میری ئێزدییان‌و بابه‌شێخ به‌شدارنه‌بوون له‌ناشتنى روفاتی 104 ئێزدی
4 ساڵ لەمەوپێش
عه‌مار عه‌زیز. دهۆک
له‌گوندی کۆجۆ روفاتی (104) کوردی ئێزدی که به‌ده‌ستی داعش کۆمه‌ڵکۆژ کرابوون رۆژى شه‌ممه 6ى شوبات به‌خاکسپێردران و میری ئێزدییان و بابه‌شێخ به‌شداریان تێدا نه‌کرد ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى ئێزدییه‌کانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
خالد موراد، برای نادیه موراد له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»له‌گه‌ڵ خوشکم نادیه به‌شداریمان له به‌خاکسپاردنی (104) روفاتی گوندی کوجۆ کرد، رۆژێکی زۆر ناخۆش بوو، دوای زیاتر له‌حه‌وت ساڵ ئێسک و پروسکی که‌سوکارمان به‌خاکسپارد».
نادیه موراد (12) برای هه‌یه له‌گه‌ڵ چوار خوشک، شه‌ش له‌براکانی له‌گه‌ڵ دایکی له‌لایه‌ن داعشه‌وه کوژران، چوار خوشکی نادیه رزگاکراون و شه‌ش برای ئێستا له‌ژیاندا ماون.
براکه‌ى نادیه وتیشى:» داوا له‌حکومه‌تی عیراق ده‌که‌ین به‌زووترین کات ئه‌و روفاتانه‌ی که‌ماون له‌پزیشکی دادوه‌ری به‌غدا بگوازرێنه‌وه بۆ کۆجۆ».
تائێستا له‌کۆی شه‌ش هه‌زار و (417) رفێندراوی ئێزدی، سێ هه‌زار و (543) که‌سیان رزگارکراون. دوو هه‌زار و (874) که‌سیشیان ماون.
ده‌خیل موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموکرات له‌خانه‌سور له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»ئاماده‌نه‌بوونی میری ئێزدییان و بابه‌شێخ خه‌مێکی دیکه‌یه بۆ ئێزدییه‌کان، ده‌بوایه ئاماده‌بوونایه، به‌ڵام به‌بیانووی هه‌ندێک هۆکاری ئه‌منی به‌شدارییان نه‌کرد».
له‌به‌رانبه‌ردا، جێگری میری ئێزدییان و نوسینگه‌ی بابه‌شێخی روونکردنه‌وه له‌سه‌ر ئاماده‌نه‌بوونیان ده‌ده‌ن.
جه‌وهه‌ر عه‌لی به‌گ، جێگری میری ئێزدییان بۆکاروباری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندن به‌هاوڵاتى وت « رێککه‌وتن له‌نێوان حکومه‌تی عیراق و هه‌رێم کرابوو روفاته‌کانی کۆجۆ یه‌که‌مجار بهێننه ناوچه‌کانی به‌عشیقه‌و شێخان پێشوازییان لێبکرێت، دواتر ره‌وانه‌ی شەنگال بکرێن، به‌ڵام به‌غدا له رێککه‌وتنه‌که په‌شیمان بووه‌وه«.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد موختاری کۆجۆ و یه‌کێک له‌سه‌رپه‌رشتیارانی مه‌راسیمه‌که بانگهێشتنامه‌ی بۆ میری ئێزدییان و جێگره‌کانی نه‌ناردبوو، به‌شدارنه‌بوون.
هاوکات، ئه‌حمه‌د مشکۆ ، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی بابه‌شێخی ئێزدییان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که شێخ نایف جاسو موختاری کۆجۆ پێی باشبوو دوای کۆتایی هاتنی رێوره‌سمه‌که به‌چه‌ند رۆژێک بابه‌شێخ سه‌ردانی کۆجۆ بکات، وتیشى:» بابه‌شێخ پێشنیاره‌که‌ى قبوڵ کرد بۆیه نه‌چووبوو».