ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم کار بۆ لامه‌رکه‌زییه‌ت ده‌که‌ن
فشاره‌کان تادێت له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم زیاتر ده‌بێت بۆ به‌رجه‌سته‌کردنى لامه‌رکه‌زییه‌ت
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى داینه‌مۆى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زییه‌ت بووه به‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و فراکسیۆنه‌کانه‌وه کاریان له‌سه‌ر کردووه‌و دراوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌کان و ده‌یانه‌وێت سه‌رجه‌م پارێزگاکان بگرێته‌وه تا «رۆتینات» نه‌هێڵێت و کار‌و پڕۆژه‌کان باشتر ئه‌نجامبدرێت.
له‌کارنامه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا یه‌کێک له‌بڕگه‌کانى که‌مه‌سرور بارزانى له‌په‌رله‌مانى کوردستان خوێندیه‌وه جه‌ختى لهلامهرکهزییهت کرده‌وه بۆ پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام وه‌ک سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت له‌واقیعدا هیچ به‌دیناکه‌ن.
یه‌کێتى و گۆڕان که‌دوو هێزى پێکهێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمن، پرۆژه‌یان پێشکه‌شى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت کردووه و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئه‌رێنى ده‌که‌ن، بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا فشاره‌کانیان زیاد کردووه بۆ ئه‌وه‌ى لامه‌رکه‌زییه‌تى کارگێڕیىو دارایى به‌رجه‌سته بکرێت بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان نه‌ک ته‌نها سلێمانى.
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى لامه‌رکه‌زیى دارایى و کارگێڕی ده‌وێت
سکرتێرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت:» لامه‌رکه‌زى ده‌توانێت کۆمه‌ڵێک رۆتینات هه‌یه بۆ هاووڵاتیان کهمیبکاتهوهو به‌پێى یاسا چاره‌سه‌رى بکات و له‌ڕووى داراییشه‌وه ئه‌و هه‌موو پارانه‌ى کۆده‌کرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ى پایته‌خت ده‌کرێت به‌شێکى بۆ پارێزگاکان بێت «.
مه‌هدى مه‌حمود، سکرتێرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «لامه‌رکه‌زیى به‌رنامه‌ى حکومه‌ت خۆیه‌تى و ئێمه‌ش له‌پێشتردا ته‌ئکیدیمان کردووەته‌وه به‌ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا داوامان کردووه، حکومه‌ت وه‌ڵامى نه‌بوو، بۆیه له‌مانگى شه‌ش توانیمان پرۆژه‌که پڕترو فراوانتر پێشکه‌ش بکه‌ین و به‌هه‌موو لیسته‌کانه‌وه ئاماده‌یه«.
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه کهلامهرکهزى کۆمه‌ڵێک رۆتینات هه‌یه بۆ هاووڵاتیان که‌می بکاته‌وه له‌ڕووى داراییشه‌وه ئه‌و هه‌موو پارانه‌ى کۆده‌کرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ى پایته‌خت ده‌کرێت، ده‌توانرێت هه‌ندێکى بۆ بهڕێوهبهرایەتییهکان کۆبکرێته‌وه‌و کاره‌کانى پێبکرێت و له‌شاره‌که‌ى خۆیدا خه‌رج بکرێت.
سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێشیوابوو که له‌به‌رنامه‌ى کارى حکومه‌تدا هه‌یه‌و پشتگیریى کردووه، «یان ده‌بێت په‌شیمان ببنه‌وه یان که‌سانى سیاسى و ئابورى و پسپۆر بهێنن بزانن چۆن پیاده‌بکرێت».
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێیوابوو پرۆژه‌که لاى پارتییه‌و چاوه‌رێى وه‌ڵامى باش ناکات.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى:لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، جەختی لەوە کردەوە کە «لامەرکەزی لەتۆپ لیستی گفتوگۆکانی یەکێتیو پارتییە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، پێداگری لەسەر دەکەین‌و تەنازولی لێ ناکەین
رێکه‌وت زه‌کى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» پرۆژه‌که لاى لایه‌نى به‌رامبه‌ره (پارتى) تائێستا وه‌ڵامێکى ئیجابى و ده‌قیق نهگهیشتووەتهوهو به‌م شێوه‌یە کات کوشتنه‌و چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامێکى ئیجابى ناکه‌م به‌داخه‌وه«.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى وتیشی: لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، جەختی لەوە کردەوە کە «لامەرکەزی لەتۆپ لیستی گفتوگۆکانی یەکێتیو پارتییە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم، پێداگری لەسەر دەکەین‌و تەنازولی لێ ناکەین».
