تووشبوانى کۆرۆنا؛ کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى دواى چاکبوونه‌وه‌یان ئاشکرا ده‌که‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ئه‌وانه‌ى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکبوونه‌ته‌وه کاریگه‌ریى نه‌رێنییان له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتووه‌و به‌شێکیان به‌و هۆییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و تووشى نه‌خۆشییه‌کانى (ئازارى ماسولکه‌کان، گورچیله، کۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان، مێشک و ده‌مار، نه‌مانى هه‌ستى بۆن‌کردن و تامکردن)یان بۆ دروست ده‌بێت.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم هۆشدارییه‌کى نوێیدا بۆ هاووڵاتیان تا پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن به‌وپێیه‌ى کۆرۆنا بوونى ماوه‌و رایگه‌یاند:»له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا کۆرۆنا ماوه‌و له‌هه‌ندێ شوێن دووباره زیادى کردووه‌ته‌وه، راست نییه بوترێت کۆرۆنا له‌هه‌رێمدا نه‌ماوه‌و پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن».
له‌هه‌رێمى کوردستاندا زیاتر له (106)هه‌زار و (870) که‌س توشى کۆرۆنا بوون و (102) هه‌زار و (234) که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و سێ هەزارو (496) که‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیانیان لههدستداوه.
هاوڵاتى چیرۆکى چه‌ند خێزانێکى وه‌رگرتووه‌و که‌سوکاریان ئاماژه به‌کاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌کانى دواى چاکبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌که‌ن و به‌شێک له‌وانه به‌و هۆیه‌وه دواى ماوه‌یه‌ک گیانیان له‌ده‌ستداوه.
خه‌ڵات ستار، ته‌مه‌ن (27) ساڵ بۆ هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد مانگێک پێش ئێستا دایکى تووشى کۆرۆنا بووه‌و دواى دوو هه‌فته زۆر به‌سه‌ختى ڤایرۆسه‌که‌ى تێپه‌ڕاندو ته‌واو چاکبووەتهوهو پێشتر هیچ نه‌خۆشییه‌کى دیکه‌ى نه‌بووه.
ئه‌م کچه به‌گریانه‌وه بۆ هاوڵاتى دواو وتیشى:» دایکم دواى چاکبوونه‌وه‌ى له‌کۆرۆنا تووشى خه‌ستیى خوێن بوو بوو، کاریگه‌ریى زۆرى کردبووه سه‌ر سییه‌کانى و دواى مانگێک گیانى له‌ده‌ستدا».
دایکى خه‌ڵات (59) ساڵه‌و کێشى جه‌سته‌ى زیاد بوو، مانگێگ دواى چاکبوونه‌وه‌ى له‌کۆرۆنا تووشى خوێن خهستبونهوهى کردووه‌و تووشى جه‌ڵده‌ى مێشکى کردووه وه‌ک خه‌ڵاتى کچى ده‌ڵێت.
تووشبویه‌کى دیکه‌ى کۆرۆنا باس له‌بارودۆخى دواى چاکبوونه‌وه‌ى له‌کۆرۆنا ده‌کات و ده‌ڵێت» ئازارى ماسولکه‌و گورچیله‌م بۆ دروستبووه«.
نه‌ریمان خه‌سره‌و، (41) ساڵ، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »ماوه‌ى شه‌ش مانگ پێش ئێستا تووشى کۆرۆنا بووم و دواى دوو هه‌فته لهچاکبوونهوهم له‌ئێستادا تووشى ئازارى گورچیله‌و ماسولکه‌کان بووم، کۆرۆناکه به‌قه‌د ئه‌م ئازارانه ئازارى نه‌داوم، له‌دواى چاکبوونه‌وه‌م رۆژێک بهلەشى ساغ نه‌ژیاوم».
ئه‌م پیاوه ماوه‌ى شه‌ش مانگه چاکبووەتهوهو هه‌شت جار چۆته سه‌ردانى پزیشک و وتیشى »تائێستا بارودۆخى ته‌ندروستیم زۆر خراپه‌و وه‌زعم باش نیه، به‌رده‌وام نه‌خۆشم و هه‌موو گیانم ئازارى هه‌یه«.
نه‌ریمان ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه پێشتر هیچ نه‌خۆشییه‌کى نه‌بووه، ماوه‌ى چوار ساڵه سه‌ردانى پزیشکى نه‌کردووه، پێش ئه‌وه‌ى تووشى کۆرۆنا ببێت.
هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌بن، دواى چاکبوونه‌وه‌یان لهڤایرۆسهکه، نیشانه‌ى نه‌خۆشى دیکه‌یان تێدا ده‌رده‌که‌وێت، وه‌ک خۆیان باسى ده‌که‌ن نه‌خۆشییه‌کانى (ئازارى ماسولکه‌کان، گورچیله، کۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان، مێشک و ده‌مار، نه‌مانى هه‌ستى بۆن‌کردن و تامکردن).
