هاوڵاتى؛ مه‌رجه‌کانى پارتى بۆ یه‌ک لیستى کوردستانى له‌که‌رکوک ئاشکراده‌کات
پارتى له‌که‌رکوک له‌ڕێگه‌ى حزبى شیوعییه‌وه په‌یامێک بۆ حزبه کوردستانییه‌کان ده‌نێرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
بەرپرسی پەیوەندیی حزبه کوردستانیه‌کانى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى له‌که‌رکوک ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که‌حزبه کوردستانییه‌کان نزیکن بۆ رێککه‌وتنی یه‌ک لیستى کوردستانى، به‌ڵام پارتى چه‌ند مه‌رجێکى دیارى کردووه تابهشدارى هاوپه‌یمانێتییه‌که بکات.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه حزبه کوردستانییه‌کان به‌بێ به‌شدارى پارتى کۆبوونه‌وه‌و بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 9ى شوبات لهبارهگاى مه‌ڵبه‌ندى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کۆببنه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر یه‌ک لیستى کوردستانى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق.
جه‌نگى عیزه‌دین، بەرپرسی په‌یوه‌ندییە حزبه کوردستانییه‌کان له‌مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى له‌که‌رکوک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» وه‌ک لایه‌نێکى مهبدهئى رێککه‌وتنێکمان کردووه له‌سه‌ر دانانى لۆگۆ‌و ناوهکهیشمان داناوه به‌ناوى کوردستانى، له‌ئێستادا له‌ناو خۆماندا هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه«.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد که‌ته‌نها چوار پۆست یه‌کلایى نه‌کراوه‌ته‌وه وه‌ک سه‌رۆکى لیست و قه‌واره‌و نوێنه‌رو لیژنه‌کان.
بەرپرسی په‌یوه‌ندیی حزبه کوردستانیه‌کان له‌مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌کێتى هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌رکوک جیاوازتره له‌عێراق و هه‌رێم، وتیشى:» بۆیه قورستره‌و ئاسته‌نگى زیاتر بۆ ئێمه دێته‌پێش به‌تایبه‌ت له‌بازنه‌ى یه‌که‌م له‌وانه‌یه کێشه‌مان نه‌بێت، چونکه زۆربه‌ى کوردن، به‌ڵام له‌بازنه‌ى دووه‌م و سێیه‌م کهتێکهڵییهک هه‌یه له‌عه‌ره‌به‌کان، کورد‌و تورکمان و کلدۆئاشورى و زۆربه‌ى لایه‌نه‌کانى تر‌ى تێدایه، ده‌بێت که‌سێک به‌کاندید دابنێین که‌بتوانێت ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت».
به‌پێى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، پارێزگاکان به‌سه‌ر چه‌ند بازنەیهکدا دابه‌شکراون و پارێزگاى که‌رکوکیش سێ بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنى بۆ دیاریکراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌کێتى باسى له‌وه‌کرد سبه‌ینێ سێشه‌ممه دووباره لهبارهگاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کۆده‌بینه‌وه‌و «کۆتا کۆبوونه‌وه ده‌بێت و رێکده‌که‌وین».
پارتى به‌شداریى کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کانى که‌رکوکى نه‌کردووه‌و له‌ڕێگه‌ى حزبى شیوعییه‌وه په‌یامێکى بۆ حزبه سیاسییه‌کان ناردووه که به‌مه‌رجه‌وه به‌شداریى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه کوردستانییه ده‌کات.
جه‌نگى عیزه‌دین وتى: «تاڕاده‌یه‌ک په‌یامه‌که‌ى پارتى جێگه‌ى تێڕامانه‌و ده‌ڵێت «له‌بازنه‌ى یه‌که‌مدا که‌ناوچه کوردستانییهکانە ده‌بێت دوو کاندیدمان هه‌بێت، لهبازنهکانى دیکه دووه‌م و سێیه‌م نابێت یه‌کێتى و پارتى کاندیدى هه‌بێت، ئه‌وه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که ئێمه زۆر زۆر خه‌ڵکى باشمان نه‌بێت ناتوانین ده‌نگ بهێنین له‌و ناوچانه، له‌بازنه‌ى سێیه‌م زۆر قورسه، که ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه جێبه‌جێکردنى ئه‌جندایه‌کى ده‌ره‌کى بێت».
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌کێتى له‌که‌رکوک ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌که رێکبکه‌ون یان نا بۆ هه‌موو حزبه کوردستانیه‌کانه به‌بێ جیاوازى.