هاووڵاتییه‌کى دهۆکى چوار ملیۆن دۆلارى له‌قوماردا دۆڕاندووه‌

«به‌شێک له‌قومارچییه‌کان ژن و کچى خۆیان دۆڕاندووه‌و دواتر سوڵحیان به‌پاره‌ بۆ کردووه‌«

3 ساڵ لەمەوپێش



 

 

عهمار عهزیز .دهۆک

لهسنورى پارێزگاى دهۆک قومارکردن بهڕێژهیهکى بهرچاو زیاد بووهو خهڵکێکى زۆر تێوهگلاون و چهندین کهس بهو هۆیهوه مایهپووچ بوون وهک ئهندامێکى ئهنجومهنى پارێزگاکه دهڵێت:» بهشێک لهقومارچییهکان ژن و کچى خۆیان دۆڕاندووهو دواتر سوڵحیان بهپاره بۆ کراوه«.

بهپێى بهدواداچوونهکهى پهیامنێرهکهى هاوڵاتى، قومارکردن لهپارێزگاى دهۆک بهدوو جۆر دهکرێت، بهشێکى به ئۆنلاین و ئهوى دیکه شوێن و جێگاى تایبهتیان ههیه

یهکێک لهو کهسانهى که بۆ ماوهى (18) مانگ قومارى کردووهو دواى ئهوهى مایهپوچ دهبێت داوا دهکات هاووڵاتیان لێى دووربکهونهوه.

مستهفا نهزیر، فهرمانبهرو دانیشتووى پارێزگاى دهۆک لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «سهرهتا قازانجێکى زۆرم کرد، ههندێک رۆژ سێ ههزار دۆلار قازانجم دهکرد، هیچ ئیشێکم نهدهکرد جگه لهقومار، لهماوهى ساڵێکدا نزیکهى ملیۆنێک و (500) ههزار دۆلارم دهستکهوت».

ئهو هاووڵاتییه دهشڵێت ههموو ئهو پارهیهى دهستى کهوتووه لهمانگى رابردوو دۆڕاندوویهتى و ئۆتۆمبێلێکیشى بۆ فرۆشتووه، وتیشى:» ئێستا نه پارهم ماوه و نه ئۆتۆمبێل، بۆیه بڕیارمدا بهیهکجارى وازى لێبهێنم».

«هاوڕێیهکم سێ ملیۆن دۆلارى لهقومارکرندا دۆڕاندووهو مایهپوچ بووه، بۆیه داوا لهههموو دانیشتوانى پارێزگاى دهۆک دهکهم واز لهقومارکردن بهێنن، چونکه لهکۆتاییدا ههموو پارهکه دهدۆڕێنن و قهرزاریش دهبن»، مستهفا نهزیر واى وت .

«ئێستا دوو جۆر قومار لهپارێزگاى دهۆک ههیه، یهکهم: قومارى سیستهمى واته ئهلیکترونى که لهڕێگاى ئینتهرنێت ههرکهسێک لهماڵى خۆى دهتوانێت بیکات و کۆنتروڵکردنیشى قورسهو دهبێت وهزارهتى گهیاندن بهیهکجارى رایبگرێت»

بهپێى بهدواداچوونى ئهندامێکى ئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک (50) شوێنى قومارخانه لهپارێزگاکهدا بوونى ههیهو بهدوو شێوازیش ئهنجامدهدرێت و ئهنجامدانیشى لهزیادبووندایهو بهلایهنه پهیوهندیدارهکانى حکومهتى ههرێمیش راگهیەندراوه.

سهباح باپیری، ئهندامى فراکسیۆنى یهکگرتوو لهئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت: «ئێستا دوو جۆر قومار لهپارێزگاى دهۆک ههیه، یهکهم: قومارى سیستهمى واته ئهلیکترونى که لهڕێگاى ئینتهرنێت ههرکهسێک لهماڵى خۆى دهتوانێت بیکات و کۆنتروڵکردنیشى قورسهو دهبێت وهزارهتى گهیاندن بهیهکجارى رایبگرێت».

ههروهها باسى جۆرى دووهمى قومارکردنى کرد که  لهڕێگاى ههندێک ئامێرى تایبهت دهکرێت و چهند شوێنێکیان لهسنورى پارێزگاى دهۆکدا ههیه.

ئهو ئهندامهى ئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک پێشیوابوو جۆرى دووهمیان دهتوانرێت کۆنتروڵ بکرێت، چونکه چهند شوێنێکى تایبهتیان  ههیه، وتیشى:» ئهگهر ئهو شوێنانه داخران کهس ناتوانێت ئهو جۆره قوماره بکات».

لهساڵى 2015 ئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک بهکۆى دهنگ بڕیاریاندا بهداخستنى ههموو ئهو شوێنانهى قومارى لێدهکرێت، دواى دهرخستنى بڕیارهکه ههموو شوێنهکان داخران.

سهباح باپیرى لهمبارهیهوه وتى:»راسته ئهوکاته داخران، بهڵام بهداخهوه جارێکى تر بهشێوازێکى دیکه کرانهوه«.

