کۆمارى ئیسلامیى ئێران به‌ره‌و کۆمارى قه‌یرانه‌کان
62 ملیۆن که‌س له‌کۆى 84 ملیۆن دانیشتووى ئێران به‌هه‌ژار ئه‌ژمار ده‌کرێن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمارى ئیسلامى ئێران یادى (42) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى له‌کاتێکدا ده‌کاته‌وه کهدروشم و خه‌ونه‌کانى بۆ نههاتوهتهدى کۆمه‌ڵێک قه‌یرانى دروستکردوه که له‌کۆى (84) ملیۆن که‌سى دانیشتوانه‌که‌ى (62) ملیۆنیان به‌هه‌ژار ئه‌ژمار ده‌کرێن.
دروشم و دوژمنه‌کانى کۆمارى ئیسلامى ئێران
کۆمارى ئیسلامى له‌ئێران ساڵى (1978) به‌دروشمى «نا بۆ رۆژهه‌ڵات نا بۆ رۆژئاوا، به‌ڵێ بۆ ده‌سه‌ڵاتى کۆمارى ئیسلامی »دواى رووخانى سیستمى پاشایه‌تى له‌ئێران کۆڵه‌که‌و بناغه‌ى کۆمارێکى به‌ناو ئیسلامیى له‌سه‌ر ده‌ستى روحه‌ڵڵا خومه‌ینى له‌سه‌ر بنه‌ماى رێبازى شیعه‌ى (12) ئیمامه دامه‌زراو له‌و چوارچێوه‌یه‌داو به‌دروشمى وه‌ستانه‌وه دژى سته‌م و داگیرکه‌رو پشتیوانیى له‌هه‌ژاران هه‌وڵى سه‌پاندنى هه‌یمه‌نه‌ى خۆى له‌ناوخۆى ئێران و وڵاتانى شیعه به‌تایبه‌ت (عێراق، سوریا، لوبنان، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان) ده‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌سیاسه‌ت و هه‌نگاوى ئه‌و کۆماره‌دا به‌دیناکرێت به‌دیهاتنى دروشم و خهونهکانیهتى، چونکه به‌هۆى دوژمنایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا په‌نا بۆ وڵاتانى رۆژهه‌ڵات ده‌بات و گه‌وره‌ترین نموونه‌ى رێککه‌وتنى (25) ساڵه له‌گه‌ڵ وڵاتى چین و هه‌وڵى رێککه‌وتنى درێژخایه‌نى (20 بۆ 50) ساڵه له‌گه‌ڵ روسیا-یه.
کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌کاتیکدا یادى (42) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌کاته‌وه که‌پێشتر به‌پرسانى ئێسرائیل به‌ڵێنیان دابوو به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراوه ئه‌و کۆماره هه‌ره‌س بهێنێت و نه‌توانێت یادى دامه‌زراندنه‌که‌ى بکاته‌وه، که‌ئه‌مه‌ش هه‌رزوو کاردانه‌وه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانى لێکه‌وته‌وه‌و وتی» نه‌ک یادى (42)ساڵه‌ى دامه‌زراندن، به‌ڵکو یادى (43)و ساڵه‌کانى دیکه‌ش ده‌که‌ینه‌وه«.
شه‌یتانى گه‌وره
ئێران باجى هه‌ڵکوتانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا ده‌دات
روحه‌ڵڵا خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌رى کۆمارى ئیسلامى له‌ساڵى (1979) دواى ئه‌وه‌ى که‌ژماره‌یه‌ک له‌لایه‌نگران و ئه‌ندامانى سه‌ر به‌کۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌ڵده‌کوتنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌تاران و (53) دیپلۆماتى ئه‌مه‌ریکى ده‌ستگیرده‌که‌ن، ده‌سته‌واژه‌ى (شه‌یتانى گه‌وره) بۆ ئه‌مه‌ریکا به‌کارده‌هێنێت وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ پشتیوانیى ئه‌و که‌سانه‌ى دژایه‌تى و دوژمنایه‌تیى ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن و ئه‌م وته‌یه‌ى خومه‌ینى تائێستاش باڵى به‌سه‌ر په‌یوندییه‌کانى نێوان ئه‌مه‌ریکاو ئێران‌دا کێشاوه‌و ته‌نانه‌ت دواى (35) ساڵ له‌و رووداوه له‌ساڵى (2015) کۆنگرێسى ئه‌مه‌ریکا یاسایه‌کى په‌سندکرد بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى قه‌ره‌بووى هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌که‌یان له‌پاره بلۆککراوه‌کانى ئێران له‌وڵاتانى جیهان به‌تایبه‌ت له‌فه‌ڕه‌نسا وه‌رگرنه‌وه، بۆیه نزیکه‌ى چوار ملیۆن و (400) هه‌زار دۆلار وه‌ک قه‌ره‌بوو لهپارهکانى ئێران راده‌ستى هه‌رکه‌سێک له‌و (53) دیپلۆماته ئه‌مه‌ریکییه کرا که (444) رۆژ له‌لایه‌ن کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون، واته بۆ هه‌ر رۆژێک دهستبهسهربوونى هه‌ر ئه‌مه‌ریکییه‌ک له‌ئێران نزیکه‌ى (10) هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بوو ته‌رخان کراوه.
ئه‌مه‌ریکا و ئێران به‌ڕه‌سمى له‌ساڵى (1899) تا (1979) په‌یوه‌ندیى سیاسى و دیپلۆماسى و ئابورییان هه‌بووه‌و دواى رووخانى سیستمى پاشایه‌تى هیچ جۆره په‌یوه‌ندى و دانوستانێکى ئاشکرا له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا نامێنێت و کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ یه‌که‌مجار له‌ساڵى (1979) ده‌که‌وێته به‌ر لێشاوى زیاتر له (25) بڕیارنامه‌و سزاى ئه‌مه‌ریکا که‌خۆیان له‌هه‌زاران جۆرى سزا ده‌بیننه‌وه که گه‌وره‌ترینیان به‌ربه‌ستى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئه‌و وڵاته بووه که‌داهاتى نه‌وتیى ئێرانى له‌زیاتر له (100) ملیار دۆلاره بۆ (11) ملیار دۆلار دابه‌زاندووه، جگه له‌وه‌ى تائێستا (154) ملیار دۆلارى ئه‌و وڵاته‌شى له‌بانکه جیهانییه‌کان بلۆک کردووه‌و کۆمارى ئیسلامى ئێران و هیچ وڵاتێکى دیکه ناتوانن ئه‌و پارانه به‌کاربهێنن جگه له‌ئه‌مه‌ریکا.
ئێران و ئیسرائیل
کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌به‌رده‌وامى بوونى وڵاتى ئیسرائیل ره‌تده‌کاته‌وه، له‌کاتێکدا ئیسرائیل و ئێران له‌سه‌رده‌مى پاشایه‌تیى محه‌مه‌د رەزا په‌هله‌وى له‌نێوان ساڵانى (1947 بۆ 1978) په‌یوه‌ندییه‌کى توندوتۆڵ له‌نێوانیاندا هه‌بوو ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کان و سه‌ربازییه‌کانى سه‌ر به‌پاشاى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه راهێنانیان پێده‌کرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌رکارى کۆمارى ئیسلامیی، شکستى سوپاى عێراق له‌جه‌نگى که‌نداوو رووخانى یه‌کێتى سۆڤیه‌ت له روسیا‌و تێکچوونى هاوسه‌نگییه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌و رووداوانه له‌دواى ساڵى (1991) بووه هۆى به‌هێزبوونى کۆمارى ئیسلامى، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد ئیسرائیل و ئێران خۆیان به دوو هێزى سه‌ره‌کیى ئه‌م ناوچه‌یه بزانن و تیر‌و شیر له‌یه‌کتر بسونهوهو له‌قۆناغى ئاشتیى سارد به‌ره‌و توندوتیژیى له‌لێدوانى سه‌رکرده‌کانیاندا هه‌نگاو بنێن، به‌جۆرێک که‌ده‌یان به‌رپرسى سیاسى و سه‌ربازیى ئێران له‌لێدوانه‌کانیاندا رایانگه‌یاندووه ئیسرائیل له‌نه‌خشه‌ى جیهان دهسڕنهوهو له‌ناوى ده‌به‌ن.
حکومه‌تى سه‌رده‌مى ئیسحاق رابین له‌ئیسرائیل و له‌ساڵانى (1992 تا 1994) ببووه مۆته‌که‌یه‌ک بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران، چونکه ئه‌و زیاترین هه‌ڵوێستى توندى به‌رامبه‌ر تاران دهدهبڕى و هاوکات بڕواى به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین هه‌بوو به‌بێ ده‌ستوه‌ردانى کۆمارى ئیسلامى له‌ئێران، تائێستاش ئیسرائیل له‌هیچ شوێنێکى جیهان خۆی ناپارێزێت لهگورزوهشاندن دژى کۆمارى ئیسلامى ئێران کهنوێترین نموونه‌کانى ئه‌م گورزانه بریتین له‌هێرشه ئاسمانییه‌کانى ئیسرائیل له‌دژى چه‌کدارانى ئێران لهسوریاو کوشتنى موحسین فه‌خرى زاده، گه‌وره‌ترین زانای ئه‌تۆمیى که به‌باوکى ئه‌تۆمى کۆمارى ئیسلامى ناوده‌هێنرا.
وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامه‌ر کوشتنى باوکى ئهوتۆمیى ئێران، په‌رله‌مانى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌هه‌وڵدایه پرۆژه یاسایه‌ک په‌سەند بکات که به‌پێى بڕگه‌و مادده‌کانى ده‌بێت تاساڵى (2040) حکومه‌تى وڵاته‌که‌یان هه‌موو هاوکارییه‌ک پێشکه‌شى فه‌له‌ستین و لایه‌نه نه‌یاره‌کانى ئیسرائیل بکات بۆ له‌ناوچوونى ته‌واوه‌تى ئیسرائیل.
کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌به‌رده‌وامى ئیسرائیل به‌داگیرکارى به‌شێک له‌خاکى فه‌له‌ستین له‌قه‌ڵه‌مده‌دات و ئه‌و وڵاته تۆمه‌تبار ده‌کات به‌کوشتنى پێنج زاناى ئه‌تۆمیى وڵاته‌که‌ى و پشتیوانیى له‌حزبى موجاهیدینى خهلقى ئێران و جوندوڵا له‌دژى کۆمارى ئیسلامى و له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل کۆمارى ئیسلامى تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ى که پشتیوانیى له (حزیبوڵڵا) له‌لوبنان و جیهادى ئیسلامى و حه‌ماس له‌فه‌له‌ستین ده‌کات بۆ دژایه‌تیى وڵاتى ئیسرائیل.
خه‌ونى گه‌وره
لەنهخشهى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هێڵێکى که‌وانه‌یى وڵاتانى (لوبنان، سوریا، عێراق، ئێران، پاکستان و ئه‌فغانستان) به‌یه‌کتره‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و ئه‌م که‌وانه‌یه زۆربه‌ى ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه که‌خه‌ڵکى شیعهمهزههبى تێدا نیشته‌جێیه‌و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت سوننه‌کان له‌داهاتووى ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ى به‌هێزى سیاسى خۆیان له‌و وڵاتانه‌و ته‌نانه‌ت جیهانیش نیگه‌ران بکات، بۆیه یه‌کێک له‌گومانه به‌هێزه‌کان به‌پێى ده‌ستوه‌ردانه‌کانى تاران له‌و وڵاتانه ئه‌وه‌یه کهکۆمارى ئیسلامى ئێران خه‌ونى به‌دیهێنانى ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ى شیعه‌ى له‌و وڵاتانه هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش به‌خه‌ونى که‌وانى شیعه له‌لایه‌ن نه‌یارانى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه ناوده‌هێنرێت.
ئه‌و وڵاتانه‌ى بهکهوانى شیعه ناوده‌هێنرێن زیاترین ناسه‌قامگیریى سیاسى و ئابوریى تێدا به‌دیده‌کرێت و ئه‌مه‌ش به‌دیهاتنى خه‌ونه گه‌وره‌که‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ که‌وانى یان هیلالى شیعه ئاڵۆز ده‌کات و به‌ره‌و نه‌مانى ده‌بات.
عێراق شوێنى هه‌ناسه‌دانی کۆمارى ئیسلامى ئێران
په‌یوه‌ندییه دێرین و میژووییهکانى عێراق و ئێران به‌تایبه‌ت له رووى ئایینى و شیعه‌گه‌رییه‌وه بووه‌ته دهروازەیەک بۆ بازرگانى و دواى رووخانى به‌عس کۆمارى ئیسلامى هیواى گه‌وره‌ى لهسهرههڵچنى، که ئه‌و هیوایه‌ى به‌هۆى رێگرییه‌کانى ئه‌مه‌ریکاو نه‌یارانى کۆمارى ئیسلامى له‌عێراق نه‌هاتووه‌ته دی.
