شه‌ش مانگه‌ زیاتر له23 چالاکوان له‌بادینان ده‌ستگیرکراون

په‌رله‌مانتارێک: به‌زۆر دانیان پێداناون به‌مادده‌ى تیرۆر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌کانیاندا ده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بهپێى ئهو تۆمهتانهى ئاراستهیان کراوهو ئاسایش دانپێدانانیانى لهسهر تۆمهتهکان خستۆتهڕوو، چالاکوانه دهستگیرکراوهکانى بادینان سزاى قورس چاوهڕێیان دهکات، پهرلهمانى کوردستانیش جگه لهداواى روونکردنهوه ناتوانێت کاریگهریى ههبێت لهسهر چارهنووسیان.

دوێنێ یهکشهممه ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى بهفهرمى داواى ئازادکردنى دهستگیرکراوانى بادینانى کرد که بههۆى خۆپیشاندانهکانهوه لهلایهن دهزگا ئهمنییهکانهوه دهستگیرکراون.

کۆتایى مانگى تهمموزى ساڵى رابردوو لهبهرامبهر دواکهوتنى موچهدا (23) رۆژنامهنووس و مامۆستاو چالاکوانى مهدهنى خۆپیشاندانیان ئهنجامدا، دواتر لهلایهن هێزه ئهمنییهکانهوه دهستگیرکران.

 لهماوهى رابردوودا چهندین فشار لهدهرهوهو ناوخۆدا کراوه بۆ ئازادکردنیان، بهڵام تائێستا هیچ نیازێک بۆ ئازادکردنیان نییه، بهپێى ئهو تۆمهتانهى ئاراستهیان کراوه چهندین ساڵ حکوم دهدرێن.

بهدریه ئیسماعیل، بڕیاردهرى لیژنهى کاروبارى کۆمهڵایهتى و داکۆکیکردن لهمافى مرۆڤ لهپهرلهمانى کوردستان به‌‌هاوڵاتى وت: «بهوتهى کهسوکاریان و پارێزهرهکانیان لهژێر فشاردا دانپێدانانیان پێکراوه، کهیسهکانیان دهگۆڕن و بهزۆر دانپێدانانى جیاوازیان پێدهکهن».

بڕیاردهرى لیژنهى کاروبارى کۆمهڵایهتى و داکۆکیکردن لهمافى مرۆڤ لهپهرلهمانى کوردستان وتیشی: «ئهوانهى دهستگیرکراون بهتۆمهتى سیخوڕى و تیرۆرو تیکدانى ئاسایش و ئارامى ههرێم کهیسیان بۆ دروستکراوه، بهپێى یاساى تیرۆر مامهڵهیان لهگهڵدا دهکرێت».

سهبارهت بهههوڵهکانیان بۆ له نزیکهوه بینینى دهستگیرکراوهکان وتی: «تائێستا رێگهمان پێنهدراوه دهستگیرکراوهکان ببینین، گیراوهکانى ئاسایش تادواى حوکمدانیان بهئهستهم دهبینرێن».

چارهنووسى دهستگیرکراوهکان

رۆژى 10ى ئهم مانگه دواى کۆتاییهاتنى کۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیران لهکۆنگرهیهکى رۆژنامهنووسیدا سهبارهت بهدهستگیرکراوانى بادینان مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهت رایگهیاند: «ئهوانهى گیراون ههندێکیان رۆژنامهنووس و چالاکوان نین و سیخوڕن، بهشێکیشیان ویستویانه تهقینهوه بکهن».

ئهبوبهکر ههڵهدنى ئهندامى پهرلهمانى کوردستان لهفراکسیۆنى یهکگرتوو لهپهرلهمانى کوردستان بههاوڵاتى وت: «قسهکانى سهرۆکى حکومهت لهسهر چالاکوانهکان پێش بڕیارى دادگایه، ئهمه دهلالهته لهوهى دهسهڵاتهکان لهیهکترى جیانهکراونهتهوه، دهسهڵاتى جێبهجێکردن ههژموونى ههیه بهسهر ههموو دهسهڵاتهکانى تردا».

 ههروهها پێشیوابوو ئهمه بهشێکى بۆ «چاوترساندنى خهڵک»و یهکێک لهگومانهکان لهو دۆسیهیهدا ئهوهیه که رووبهڕووى سزاى قورس دهبنهوه.

ههڵهدنى، ئهوهشى خستهڕوو ئهو تۆمهتانهى دراوهته پاڵ چالاکوانانى دهستگیرکراو سیاسییهو پێشوهختهیه، ئهگهر دادگا لهسهر ئهو تۆمهتانه بڕیاربدات سزاى قورس دهدرێن که بەلایهنى کهم (15) ساڵ زیندانى سزا دهدرێت، وتیشى:» پهرلهمان لهم دۆسیهیهدا ناتوانێت دهستتێوهردان بکات و تهنها دهتوانێت داواى روونکردنهوه بکات، چونکه پهرلهمان کاریگهریى نابێت لهسهر بڕیارى دادگا».

دوێنێ یهکشهممه ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى کۆبوونهوهى ئهنجامداو یهکێک لهداواکارییهکانیان ئهوهبوو که «سهرکۆنهى ههموو جۆره گرتن و زیندانى کردنێکى لهسهر بیروڕاى ئازادو چالاکى سیاسى و مهدهنى دهکهین بهتایبهت لهدهڤهرى بادینان، بۆیه داواى ئازادکردنى بهپهلهى سهرجهم گیراوان دهکهین له رۆژنامهنووسان، چالاکوانى مهدهنی، کادرانى یهکێتى و حزبهکانى تر».

پارێزگاى دهۆک دوێنێ یهکشهممه، لهڕاگهیهندراوێکدا لهبارهى دهستگیرکراوانى سنوورى پارێزگاکه لهسهر بیروڕاى سیاسى و ئازادیى رادهربڕین، وهڵامى یهکێتى دایهوەو دهڵێت: »ئازادیى رادهربڕین جیاوازه لهجاسوسىو قاچاخچێتىو فرۆشتنى چهکو تهقهمهنى بهگروپه چهکدارهکان».

ههرچهنده لهڕاگهیهندراوهکهیدا پارێزگاى دهۆک ناوى ئهو لایهنه سیاسییهى نههێناوه کهوهڵامى داوهتهوه، بهڵام میلهت عیسمهت، سکرتێرى رۆژنامهوانیى پارێزگاى دهۆک، وتوویهتی: راگهیهندراوهکهیان وهڵامه بۆ یهکێتیى نیشتمانیى کوردستان.

لهڕاگهیهندراوهکهى پارێزگاى دهۆکدا هاتووه «ماوهیهکه لایهنێکى سیاسى باسى دهستگیرکردنى خهڵک دهکات بهتاوانى بیروباوهڕى سیاسىو ئازادیى رادهربڕین لهدهڤهرى پارێزگاى دهۆک، ئازادیى سیاسىو رادهربڕین جیاوازه لهجاسوسىو قاچاخچێتىو فرۆشتنى چهکو تهقهمهنى بهگروپه چهکدارهکان».

به‌قسه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى پارێزگاى دهۆک «هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى له‌پارێزگاى دهۆک ده‌ستگیرکراون به‌بڕیارى دادگا بووه‌و هه‌ر دادگاش بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان ده‌دات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار