حه‌شدى شه‌عبی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تورکیا (15) هه‌زار چه‌کدار ده‌باته شه‌نگال
به‌رپرسێکى حه‌شدى شه‌عبى: ئه‌و هێزانه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو بردووماننه‌ته شەنگال ده‌مێننه‌وه تا مه‌ترسییه‌که نامێنێت

4 ساڵ لەمەوپێش
عه‌مار عه‌زیز . دهۆک
له‌چه‌ند رۆژى رابردوو هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌دان چه‌کداریان بردووه‌ته شەنگال وه‌ک ئاماده‌کارى بۆ هه‌ر هێرشێکى تورکیا‌و فهرماندهکهشیان ده‌ڵێت:» ئه‌و هێزانه‌ى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو بردوومانه‌ته شەنگال ده‌مێننه‌وه تامهترسییهکه نامێنێت».
خال عه‌لى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌شەنگال له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»هه‌فته‌ى رابردوو ده‌زگاى گشتى حه‌شدى شه‌عبى بڕیاریدا ژماره‌یه‌ک لیوا ره‌وانه‌ى شەنگال بکات، ئه‌وه‌ش دواى هه‌ڕه‌شه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر شەنگال و ده‌ستپێکردنى ئۆپهراسیونى تورکیا بۆ سه‌ر چیاى گاره له‌سنورى پارێزگاى دهۆک».
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد هه‌ریه‌ک لهلیواکانى (21،33،14،51)ى حه‌شدى شه‌عبى ئێستا له‌شەنگالن، هه‌ر لیوایه‌ک له‌سێ هه‌زار چه‌کدار پێکهاتووه، وه‌ک فه‌رمانده‌که‌یان ده‌ڵێت:»به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕ له‌دژى تورکیا بۆ پاراستنى شەنگال، ئێمه ئاماده‌کارى باشمان کردووه‌و به‌شه‌وو رۆژ چاودێرى دۆخى ناوچه‌که ده‌که‌ین، هه‌رکاتێک هێرش کرا به‌بێ دوودڵی ئێمه‌ش شه‌ڕ له‌دژى تورکیا ده‌که‌ین».
خال عه‌لى وتیشی»کۆى گشتیى ژماره‌ى سه‌ربازانى حه‌شدى شه‌عبى ئێستا له‌شەنگال نزیکه‌ی (15) هه‌زاره، ئه‌م هێزه له شەنگال ده‌مێنێته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خاکى شەنگال چوڵناکهن تا به‌ته‌واوى دڵنیابن که‌هیچ مه‌ترسییه‌ک نه‌ماوه، ئینجا ده‌چنه‌وه شوێنه‌کانى خۆیان، به‌ڵام هه‌رکاتێک دووباره مه‌ترسى دروستببێت جارێکى تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه«.
«هه‌ندێک زانیارى به‌ئێمه گه‌یشتووە کهپێشمهرگه نیازى هه‌یه له‌دواى هێرشى تورکیا بۆ سه‌ر شەنگال دووباره بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئێمه رازى نین و رێگاناده‌ین پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه،تائێستا به‌ته‌واوى نازانین که‌ئایا تورکیا هێرش ده‌کاته‌سه‌ر شەنگال یان نا، به‌ڵام زانیاریمان وه‌رگرتووه که‌تورکیا به‌نیازه هێرشێکى گه‌وره بکاته سه‌ر شەنگال»، خال عه‌لى وا ده‌ڵێت.
فه‌رمانده‌که‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌هێزه‌کانى دیکه له‌شەنگال له‌ئاماده‌باشیدان وه‌کو سوپاى عێراق و هێزه‌کانى پاراستنى به‌رخودانى شەنگال (یه‌به‌شه) «ئیراده‌ى خه‌ڵکى شەنگال و ئه‌و هێزانه‌ى له‌شەنگالن له‌هه‌موو شتێک به‌هێزتره‌و له‌هیچ هه‌ڕه‌شه‌و فشار ناترسین، به‌پێچه‌وانه زیاتر به‌هێز ده‌بین».