رووخانى رژێمى به‌عس له‌عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له‌ساڵى (2003) بووه هۆى «گۆڕانکارییه‌کى گه‌وره بۆ ده‌ستوه‌ردانى ئێران، کۆمارى ئیسلامى ئه‌و هه‌له‌ى لهبهرژهوهندیى خۆى و شیعه‌کانى عێراق قۆسته‌وه‌و هاوکاریى گروپه شیعه‌کانى ده‌کرد بۆ پێکهێنانى حکومه‌تێکى نوێى شیعى دواى سه‌دام و ئه‌مه‌ش بووه‌هۆى زاڵبوونى هه‌یمه‌نه‌ى سیاسى ئه‌و زۆرینه شیعه‌یه‌ى که له‌ڕابردودا رۆڵیان له‌ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به‌غدا پێنهدهدراو بگره سه‌رکوت ده‌کران و ئه‌مه‌ش کۆمارى ئیسلامى ئێرانی لهخهونهکهى زیاتر نزیک کردووه‌ته‌وە.
ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق راپۆرتێکى هەزارو (300) لاپه‌ڕه‌یى له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنى وڵاته‌که‌ى له‌نێوان ساڵانى (2003 تا 2018) بڵاوکرده‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که‌دواى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌و گۆڕانکارییه‌کان له‌عێراق، واده‌رده‌که‌وێت که‌ئێران براوه‌ى یه‌که‌مه لهوڵاتهکهدا، چونکه گروپه شیعه‌کان ده‌سه‌ڵاتى سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه.
هه‌یمه‌نه‌ى ئێران له‌عێراق نه‌یارو دژبه‌رى هه‌یه‌و کوشتنى قاسم سوله‌یمانى و که‌مکردنه‌وه‌ى ئاستى هاورده‌ى کاڵاى ئێرانى و که‌مکردنه‌وه‌ی کڕینى غاز‌و کاره‌با به‌شێکه له‌و ئاسته‌نگانه‌ى نایارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌عێراق به‌تایبه‌ت که‌ئه‌مه‌ریکا پشتیوانیى لهسنوردارکردنى ده‌ستوه‌ردانه‌کانى کۆمارى ئیسلامى له‌عێراق ده‌کات، به‌ڵام بههاتنهسهرکارى جۆو بایدن وه‌ک سه‌رۆکى نوێى ئه‌مه‌ریکا پێده‌چێت بوارى هه‌ناسه‌دان بۆ ئێران بکرێته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌شتى ئه‌م دواییه‌ى فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ شاندێکى یاوه‌رى بۆ تاران وه‌ک ئاماژه‌یه‌کى ئه‌و بواره له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت.
ئێران پێشتر هیواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئابوریى و بازرگانى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵچنیبوو خوازیارى ئه‌وه بوو ساڵانه ئاستى بازرگانیى نێوانیان بگاته (20) ملیار، به‌ڵام به‌پێى ئاماره‌کان؛ ئاستى بازرگانییه‌کانى ساڵانه‌ى نێوان ئه‌و دوو وڵاته ناگاته حه‌وت ملیار دۆلار، له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌وته‌ى به‌رپرسانى کۆمارى ئیسلامى ئێران زیاتر له (36) ملیار دۆلار لهپارهکانى وڵاته‌که‌ى له‌عێراق به‌هۆى سزاکانى ئه‌مه‌ریکاوه بلۆک کراوه‌و ناگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ئێران ئه‌مه‌ش وایکردوه چاوه‌ڕوانییه‌کانى ئێران له‌عێراقیش نهیهنهدى و ته‌نها بوارى هه‌ناسه‌دانێکى ئاسایى پێبدرێت.
کۆمارێک لهبێکاریی
سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى (International Monetary Fund) له‌نوێترین راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا ئاشکراى کردووه ئاستى بێکاریى له‌جیهاندا به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو زیادى کردووه‌و پێناچێت به‌تێپه‌ڕاندنى دۆخى کۆرۆنا ئاستى بێکاریى وه‌ک رابردوو که‌م ببێته‌وه‌و پێشبینیى کردووه ئاستى بێکاریى له‌ئێران بگاته (16.3%) له‌کاتێکدا به‌پێى ژماره‌ى بێکاره‌کان پێده‌چێت ئاست و رێژه‌ى بێکاریى له‌و وڵاته زیاتر بێت له‌و رێژه‌یه‌و له‌لایه‌کى دیکه‌وه ناوه‌ندى ئامارى سه‌ر به‌حکومه‌تى ئێران بڵاویکردووه‌ته‌وه که رێژه‌ى بێکاریى له‌وڵاته‌که‌ى له‌ساڵى (2020)دا گه‌یشتووه‌ته (9.5%)، بۆیه به‌چاوخشاندنێک به‌ڕیزبه‌ندى ئێران له رووى بێکارییه‌وه، ده‌رده‌که‌وێت ئه‌و ژماره‌یه دووره له‌ڕاستییه‌وه‌و ئاستى بێکاریى زۆر لهژمارهکهى ناوه‌ندى ئامارى ئێران زیاتره.