نه‌رمین خدر، ژنێکى ته‌مه‌ن (38) ساڵه‌و ماوه‌ى نۆ مانگ پێش ئێستا کۆرۆناى گرتووه‌و چاکبۆته‌وه بۆ هاوڵاتى باسى له‌وه‌کرد له‌و کاته‌وه‌ى چاکبووه‌ته‌وه تائێستا به‌ئاواته‌وه‌یه رۆژێک له‌شى ساغ بێت، وتیشى:» به‌رده‌وام سه‌رئێشه‌یه‌کى توند‌و ئازارێکى زۆرم لهماسولکهکان هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌رمان به‌کارده‌هێنم تا به‌رگه‌ى ئازارى گیانم بگرم و پزیشکه‌کان ده‌ڵێن به‌هۆى تووشبونتهوهیه به‌کۆرۆنا».
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه ئه‌وانه‌ى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکده‌بنه‌وه دواى ئه‌وه کاریگه‌ریى بهجیدههێڵن له‌سه‌ر که‌سه‌که، به‌رگرى له‌شى تووشبوه‌که کاریگه‌رییه‌کان ده‌گۆڕێت.
سه‌رخێڵ ئاراس، پزیشکى نه‌خۆشى گشتیى و به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجى بۆ تووشبوانى کۆرۆنا له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت »کاتێک نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌کان تووشى جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌بن دواى خۆیان کاریگه‌ریى به‌جێده‌هێڵن له‌سه‌ر که‌سه‌که‌و به‌پێى توانا‌و به‌رگرى له‌شى تووشبوهکهش کاریگه‌رییه‌کان ده‌گۆڕێن».
ناوبراو وتیشى:» تووشبوانى کۆرۆناو زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى تووشى نه‌خۆشییه ڤایرۆسیه‌کان ده‌بن دواى چاکبوونه‌وه‌یان کاریگه‌ریى نه‌خۆشیى دیکه‌یان له‌سه‌ر ده‌رده‌که‌وێت، وه‌ک نه‌خۆشى گورچیله‌و کۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌و هه‌ستى بۆن‌کردن و تامکردن و نه‌خۆشییه‌کانى مێشک و ده‌مار».
ئه‌م پزیشکه پسپۆڕه پێشیوابوو نه‌خۆشى کۆرۆنا زیاتر کاریگه‌ریى له‌سه‌ر سییه‌کان جێده‌هێڵێت و زیانى پێده‌گه‌یه‌نێت.
له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌ک ڤایرۆسێکى نوێ، چه‌ندین تاقیکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر کراو زانیارى نوێ له‌باره‌ى ڤایرۆسه‌که‌وه دۆزرایه‌وه، له‌تازه‌ترین تاقیکردنه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه کۆرۆنا له‌دواى خۆى کاریگه‌ریى زۆر نه‌خۆشى دیکه له‌له‌شى مرۆڤدا جێده‌هێڵێت به‌تایبه‌تیش ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆیان بهکۆئهندامى هه‌ناسه‌و سییه‌کانه‌وه هه‌یه.
محه‌مه‌د قادر، پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌کان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت »ئه‌وانه‌ى تووشى کۆرۆنا ده‌بن، ده‌رکه‌وته‌ى کورتخایه‌ن و درێژخایه‌نى هه‌یه، له‌سه‌ر لایه‌نى جه‌سته‌یى و ده‌روونى تووشبوه‌که«.
«لایه‌نى ده‌روونى به‌پێى داتا‌کان له‌سه‌دا 20ى ئه‌وانه‌ى تووشى کۆرۆنا ده‌بن دواى چاکبوونه‌وه‌یان ده‌رکه‌وته‌ى ده‌رونییان ده‌بێت و تووشى چه‌ندین شڵه‌ژانى ده‌روونى ده‌بن کهحاڵهتى خه‌مۆکى و دڵه‌ڕاوکێ و بیرهێنانەوەى ژیانى پێشوو له‌که‌سه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت»، محه‌مه‌د قادر وا ده‌ڵێت.
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رییه‌کانه‌وه وتیشى »له‌زۆر باردا ئه‌مانه ته‌نیا به‌پاڵپشتى ده‌روونى و چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى چاره‌سه‌رده‌بن، به‌ڵام هه‌ندێکیان پێویستیان به‌سه‌ردانى پزیشک هه‌یه‌و هه‌ندێکیشیان پێویستیان به‌به‌کارهێنانى ده‌رمانه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن کاریگه‌ریى کۆرۆنا له‌سه‌ریان نه‌مێنێت».
دکتۆر محه‌مه‌د قادر، باسى لهبهرکهوته جه‌سته‌ییه‌کان کرد‌و وتى»زۆربه‌ى ڤایرۆسه‌کان دواى چاکبوونه‌وه‌یان ده‌رکه‌وته‌ى جه‌سته‌ییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌کۆرۆنا ریپۆرت ده‌کرێت به‌به‌راورد بهڤایرۆسهکانى تر درێژخایه‌نه‌و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مه تۆمارکراوه و سه‌ڵمێندراوه