیوانى حزبه کوردستانییهکانى باکوورم کهوته ئهستۆ، له 1980هوه ئیتر بهره بهره ئهو حزبانهمان دهناسی، لهوانهش پهکهکه، زۆرینهى چالاکوانانى باکوور کهم دهمانهوهو دهچوونه ئهوروپا، تهنیا پهکهکه نهبێ، بهپێچهوانهوه ئهندام و لایهنگرهکانى لهئهوروپاشهوه دههێنایهوه کوردستان، دهیویست لهناوچه رزگارکراوهکانى باشوور جێگیرببێت، بهتایبهتى کههاوسنوورى باکوور بوو»، کاکهیى واى باسکردووه.

لهبهشێکى دیکهى قسهکانیدا فهلهکهدین کاکهیى هێماى بۆ ئهوهکردووه ئیدریس بارزانى و لیژنهکهیان بۆ یهکهمجار چاویانکهوت بهههڤاڵ (خالد)، سهرکردهیهکى پهکهکه بووه، که وتیان ئهندامى مهکتهبى سیاسییانه،(خالد) نازناوى بوو، گهنجێکى رووناکبیرى ژیرو کراوهبوو، دواى چهندین دانیشتن ئیدریس بارزانی، لهمهکتهبى سیاسى پارتیدا دهریبڕى که پێدهچێ پهکهکه حزبێکى جددى و دووربین بێت، دهزانێ چیدهکات و  جهماوهرى باشى ههیه، رهنگه ههوڵبدات مهسهلهکه لهباکوور پێشبخات، بهو ئهنجامه گهیشت که لێکنزیکبوونهوهو هاوکارى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و پهکهکه رهنگه شتێکى باشى لێدهربچێت، «ههردوولا بهوه گهیشتن داواى گردبوونهوهیهکى نهتهوهیى گشتى بکهن لهنوێنهرانى گشت حزب و رێکخراوه سیاسییه کوردستانییهکانى ههر چوار پارچه«.

لهکۆتایى نووسینهکهى فهلهکهدین کاکهییدا هاتووه، ئیدریس بارزانى و خالد، بهناوى ههردوولا، خێرا کهوتنه پهیام ناردن بۆ ههموو لایهنه کوردستانییهکان، بهمهبهستى بهستنى ئهو گردبوونهوه نهتهوهییه، زوو بهزوو دوو وهڵامى نهرێنى دڵساردکهرهوهیان پێگهیشت، یهکهم لهحزبێکى گهورهى باکوور، که وتى مادام پهکهکهى تێدابێ ئامادهنین لهگردبوونهوهیهکى وههادا بهشداری بکهن، «دووهم حزبێکى گهورهى باشووریش وتى مادام پارتى بهشدار دهبێ، ئێمه ئامادهى نابین، بهو جۆره ئهسڵى بیرۆکهکه، کههێشتا تازه چرۆى دهردهکرد، کهوتهبهر پووچهڵبوونهوه، مانهوه پارتى و پهکهکه، که درێژهیان بههاوکارى و خهباتى هاوبهشیانداو وازیان لهبیرۆکهکهش نههێنا، وهلێ ساڵى 1983 ههڤاڵ خالد، که چووبووه ناوبژى شهڕى ناوخۆ لهپشت ئاشان، کهوته بهر رێژنهى گولله و لهخهباتى ئاشتییانهو نهتهوهییدا، لهو دهڤهره شههیدبوو».

دوران کاڵکان ئهندامى کۆمیتهى بهڕێوهبهرى پهکهکه پێشتر لهلێدوانێکدا لهبارهى ئهو رێککهوتنه رایگهیاندبوو « پرۆتۆکۆڵى ١٩٨٢، که عهبدوڵا ئۆجهلان باسى دهکات، بهڵگهیهکى هاوپهیمانیى دیموکراتیک و نهتهوهییه، که له (١١) خاڵ پێکدێت، پرۆتۆکۆڵهکه لهبهردهستهو لهمیدیاکانیشدا بڵاوکرایهوه، هیچ شتێک بۆ شاردنهوه لهگۆڕێدا نییه، لهو رێککهوتنانهدا هاوپهیمانیى پارتى و پهکهکه روویدا، لهگهڵ سهرکردهکانى یهکێتیشدا ههندێک چاوپێکهوتنى گرنگ ئهنجامدرابوون، ههمان پهیوهندى و هاوپهیمانیش لهگهڵ یهکێتى ئهنجامدرابوو».

ههروهها کاڵکان ئاماژهى بهوهشدابوو « که ئێمه باسى ئهو پرۆتۆکۆڵه دهکهین، ئهمڕۆش دهتوانین ئهو خاڵانه واژۆ بکهین، ئهگهر بهڕێوهبهریى پارتى قبوڵیان بێت ئێمه دیسانهوه دهتوانین واژۆى بکهینهوه«.

محهمهد ئهمین پێنجوێنى، سیاسهتمهدارو کهسێکى نزیک لهپارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) دهڵێت: «ئێستا لهههموو کاتێک زیاتر گرنگه که رێککهوتنى لهوشێوهیه لهگهڵ سیاسهتى ناوچهکه و پارتى و پهکهکه و هێزه کوردییهکانى دیکه بکرێت».