(ئاژانسى ته‌سنیم) سه‌ر بهمحافزکارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئامارێکى سه‌رنجڕاکێشى سه‌باره‌ت بهبێکاریى له‌وڵاته‌که‌ى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و به‌پێى ئاماره‌که له‌کۆى (83) ملیۆن و (158) هه‌زار که‌سى دانیشتووى ئێران، (61) ملیۆن و (666) هه‌زار که‌س ده‌چنه خانه‌ى بێ‌کاری له‌و وڵاته‌دا که (23) ملیۆن (492) هه‌زار که‌سیان ته‌مه‌نیان له (15) ساڵدایه، به‌ڵام له‌و (61) ملیۆن که‌سه، ته‌نها (24) ملیۆن و (167) هه‌زار که‌سیان کاریان هه‌یه یان چالاکن.
له‌و (61) ملیۆن که‌سه‌ى ده‌ستى کار، پێنج ملیۆن و (989) که‌س خاوه‌نى بڕوانامه‌ى خوێندنى باڵان، که یه‌ک ملیۆن و (204) هه‌زار که‌سیان بێکارن.
ته‌سنیم روونیکردووەتهوه له‌کۆى ئه‌و (24) ملیۆن و (167) هه‌زار که‌سه‌ى که‌کار ده‌که‌ن (18) ملیۆن و (282) که‌سیان خاوه‌نى هیچ جۆره بڕوانامه‌یه‌کى خوێندنى باڵا نین.
کۆمارێک له‌هه‌ڵاوسان
جه‌واد حسێن زاده، به‌ڕێوەبه‌رى ناوه‌ندى ئامارى ئێران رایگه‌یاندووه (475) که‌ڵاو پێدوایستى خه‌ڵک له‌ناو لیستى هه‌ڵاوساندایه که‌ئاستى ههڵاوسانهکانیان (26%) بۆ (55%)ە، به‌ڵام هه‌میشه جیاوازیى هه‌یه له‌ئاستى هه‌ڵاوسان به‌ژماره‌و ئه‌وه‌ى که‌خه‌ڵک هه‌ستى پێده‌کات، چونکه ژماره‌ى هه‌ڵاوسانه‌کان به‌پێى خاڵ و مانگ و ساڵ گۆڕانکاریى به‌سه‌ردا دێت و لهکاڵایهکهوه بۆ کاڵایه‌کى دیکه جیاوازه، بۆیه جارى وا هه‌یه ته‌نها کاڵایه‌ک گران ده‌بێت، به‌ڵام خه‌ڵک هه‌ست بهههڵاوسان و گرانییه‌کى زۆر ده‌کات، ئه‌مه‌ش به‌پێى تواناى ماددى و دارایى که‌سه‌کان جیاوازه‌و ته‌نها رێگاچاره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵاوسانه چالاککردنى (70%)ی هێزى کارى ناو وڵاته‌که‌یه.
کۆمارێک له‌سزا
به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دواى جه‌نگى هه‌شت ساڵه‌ى نێوان عێراق و ئێران، سزاکانى ئه‌مه‌ریکا زیاترین زیانى لهئابوریى وڵاته‌که‌یان داوه‌و ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ده‌ستى دۆناڵد تره‌مپ-ى سه‌رۆکى پێشوو جه‌نگى ئابوریى له‌دژى ئێران به‌ڕێوه‌بردووه‌و له سێ ساڵدا هه‌ر (48) سەعاتێک سزایه‌کى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه‌و شاره‌زایانى ئابوریش پێیانوایه ئێران پێویستى به (15) ساڵ کاته تادۆخى ئاسایى ببێته‌وه‌و زیان و قه‌یرانه ئابورییه‌کانى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ى قه‌ره‌بوو بکاته‌وه‌و ئه‌م دۆخه وا له‌کۆمارى ئیسلامى ده‌کات له‌جیاتى هه‌وڵه‌کانى بۆ ده‌ستوه‌ردان و سه‌پاندنى هه‌یمه‌نه‌ى خۆی، سه‌رقاڵ و گیرۆده‌ى چاره‌سه‌رى دۆخى سیاسى و ئابوریى ناوخۆیى خۆى و وڵاتى ئێران بێت.