کازمى و حه‌لبوسى نه‌رمن و شیعه‌کان توندن به‌رامبه‌ر کورد
4 ساڵ لەمەوپێش
سه‌رکۆ جه‌مال
گفتوگۆکانى هه‌رێم و به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌دوایین هه‌نگاوه‌کانیدایه، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌ڵێت به‌مزووانه وه‌فده‌که‌یان ده‌چێته‌وه به‌غدا بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى پشکى کورد‌و جێگیرکردنى.
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه له (164) ترلیۆن دیناره‌وه بۆ (127) ترلیۆن و (500) ملیار دینار که‌مکردووه‌ته‌وه، پشکى هه‌رێم به له‌سه‌دا (12.67) دیارى کراوه.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه 7ى شوبات، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کۆبوونه‌وه‌و باسى له‌وه‌کرد ده‌یانه‌وێت پشکى کورد وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌پرۆژه‌که‌دا هاتووه جێگیر بکرێت.
جه‌مال کۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى وت»کازمى له‌گه‌ڵ پێنج وه‌زیر له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق کۆبووه‌وه، له‌وێ باسى پشکى هه‌رێمى کرد، دوو قسه‌ى گرنگى کرد خه‌ڵکى هه‌رێم خه‌ڵکى خۆمانن نابێت وازیان لێ‌بێنین».
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، مسته‌فا کازمى باسى له‌وه‌شکرد که‌ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌پرۆژه‌ى بودجه داڕێژراوه بڕواى ئێمه‌یه‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى تاووتوێکردن دانراوه و «تکاتان لێده‌که‌ین ئه‌و مادده‌یه‌ى بودجه تێپه‌ڕێت».
جه‌مال کۆچه‌ر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که «ئه‌و قسه‌یه‌ى کازمى بۆ کورد گرنگه، له‌هه‌مانکاتدا هه‌وڵێکى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراقیش هه‌یه که له‌هه‌ردووکیان وا تێگه‌یشتم نه‌رمییه‌ک په‌یدا بووه، ئه‌و نه‌رمییه‌ش له‌وانه‌یه ببێته ده‌قێک قابیلى قبوڵکردن بێت له‌لاى هه‌ردوولا بۆ رێککه‌وتنى هه‌رێم و عێراق».
هاوکات، ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد چاوه‌ڕێى لایه‌نه شیعییه‌کانن بۆ هێنانى پێشنیازه‌کانیان تا به‌غداو هه‌ولێر رێکبکه‌ون.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌لیژنه‌ى دارایى به‌هاوڵاتى وت»تائێستا ئێمه چاوه‌ڕێى لایه‌نه شیعه‌کان ده‌که‌ین کهپێشنیازێک بێنن که‌هه‌موویان له‌سه‌رى رازیى بن و له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌رى رێککه‌وتبن».
وه‌ک شیروان میرزا ده‌ڵێت «تائێستا لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق وابه‌سته‌ن به‌و ده‌قه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه بۆیان چووه، هه‌رێمى کوردستانیش تائێستا ئه‌وه‌ى ده‌وێت».
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه گفتوگۆکان له‌باره‌ى رێککه‌وتن تاکۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش بوار هه‌یه، دواى ئه‌وه ئیتر بودجه ده‌چێته په‌رله‌مان و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه قوباد تاڵه‌بانى جارێکى دیکه ئاماده‌یى هه‌رێمى بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ربڕیوه.
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌میانى چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سه‌باح رایگه‌یاند:»هه‌رێم ئاماده‌یه بچێته رێککه‌وتنێکه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پابه‌ندییه‌کانى جێبه‌جێ بکات».
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو «له‌ڕاستیدا پشکى هه‌رێم له‌بودجه‌ى فیدراڵى عێراق له 5% تێناپه‌ڕێت دواى ئه‌وه‌ى خه‌رجییه سیادییهکانى لێده‌رده‌کرێت».
سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانی جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، باسى له‌وه‌کرد به‌مزووانه وهفدى هه‌رێم ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا.
وته‌بێژه‌که‌ى قوباد تاڵه‌بانى وتیشى:»له‌ڕاستیدا بودجه‌ى عێراق سیادى و حاکیمه و چه‌ند شتێکى دیکه‌ى لێ دهربکهى ئه‌وه‌ى دیکه‌ى کهدهینێرن بۆ هه‌رێم هه‌ر 5%ى ده‌مێنێته‌وه، پێشتریش وابووه 5% یاخود 5% و نیو بووه«.
وته‌بێژه‌که‌ى قوباد تاڵه‌بانى وتیشى «له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان گفتوگۆ درێژه‌ى هه‌یه‌و ئومێده‌وارین بگه‌ینه رێککه‌وتنێکى گونجاوو دادپه‌روه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق».
په‌رله‌مانتارێکى یه‌کگرتوو پێیوابوو هه‌رێم و عێراق نایانه‌وێت رێکبکەون، هۆشداریدا تاکۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌رفه‌تى رێککه‌وتن ده‌مێنێت.
موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى یه‌کگرتوو، بههاوڵاتىوت»هه‌ردوو حکومه‌ت نایانه‌وێت رێککه‌وتن ئه‌نجامبده‌ن، چونکه هه‌ردوولایان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه«. هه‌روه‌ها وتیشى «ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێمه نه‌ک خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وانه‌ى که‌به‌رپرسن له‌و دۆسیه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تى عێراقیش له‌وه‌دایه کهدهیکاته بیانوو به‌وه‌ى ده‌ڵێت ئه‌وان نه‌وت راده‌ست ناکه‌ن ئێمه‌ش هیچیان پێناده‌ین، چونکه ئه‌ویش حکومه‌تێکى موفلیس و قه‌رزاره و نایه‌وێت پاره بدات».
موسه‌نا ئه‌مین ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه تائه‌و ساته‌ى له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان ده‌نگ به‌رزده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌و بڕگه‌یه‌ى تایبه‌ته به‌پشکى هه‌رێم بوارى رێککه‌وتن هه‌یه که رۆژى شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه ده‌درێت.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ره‌تیکرده‌وه هیچ رێککه‌وتنێکى هاوشێوه‌ى ژێربه‌ژێر هه‌بێت که‌بیانه‌وێت رێککه‌وتن ئه‌نجامنه‌درێت.
ڤیان سه‌برى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «له‌ناو په‌رله‌مان چه‌ند لایه‌نێک هه‌ن که‌نایانه‌وێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بکرێت».
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه هیچ رێککه‌وتنێکى هاوشێوه‌ى ژێربه‌ژێر هه‌بێت که‌بیانه‌وێت رێککه‌وتن ئه‌نجامنه‌درێت، وتیشى «ئێمه تائێستا پشتیوانى وهفدى هه‌رێم ده‌که‌ین بۆ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، حکومه‌ت چى بڵێت ئێمه وه‌کو پارتى پشتیوانى هه‌نگاوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌که‌ین».
«زۆربه‌ى فراکسیۆنه شیعه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق داواى راده‌ستکردنى ته‌واوى دۆسیه‌ى نه‌وت و کێڵگه نه‌وتییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ناردنى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان»، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى وا ده‌ڵێت.