هاوکات ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر لامه‌رکه‌زیى جێبه‌جێ بکرێت هه‌موو گرفته‌کانى فه‌رمانگه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
میدیا ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ به‌هاوڵاتى وت:» له‌گه‌ل لامه‌رکه‌زیین به‌و مه‌رجه‌ى به‌مه‌به‌ستى سیاسى و دوو ئیداره‌یى به‌کارنه‌هێنرێت و ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕبێته‌وه له‌هه‌موو شوێن و له‌لاى هه‌موو لایه‌نه‌کان، نه‌ک له‌شوێنێک بکرێت و له‌شوێنێک جێبه‌جێنه‌کرێت».
میدیا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد وه‌ک لیژنه‌ى کاتیى نووسینهوى پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زی، ئاماده‌یان کردووه‌و ئێستا دراوه‌ته لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئه‌وان پێویسته کارى له‌سه‌ربکه‌ن، وتیشى:» ئه‌م وڵاته لایه‌نى سیاسى ده‌یبات به‌ڕێوه‌یه، بۆیه پێویسته رێکبکه‌ون».
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک: به‌پێى یاساکه‌ى په‌رله‌مان، ته‌واو له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیی ئیداری سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین.
عیماد گۆران، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «لامه‌رکه‌زیى کارگێڕى و دارایى وه‌ک فراکسیۆنى سه‌وز ده‌نگى بۆ ده‌ده‌ین و له‌گه‌ڵیدان، چونکه هه‌ماهه‌نگى ته‌واوى ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و کارئاسانى ده‌بێت بۆ هاووڵاتیان و پشکى شێر به‌ر هاووڵاتیان ده‌که‌وێت».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد تائێستا کۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زى نه‌بووه‌و نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌ندامه‌کان له‌گه‌ڵیدان.
شه‌ماڵ عادل میرۆ، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک له‌فراکسیۆنى پارتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه به‌پێى یاساکه‌ى په‌رله‌مان، ته‌واو له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیی ئیداری سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین، وه‌ک حزب و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕبکرێته‌وه بۆ یه‌که ئیدارییه‌کان و پارێزگاکان».
هه‌روه‌ها وتیشى» زۆرجار له‌کۆبوونه‌وه‌کان باس له‌لامه‌رکه‌زیى ده‌که‌ین، به‌ڵام وه‌ک کۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت تائێستا باس نه‌کراوه له‌ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک».
ئه‌ندامەکەى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه« پشتگیریى لامه‌رکه‌زیى ده‌که‌ین تا ئه‌وکاته‌ى نه‌بێته هۆى مه‌ترسى له‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێم».
شه‌ماڵ عادل ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌ده‌کرێت گۆڕانکارى له‌یاساکه بکرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک و هاووڵاتیان و رۆتین که‌مبکرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر: لامه‌رکه‌زى زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕده‌کاته‌وه‌و خه‌ڵک سوودى لێوه‌رده‌گرێت
که‌نعان خه‌یلانى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئێمه هه‌ر له‌پێشتره‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیى بووین و پێمان وابوو زیاتر خزمه‌ت ده‌کات به‌به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتیان و زیاتر ده‌سه‌ڵاته‌کان شۆڕده‌کاته‌وه‌و زیاتر خه‌ڵک سود وه‌رده‌گرێت».
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌وەى دووپاتکرده‌وه که‌حکومه‌تى هه‌رێم مه‌بده‌ئییه‌ن له‌گه‌ڵیدایه‌و یه‌کێکه له‌خاڵه جه‌وهه‌رییه‌کانى کابینه‌که، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه کێشه‌یه وه‌زیره‌کان و وه‌زاره‌ته‌کان وه‌ک وه‌زیر په‌یڕه‌وى ناکات،» هه‌ر وه‌زیرێک که‌ده‌بێته وه‌زیر داواى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر بۆ خۆى ده‌کات، وه‌زیره‌کانى گۆڕان زیاتر داوایان ده‌کرد ده‌سه‌ڵات لاى وه‌زیر بێت، هه‌مووى لاى خۆى بێت و ئه‌وکات له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک چۆن به‌کارده‌هێنرێت خۆیان ده‌زانن، بۆیه ئێستا هیچ رێگرییه‌ک له‌به‌رده‌م وه‌زیره‌کاندا نیه تاده‌سه‌ڵات بده‌نه به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان و سنورى پارێزگاکان».
