له‌گه‌ڵ لێبڕینى مووچه‌دا نرخى کاره‌باش له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد کرا
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌با : رێژه‌ى له‌سه‌دا 20% زۆر که‌متره له‌و زیانه‌ى به‌ر وه‌زاره‌تى کاره‌با که‌وتووه
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 20% نرخى کاره‌باى نیشتیمانى له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیادکراو وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:» بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانه‌ى له‌دابه‌زینى نرخى دینار به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى که‌وتووه نرخى کاره‌بامان زیاد کردووه«.
ئه‌و پاره‌یه‌ى په‌یداى ده‌که‌م ته‌نیا به‌شى خۆراک و پێداویستیى منداڵه‌کانم ده‌کات، بۆیه ئه‌وه‌ش دووباره ده‌بێته‌وه بارگرانى که‌پاره‌ى کاره‌باش زیادکراوه
هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پێدانى پاره‌ى کاره‌باى نیشتمانیدا مانگانه پاره‌ى کرێى مۆلیده ئه‌هلییه‌کان ده‌ده‌ن، له‌کاتێکدا حکومه‌تى هه‌رێم پێنج مانگه موچه بهلێبڕینى له‌سه‌دا 21% دابه‌شده‌کات.
دوو مانگه نرخى دینارى عێراقى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى به‌بڕیارى بانکى ناوه‌ندى عێراق دابه‌زێندراوه بۆ پڕکردنه‌وه‌ى به‌شێک لهکورتهێنانى دارایى و له‌ئێستادا (100) دۆلارى ئه‌مریکى به (145) هه‌زار دینارى عێراقى مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاووڵاتیان نیگه‌رانن له‌زیادبوونى نرخى کاره‌باى نیشتمانى سه‌ره‌ڕاى پێدانى پاره‌ى کرێى مۆلیده‌و لێبڕینى موچه‌کانیان، ده‌ڵێن بارگرانى دارایى بۆ دروستکردوون.
خه‌لیل مسته‌فا، که پیشه‌ى کرێکارییه خاوه‌نى سێ منداڵه، باس له‌وه‌ده‌کات له‌گه‌ڵ نه‌بوونى ئیش‌و کار‌و زۆربونى پێداویستییه‌کان، ناکرێت حکومه‌ت له‌هه‌موو هه‌نگاوێکدا په‌نا بۆ قورسکردنى بارى سه‌رشانى هاووڵاتیان ببات.
هه‌روه‌ها وتیشى:» ئه‌و پاره‌یه‌ى په‌یداى ده‌که‌م ته‌نیا به‌شى خۆراک و پێداویستیى منداڵه‌کانم ده‌کات، بۆیه ئه‌وه‌ش دووباره ده‌بێته‌وه بارگرانى که‌پاره‌ى کاره‌باش زیادکراوه«.
خه‌لیل مسته‌فا، پێشیوابوو ده‌بوایه حکومه‌ت له‌پاره‌ى ئاو‌و کاره‌باى هاووڵاتیان خۆش بێت وه‌ک هاوکارییه‌ک بۆ گرانبوونى شتومه‌ک و ئه‌م بارودۆخه‌ى بۆ خه‌ڵکیان دروستکردووه له بێموچه‌یى و رێکنه‌که‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
هاوکات، نه‌سرین جه‌زا، ژنێکى ته‌مه‌ن (45) ساڵانه‌و فه‌رمانبه‌رى حکومه‌ته‌و ده‌ڵێت:»ره‌وا نییه پاره‌ى کاره‌با بده‌م جا زیادیشى بکه‌ن، ته‌نیا ئه‌گه‌ر موچه‌که‌م که بهلێبرینهوهیه به‌شى پێداویستى منداڵه‌کانم بکات، کهمانگانهش له‌کاتى خۆیدا دابه‌شناکرێت».
ئه‌و ژنه چوار منداڵى هه‌یه‌و مێرده‌که‌ى له‌ژیاندا نه‌ماوه، هەروه‌ک وتى:» ته‌نیا بژێویمان له‌سه‌ر ئه‌و موچه‌یه‌یه که‌حکومه‌ت ده‌یدات، ده‌بێت له‌هه‌موو شتێک ده‌ستى پێوه‌بگرم تابتوانم به‌سه‌ر پێداویستى منداڵه‌کانمدا دابه‌شى بکه‌م».
ئاسۆس عومه‌ر، مامۆستایه‌و دوو منداڵى هه‌یه، پێیوابوو حکومه‌ت ته‌نها ده‌زانێت بارى دارایى هاووڵاتیان گران بکات، وتى:» ئه‌وه که‌ى رێگه‌چاره‌یه بۆ زیادکردنى گیرفانى خۆیان ته‌نیا بیر له رووتکردنهوهى هاووڵاتیان بکه‌نه‌وه«.
ئه‌م مامۆستایه باسى لهوهزعى موچه‌خۆران کرد‌و باسى له‌وه‌کرد موچه‌خۆران ده‌توانن به‌و نیوه موچه‌یه‌و به‌دواکه‌وتنى ته‌نیا پێداویستى رۆژانه بکڕن و به‌شیش ناکات.
ئاسۆس جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که«حکومه‌ت جار بۆ جار بیر لهتوڕهکردنى زیاترى خه‌ڵکى خۆى ده‌کاته‌وه‌و کار بۆ باشترکردنى خۆى ناکات».
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم: له‌لایه‌ن حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بڕیاره‌که دراوه، ئێمه بارودۆخه‌که‌مان روونکردووەتهوهو شاره‌زایان به‌پێى زیانه‌کان ئه‌و رێژهیەیان دیاریکردووه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، هه‌رچه‌نده به‌شێکى بچووکى زیانه‌کانه که به‌ر وه‌زاره‌ت ده‌که‌وێت».
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌دات له‌ماوه‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تى کاره‌با ئه‌و گرێبه‌ست و رێککه‌وتنانه‌ى له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان کردوویه‌تى به‌دراوى دۆلارى ئه‌مریکى بووه‌و خه‌رجییه‌کانیان له‌سه‌ر زیادبووه.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» هۆکاره‌که‌ى ته‌نیا به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاره به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى، که‌ئه‌مه وایکردووه ئێمه خه‌رجییه‌کانمان زۆر زیاتر بێت و بارگرانییهکى زۆر بۆ حکومه‌ت دروست بووه و زۆربه‌ى پڕۆژه‌کانمان راوه‌ستاوه و بووەته گرفت بۆ زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌کان».
ناوبراو ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه ئه‌وه‌ش به‌نیه‌تى گرانکردن نه‌بووه، به‌ناچارى بیر له‌وه کراوه‌ته‌وه که‌نرخى کاره‌با زیادبکرێت تاکه‌مێک له‌خه‌رجییه‌کان که‌مبکرێته‌وه، وتیشى:»کاتێک پڕۆژه‌کان دراوه به کۆمپانیاکان دۆلار به (118) بووه و ئێستا بووه به (145)، جیاوازییه‌کى زۆر گه‌وره‌یه.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد له‌لایه‌ن حکومه‌ت و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بڕیاره‌که دراوه، وتیشى:»ئێمه بارودۆخه‌که‌مان روونکردووەتهوهو شاره‌زایان به‌پێى زیانه‌کان ئه‌و رێژهیەیان دیاریکردووه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، هه‌رچه‌نده به‌شێکى بچووکى زیانه‌کانه که به‌ر وه‌زاره‌ت ده‌که‌وێت».
داهاتى وه‌زاره‌تى کاره‌با بریتیه له‌کۆکردنه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌شداربووانى کاره‌با له‌برى پێدانى کاره‌باى نیشتیمانى ده‌یده‌نه حکومه‌ت، به‌ڵام له‌دواى هاتنى قه‌یرانى دارایى و که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دواکه‌وتنى موچه‌ى موچه‌خۆران به‌ڕێژه‌یه‌کى که‌م هاووڵاتیان ده‌توانن ئه‌و بڕه پاره‌یه بده‌ن.
ئومێد ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه کهخهرجییهکانیان یه‌ک ملیار دینارى ساڵانهیهو داهاته‌کان که‌کۆده‌کرێته‌وه ناگاته (400) ملیۆن دۆلار.
ماوه‌ى زیاتر له‌دوو مانگه وه‌زاره‌تى کاره‌با به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 15% له‌پاره‌ى کاره‌باى نیشتیمانى خۆش ده‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى قه‌رزى کاره‌با ده‌ده‌نه‌وه.
له‌ئێستادا رۆژانه (14) کاتژمێر کاره‌باى نیشتیمانى هه‌یه‌و به‌پێى ناوچه‌کان و پله‌ى گه‌رمى شاره‌کان کاتژمێره‌کانى کاره‌با گۆڕانکارى به‌سه‌ردا دێت و تێکڕاى به‌رهه‌مى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا سێ هه‌زارو (800) مێگاوات ده‌بێت.