محهمهد ئهمین پێنجوێنى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت: «ئهوکاته ساڵى 1984و 1985 پهیوهندى پهکهکه و پارتى بهتایبهتى پهیوهندى ئیدریس بارزانى و عهبدوڵا ئۆجهلان بههێزبوو، رێککهوتن که هێزهکانى پهکهکه بێنه سنوورهکانى باشوور، ئهگهر پێویستیشیان بههاوکارى بوو پارتى ئامادهیى خۆى دهربڕیى هاوکارییان بکات».

ناوبراو ئهوهشى خستهڕوو رێککهوتن لهسهر ئهوهش کرا که یهکێتییهکى هێزه کوردییهکان دروستبکرێت، بۆ ئهوهش پرۆتۆکۆلێک واژۆ کرا، دواى ئهوه ئیتر لهسهر مهسهلهى سیاسى و چهند مهسهلهیهکى دیکه تێکچوون.

ههروهها پێنجوێنى وتیشى «ئێستا لهههموو کاتێک زیاتر گرنگه که رێککهوتنى لهوشێوهیه که لهگهڵ سیاسهتى ناوچهکه و پارتى و پهکهکه و هێزه کوردیهکانى دیکه بکرێت، چونکه ئێستا پیلانى ههر چوار دهوڵهتى داگیرکهرى کوردستان لهئارادایه، بۆ لهناوبردنى دۆزى کورد، دهیانهوێت بهبهرنامهیهک ئهمه لهناو ببهن، لهبهرامبهریشدا قۆناغهکه سهپاندوویهتى کهدهبێت رێککهوتنێکى نێوان کوردهکان دروستبێت، بهڵام بهداخهوه رۆژ بهڕۆژ لایهنهکان لهیهکتر دووردهکهونهوه«.

«دوورنییه ههردوولا لێک نزیک ببنهوه، چونکه لهسیاسهتدا هیچ شتێک ئهستهم نییه، هیوادارم بیریان لهوه کردبێتهوه کهچارهنووسى ههموو حزبه کوردییهکان و گهلى کورد لهمهترسیدایه«، محهمهد ئهمین پێنجوێنى وا دهڵێت.

شارهزایهکى پهیوهندییه سیاسییهکان ئاماژه بهوه دهدات که ناکۆکییهکانى نێوان پارتى و پهکهکه ئهوکاته تهقییهوه که بههارى عهرهبى رووى لهسوریا کردو ههر لایهکیان لهڕۆژئاڤاى کوردستان پشتیوانى لایهنێکیان دهکرد.

هێمن سهعید، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:»پارتى و پهکهکه هێنده دوورن لهیهکهوه تهنها کوردبوونیان هاوبهشه، ههردووکیان دهیانهوێت برا گهوره بن، کهسیشیان ئهوى دیکه قبوڵ ناکات، بۆیه بهدرێژایى مێژوو ناکۆکییهکانیان قوڵتر بووه لههاوپهیمانێتییان».

هێمن سهعید نموونهى ئهوهى هێنایهوه که لهسهر پرسى دیاریکردنى میرى ئێزدییهکان ناکۆکى قوڵ کهوته نێوانیان، ناکۆکییهکانیشیان ئهوکاته تهقییهوه که بههارى عهرهبى رووى لهسوریا کردو ههر لایهکیان لهڕۆژئاڤاى کوردستان پشتیوانى لایهنێکیان دهکرد، وتیشى:»داعش  کههات ههردوولاى لێک نزیک کردهوه، تا گهیشته ئاستى هاوکارى سهربازیى پهکهکه بۆ پێشمهرگه، دواتریش بهوهۆیهوه پهکهکه بارهگاکانى لهو ناوچهیه جێگیرکرد، واته هۆکارى نزیکایهتى ئهو دوولایهنه مهترسى هاوبهش بوو».

ناوبراو باسى لهوهشکرد پهکهکه وهک قهندیلى دووهم سهیرى شهنگال دهکات، بۆیه پهکهکه نایهوێت بهو ئاسانییه شهنگال چۆڵ بکات، پارتیش دهیهوێت لهڕێگهى کۆدهنگى لایهنهکانهوه پهکهکه لهشهنگال دهربکات، «لهئێستادا پهکهکهش دهیهوێت بههۆى ئهو فشارانهوه پاشهکشه لهههندێک ئامانجى بکات، تا بتوانێت خۆى لهشهڕى پارتى لابدات، ههردوولا دهیانهوێت خۆیان لهشهڕ لابدهن، نزیکبوونهوهش ئهگهر رووبدات بۆ دۆستایهتى ههمیشهیى نابێت، بهڵکو بۆ چارهسهرى کێشهیهک دهبێت».

پارتى کرێکارانى کوردستان، لهساڵى 1978 دامهزراوهو لهساڵى 1984هوه بووه هێزێکى چهکدار، ههرچى پارتى دیموکراتى کوردستانە، لهساڵى 1945 دامهزراوهو ئێستا هێزى یهکهمه لهههرێمى کوردستان و خاوهنى (45) کورسى پهرلهمانییهو بوونى هێزهکانى پهکهکه لهخاکى ههرێم رهتدهکاتهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار