بۆ بودجه؛ ئه‌مریکا نێوه‌ندگیرى هه‌رێم‌و عێراق ده‌کات
«ئه‌گه‌ر رێککه‌وتن بکرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا راده‌گه‌یه‌ندرێت‌و کێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌بێت»
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌پێى بهوداداچوونهکانى هاوڵاتى، ئه‌مریکا بۆ رێککه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا نێوه‌ندگیرى ده‌کات و نزیکن له رێککه‌وتن له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت و جێگیرکردنى پشکى هه‌رێم له‌پرۆژه بودجه‌دا.
پڕۆژه‌ى بودجه‌ى عێراق له‌ئێستادا (26) ترلیۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه‌و به‌رمیلێک نه‌وتى خاو به (45) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دیارى کراوه، پشکى هه‌رێمیش له‌و بودجه‌یه تائێستا یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشبینى ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌کلایى بکرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق به‌هاوڵاتى وت: »ئه‌مریکا رۆڵى نێوه‌ندگیر ده‌بینێت و فشار ناکات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێم و به‌غدا رێکبکه‌ون».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کهشیعهکان کۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم راده‌ستى سۆمۆ بکرێت و به‌شى پێداویستى ناوخۆیى و شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانى هه‌رێم بدرێته‌وه به‌حکومه‌تى هه‌رێم هه‌ر به‌نه‌وت، وتیشى:»هه‌رێم به‌و مه‌رجانه رازییه، به‌ڵام نایه‌وێت به‌غدا بزانێت رۆژانه چه‌ند هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنرێت و هه‌نارده‌ى ده‌کات».
هاوکات، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که لایه‌نه شیعه‌کانیش هادى عامری-یان سه‌رپشک کردووه له‌وه‌ى قسه‌ى کۆتایى بکات و راى شیعه‌کان به‌وه‌فدى هه‌رێم بڵێت».
لاى خۆیه‌وه، سه‌میر هه‌ورامی، وته‌بێژى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به وت »وهفدى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى لهبهغدایه به‌مه‌به‌ستى درێژه‌دان به‌گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان و کوتله‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق».
هه‌روه‌ها وتیشى «گفتوگۆکان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق و په‌سه‌ندکردنى ئه‌و بڕگانه‌یه که‌په‌یوه‌ستن بهههرێمى کوردستان، به‌رده‌وامه«.
«لهسهردانهکانى پێشووى وهفدى حکومه‌تى هه‌رێم و کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، راشکاوانه هه‌موو داتا‌و زانیارییه‌کان له‌باره‌ى داهاته نه‌وتى و نانه‌وتیه‌کان و هه‌روه‌ها خه‌رجییه‌کان خراونه‌ته‌ڕوو، وهفدى هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کى ده‌ربڕیوه بۆ رێککه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورو یاسا به‌رکاره‌کان» سه‌میر هه‌ورامى واى وت.
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند له‌دوو رۆژى داهاتوودا پشکى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆکانه‌وه یه‌کلاده‌کرێته‌وه. هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: «لیژنه‌ى دارایى ئه‌و دۆسیه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى هونه‌رى و پیشه‌یى چاره‌سه‌رکردووه دوور له‌هه‌ر ده‌ستتێوه‌ردان و لایه‌ندارییه‌کى سیاسی، که به‌هه‌ماهه‌نگى نێوان چاودێرى دارایى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق سه‌رجه‌م زانیارى و داتا‌کان خراونه‌ته‌ڕوو، وه‌زیرى نه‌وت چه‌ندینجار به‌شداریکردووه‌و چه‌ند بژارده‌یه‌ک دانراون، که‌تێیدا مافه‌کانى سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق پارێزراوه‌و هه‌ردوولا له‌سه‌رى ره‌زامه‌ندن».
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له‌دوو رۆژى داهاتوودا گفتوگۆکانى نێوان هه‌رێم و عێراق به‌ته‌واوى یه‌کلاده‌کرێنه‌وه‌و کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساکه ده‌درێت