خه‌یلانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه رازیین و داوا ده‌که‌ن حکومه‌تى هه‌رێم دانیشتن بکات و پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان ده‌بێت پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵات شۆڕکردنه‌وه‌و سیستمى لامه‌رکه‌زیى.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى یه‌کێتى و گۆڕ‌انى تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ى که‌مه‌به‌ستیان لامه‌رکه‌زیى نیه‌و هه‌رکات له‌ده‌سه‌ڵات بوون ویستوویانه ده‌سه‌ڵات مهرکهزیى بێت و وتى»له‌مێژووى خۆیان ده‌سه‌ڵاتى لامه‌رکه‌زییان نه‌ویستووه ته‌نیا فشاره«.
هاوکات عه‌باس محه‌مه‌د، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «خودى دروستبوونى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، له‌پێناو دروستبوونى لامه‌رکه‌زییه، که تائێستا نه‌بووه‌و به‌واقیعى به‌رجه‌سته نه‌بووه، به‌هۆى دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بووه، ئێمه سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵ لامه‌رکه‌زیین».
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى وتیشى» یه‌کێتى و پارتى نایه‌وێت ده‌سه‌ڵات شۆربێته‌وه بۆ خواره‌وه، چونکه له‌ده‌ستى چه‌ند که‌سانێکه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین که‌س شه‌ریکیان بێت».
عه‌باس محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «ئێستا کۆمه‌ڵێک ده‌زگاو فه‌رمانگه هه‌یه‌و ده‌روازه‌ى سنوریى هه‌یه‌و ئه‌و داهاته‌ى ده‌ستیده‌که‌وێت ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حکومه‌ت، بۆیه که هه‌ر ئه‌م شێوازه بێت پارتى کێشه‌ى نیه، به‌ڵام خۆیان به‌ڕێوبه‌رو بڕیارده‌ر بن نه‌خێر پارتى قبوڵى نیه‌و یه‌کتیش نییەتى فیعلى نیه له‌م بابه‌ته‌دا، چونکه خۆى له‌حکومه‌تدایه و شه‌ریکى سه‌ره‌کیى ئه‌م حکومه‌ته‌ن».
پارێزگارى سلێمانى بۆ هاوڵاتى: پشتیوانى لامه‌رکه‌زیى دارایى و کارگێڕى ده‌که‌ین
پارێزگارى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌دات که بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى له‌سه‌ر بنه‌ماى داهات و ده‌سه‌ڵات دابه‌شبکرێت پشتیوانى لامه‌رکه‌زیى دارایى و کارگێڕى ده‌که‌ن.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «پشتیوانى له‌پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زیى ئیدارى کارگێڕیى و دارایى ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى له‌سه‌ر بنه‌ماى داهات و ده‌سه‌ڵات دابه‌شبکرێت و په‌یکه‌رى حوکمڕانى له‌هه‌رێمى کوردستان په‌یکه‌رێک بێت هاووڵاتى و داموده‌زگاى حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت هه‌ست به‌ئاماده‌بوونى خۆى بکات له‌ناو په‌یکه‌ره‌که‌دا».
هه‌روه‌ها پێشیوابوو لامه‌رکه‌زى واده‌کات خه‌رجى و به‌هه‌دەردان که‌مبکرێته‌وه‌و به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵات و رۆتین و ناشه‌فافییه‌ت که‌مببێته‌وه‌و داخوازییه‌کان خێرا وه‌ڵامبدرێنه‌وه‌و هاووڵاتیان به‌ئاسانى بگاته ئامانجه‌کانى و پهیکىرى حوکمڕانى پته‌وتر ده‌کرێت.
«داواکردنى لامه‌رکه‌زیى جوگرافى و سیاسى نیه‌و داواکردنى کارگێڕى و دارایى جۆرێکه له‌شێوازى حوکمڕانى حکومه‌ته خۆجێییه‌کان و له‌زۆربه‌ى وڵاتەکان پیاده‌ده‌کرێت و به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌رفه‌تى کار‌و بووژاندنه‌وه‌و سه‌رمایه‌دارى و کار‌و گه‌رمکردنى بازاڕ‌و باشترکردنى خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌باته پێشه‌وه«، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر واى وت