هاوکات، ئهو ئهندامهى ئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک حکومهتى ههرێمى تۆمهتبارکرد بهوهى «جددى نیه« لهداخستنى ئهو شوێنانهى که قومارى لێدهکرێت.

بهپێى وتهى سهباح باپیرى بهشێکى زۆر لهدانیشتوانى پارێزگاى دهۆک قوماردهکهن و تووشى زیانى گهوره بوون، نموونهى ئهوهشى هێنایهوه که بههۆى قومارکردنهوه خهڵک ههبووه چوار ملیۆن دۆلارى دۆڕاندووه یان بینایهکى بهبههاى (120) دهفتهر دۆلارى دۆراندووهو مایهپووچ بووه.

«لهماوهى ههفتهیهکدا (10) قومارخانه داخراون و (16) کهسیش دهستگیرکراون، ههموو ئهو کهلوپهلانهى قوماریان پێدهکرا لهلایهن پۆلیسهوه دهستیان بهسهرداگیراوه، تاوانبارهکان بهپێى ماددهى (389) لهیاساى سزادانى عێراقى مامهڵهیان لهگهڵدا دهکرێت»

سهباح باپیرى مهترسییهکى دیکهى قومارکردنى خستهڕوو که لهدۆڕاندن و مایهپووچ بوونى پاره مهترسیدارتره، وتی: «لهههمووى خراپتر کهسانێک ژن و کچى خۆیان لهسهر قومار داناوه، دواتر لهڕێگاى پهیوهندییه کۆمهڵاتییهکانهوه لهجیاتى ژن و کچى خۆیان بهبڕێک پاره رێککهوتنیان کردووه«.

بهپێى بهدواداچوونهکانى پهیامنێرهکهى هاوڵاتى، ئهو شوێنانهى قوماریان لێدهکرێت لهسنورى پارێزگاى دهۆک زۆرن و تهنها لهقهزاى سێمێل له (16) شوێن بوونى ههیه.

 ئهو ئهندامهى ئهنجومهنى پارێزگاى دهۆک ئهوهى دووپاتکردهوه کهدهبێت بڕیارهکهى ئهنجومهن بۆ داخستنى قومارخانهکان پێداچوونهوهیان پێدا بکرێتهوهو لهو رێگهیهوه بڕیار دهربکرێت بۆ داخستنیان،»چارهسهر ئهوهیه ئهو بڕیارى ئهنجومهن دهریکردووه دهبێت بهدواداچوونى وردی بۆ بکرێت و دووباره جێبهجێ بکرێت تا ههموو شوێنهکان دابخرێن».

وتهبێژى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک ئهوهى روونکردهوه کهچهندین کهسیان لهسهر قومارکردن دهستگیرکردووهو چهندین شوێنیان داخستووە،

هێمن سلێمان، وتهبێژى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت: «لهماوهى ههفتهیهکدا (10) قومارخانه داخراون و (16) کهسیش دهستگیرکراون، ههموو ئهو کهلوپهلانهى قوماریان پێدهکرا لهلایهن پۆلیسهوه دهستیان بهسهرداگیراوه، تاوانبارهکان بهپێى ماددهى (389) لهیاساى سزادانى عێراقى مامهڵهیان لهگهڵدا دهکرێت».

-ماددهى (389) لهیاساى سزادانى عێراقى ژماره (111)  ساڵى 1969 ههموارکراو، تێیدا ئاماژه بهجۆرى سزادانى ئهو کهسانه دهکات کهقوماردهکهن یان شوێنیان ههیه، که بهم شێوهیهیه: دهتوانرێت ئهو کهسه بۆ ماوهى ساڵێک زیندانى بکرێت یان غرامه بکرێت یان بهیهکێک لهو سزایانه مامهڵهى لەگەڵدا دهکرێت.

ههروهها ئهوانهى شوێنى قومارکردنیان ههیه تایبهت بێت بهقومار یان ماڵێکیش بێت، ئهو سزایانه دهیگرێتهوهو دهبێت ساڵێک ئهو شوێنه دابخرێت، ئهوانهشى  قومار دهکهن مانگێک زیندانى دهکرێت یان غرامه دهکرێت.

هێمن سلێمان ئهوهى خستهڕوو پۆلیسى تایبهتمهندیان ههیهو ههر شوێنێک بزانن قومارى لێدهکرێت دایدهخهن، وتیشى:»قومار تاوانه، ههرکهسێک لهپشت ئهم کارهوه بێت ئهویش دهستگیر دهکهین».

وتهبێژى پۆلیسى دهۆک داواى لهزانکۆکاکانى دهۆک و بهڕێوهبهرایهتى رۆشنبیرى و رێکخراوه ناحکومییهکان کرد پانێل و سمینار ئهنجامبدهن لهپێناو نههێشتنى قومارکردن لهپارێزگاکهدا تا زیان و لێکهوته خراپهکانى بۆ خهڵک روونبکرێتهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار