«شاخه‌وان؛ ته‌نها شه‌ش هه‌زار له‌گیرفانیدا بوو»

هاوڵاتى چیرۆکى شاخه‌وان و ورده‌کاریى رووداوه‌که‌ى بازگه‌ى تاسڵوجه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌

شاخه‌وان و کچه‌ شه‌ش ساڵانه‌که‌ى

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

«شاخهوان وهک کارمهندێکى ئاسایش لهبازگهى تاسڵوجه لهدهوامى ئاسایى خۆیدا بوو ژمارهیهک کهس لههێزى کۆماندۆى یهکهى حهفتا دادهبهزن و چهقۆیهک لهسهر دڵى دهدهن و دهکهوێته سهرزهوى تهنها شهش ههزار دینار لهگیرفانیدا بوو»، شێرزادى براى وا دهڵێت.

کاتژمێر 10:30 خولهکى رۆژى 10ى شوبات، ژمارهیهک لههێزى کۆماندۆى (ئاڵتونى)  یهکهى حهفتا کهوهک پاسهوانى جهعفهر شێخ مستهفا جێگرى سهرۆکى ههرێمى کوردستان ناودهبرێن لهبازگهى تاسڵوجه، چوار کارمهندى ئاسایشى سلێمانیان بهچهقۆ بریندار کردو یهکێک لهکارمهندهکان بهناوى شاخهوان ئهحمهد گیان لهدهستدهدات.

کهسوکارى شاخهوان چى دهڵێن؟

شاخهوان ئهحمهد خهڵکى چنیانى سهر بهدهڤهرى شارباژێره، کوڕى بچووکه و سێ براى دیکهو ههشت خوشکى ههیهو دایکى و باوکى لهژیاندایهو کچێکى شهش ساڵانى ههیه.

شێرزاد ئهحمهد براى شاخهوان لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت» ئهو چهقۆیه بهمهبهست بۆ کوشتنى لێى درابوو راستهوخۆ دراوه لهسهر سنگى براکهم و بووه گیانلهدهستدانى».

براکهى بهگریانهوه بهسهرهاتى ژیانى شاخهوانى گێڕایهوهو وتى» براکهم کوڕه ههژار بوو، لهگهڵ کچهکهى و پورم دهژیا، لهماڵێکى ههژارانهدا ژیانێکى ئاسایى دهژیان».

شێرزاد، باسى لهکچه شهش ساڵانهکهى شاخهوان دهکات و دهڵێت» بهردهوام داواى باوکى دهکات و دهڵێت لهکوێیه و کهى دهگهڕێتهوهو بیرى باوکم دهکهم».

شاخهوان ماوهى 8 ساڵه ئاسایشهو ماوهى ساڵێک و سێ مانگه لهبازگهى تاسڵوجه کاردهکات.

وهک براى شاخهوان وتیشى» شاخهوان کوڕى کاک بافڵ هاوسهرۆکى یهکێتییهو داوا دهکهین چۆن بهرگرى لهبراو کهسى خۆى دهکات ئاواش بهرگرى لهخوێنى براکهمان بکات، ئهگینا ئێمه ژیانمان نامێنێت و ناتوانین بهئارامى بژین».

شێرزاد ئهحمهد  جهختى لهوهشکردهوه«ئهوهى لهدڵى ئێمهدا ئازاره بۆ هێزێکى ئاوابێت بهچهقۆ براکهم پارچه پارچه بکات، بهڵام ئاسایش لهبازگهکهیدا کهتهعداى لێبکرێت مۆڵهتى تهقهکردنیان پێ نهبێت».

شێرزاد ئهوهشى روونکردهوه تائێستا کهس نههاتووەته لایان و وتى»ئێمه دهمانهوێت خوێنهکهى لهڕێگهى ئهوهوه وهربگرینهوهو بچێته گۆڕهوه وهک براکهى من، نهک بڵێن زیندانییهو دواى ماوهیهک لهوڵاتانى دهرهوه ببینرێت».

هاوکات،  ئهحمهد مهحمود ، باوکى شاخهوان بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد کههیچ تاوانێک بهرامبهر کهس ئاوا نهکراوه وهک ئهوهى بهرامبهر جهرگهکهى ئهوان کراوه، وتیشى: «چهقۆیهک دراوه لهدڵى نازانم ئهم چهقۆیه چییهو چۆنه بهچهند چرکهیهک گیانى لهکوڕهکهم سهندهوه«.

باوکى شاخهوان ئهوهشى دووپاتکردهوه تائێستا نازانن ئهوانهى دهستگیرکراون کێن و چین و خهڵکى کوێن، ئاوا ئهم مناڵه داماوهیان لهکهسوکارى کردو منداڵێکى شهش ساڵانیان لهچاوهڕوانى باوکیدا هێشتهوه.

باوکى شاخهوان لهبارهى تۆمارکردنى سکاڵاوه وتى»ههقى کوڕهکهمم داوهته دهست یاساو ئهوانهى بهرگرى لهمافى مرۆڤ دهکهن، تا ئهوان ههقیم بۆ بسهنن».

ئهحمهد مهحمود وتیشى» تهنیا بهڕێوهبهرى ئاسایشى سلێمانى هاتۆته لامان و پێی وتووه« ئهگهر ههست بهوه دهکهن کارمهندى خۆتانه، فهرموون خۆتان حهقى وهربگرن».

وردهکارى رووداوهکهى بازگهى تاسڵوجه

بهپێى بهدواداچونهکانى هاوڵاتى، که لهسێ سهرچاوهى ئهمنیى جیاوازهوه دهستى کهوتووه، چۆنیەتى رووداوهکهیان بۆ هاوڵاتى گێڕایهوه که بهڕێوهبهرى ناحیهى تهکیه لهگهڕانهوهدا بهرهو سلێمانى لهڕێگهدا لهگهڵ چهند ئوتومبێلێکى جام رهشى هێزى کۆماندۆى (ئاڵتونى) کهژمارهیان بیست کهس دهبێت رهماش و دهستشکانهوه بهسهر یهکتردا دهکهن و بهو هۆیهوه بهڕێوهبهرى ناحیهى تهکیه پێش ئهوان دهگاته بازگهى تاسڵوجه و داوا دهکات ئهو ئوتومبێلانه رابگرن و ههڕهشهیان لێکردووه.

بهڕێوهبهرى ناحیهى تهکیه بازگهکه بهجێدههێڵێت و ئهو بیست کهسهى هێزى کۆماندۆى یهکهى حهفتا کهپاسهوانى جهعفهر شێخ مستهفان، لهلایهن (شاخهوان)هوه که لهبازگهکهدا بووه داواى راگرتنیان لێدهکات، بهڵام ئهوان دادهبهزن و دهماقاڵێ دروستدهبێت و حهوت بۆ (10) کهسیان دادهبهزن بهچهقۆوهو چهقۆیهک لهدڵى شاخهوان دهدرێت و چوار ئاسایشى دیکه بریندار دهکرێن، شاخهوان پێش گهیشتنى بهنهخۆشخانه بههۆى سهختى برینهکهى و برینى دهمارى دڵى گیان لهدهستدهدات.

لهبازگهى تاسڵوجهوه تهلهفۆن بۆ ئاسایشى سلێمانى دهکرێت و هێزه جل رهشهکهى ئاسایش بهچوار مێگزهمینى کهدۆشکهیان لهسهره دهگهنه بازگهکهو هێزه کۆماندۆکه ئهو شوێنه بهجێدههێڵن و تهنها دوو کهسیان دهمێنێتهوه بۆ گفتوگۆ، بهڵام بهرپرسى هێزه جل رهشهکهى ئاسایش داوا دهکهن ههموو ئهو کهسانه تهسلیم بکرێت که لهڕووداوهکهدا بوون و دههێندرێنهوه بازگهکه دواى تهلهفۆنى جهعفهر شێخ مستهفاو بهڕێوهبهرى ئاسایشى سلێمانى ئهو کهسانه دهستگیر دهکرێن.

ئاسایشی سلێمانى دهڵێن سکاڵایان تۆمارکردووه

هاوڵاتى لهسهرچاوهیهکى ئاسایشى سلێمانى کهنهیویست ناوى ئاشکرابکرێت به‌‌هاوڵاتى وت »دهزگاى ئاسایش کهیسهکهى گرتۆته دهست و سکاڵا لهسهر ئهو کهسانه تۆمارکراوه کههێرشیان کردووەتهسهر بازگهکه«.

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد بهردهوامن لهلێکۆڵینهوه لهکهیسهکهو هیچ ههوڵێک بۆ ئاشتهوایى کۆمهڵایهتى (سوڵح) بوونى نییه« لهبهرئهوهى سکاڵا ههیه دۆسیهکه لهدهستى ئاسایشهو ئهو کهسانهى لهکاتى رووداوهکه لهو شوێنهدا بوون ههموویان دهستگیرکراون و لێکۆڵینهوه لێیان بهردهوامه«.

دواى ئهوهى کێشه دهکهوێته نێوان کوڕێکى قادر عهزیز، کارگێڕى مهکتهبى سیاسى یهکێتى و ئهفسهرێک، کوڕهکهى قادر عهزیز دهچێته سهر ماڵى ئهفسهرهکهو کاردانهوهى دروستکردو دواى ئهو رووداوه، بافڵ تاڵهبانى، هاوسهرۆکى یهکێتى، لهکۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند»لهم زۆنهى ئێمه ئیتر ئهمانه مایهى قبوڵ نیه، ئهوهى خۆى تاقیبکاتهوه بهخوا زهرهرێکى گهوره دهکات».

کهسوکارى شاخهوان داوا دهکهن بافڵ تاڵهبانى هاوسهرۆکى یهکێتى ئهو قسانهى بکاته کردار بۆ لێپرسینهوهو وهرگرتنهوهى خوێنى کوڕهکهیان.

«جهعفهر شێخ مستهفا زۆر نیگهرانه لهڕووداوهکه«

دواى رووداوهکهى بازگهى تاسڵوجه، نووسینگهى جهعفهر شێخ مستهفا، جێگرى سهرۆکى ههرێم روونکردنهوهیهکى لهسهر روداوهکهداو تێیدا هاتبوو» لهبازگهى دهروازهى تاسڵوجه، ئاڵۆزییهک دهکهوێته نێوان چهند پێشمهرگهیهک و برایانى ئاسایشى سلێمانى که بهداخهوه بووه هۆى شههیدبوونى برایهکى ئاسایش بهناوى (شاخهوان ئهحمهد محەمەد)، لێرهوه پرسهو سهرهخۆشى خۆمان رادهگهیهنین و لهخواى گهوره داواکارین کهگیانى پاکى بهبهههشتى بهرین شاد بکات».

ههروهها جهعفهر شێخ مستهفا ئاماژهى بهوهکردبوو که لهکاتى ئاگادارکردنهوهیاندا لهم رووداوه، دهستبهجێ فهرمانیاندا کهههر کهسێک دهستى ههبووه لهو رووداوه، رووبهڕووى یاسا بکرێتهوه« بۆیه ئهو پێشمهرگانهمان دهستبهجێ رادهستکرد که بهشداریى ئهو ئاڵۆزییه بوون، ئێمه خۆمان بهبهشێک لهئاسایشى ئهم ههرێمه دهزانین، ههموو کات ئامادهین بۆ پارێزگاریکردن لهسهروهرى یاسا».

به‌پێى به‌داواچوونه‌کانى ‌هاوڵاتى، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا «زۆر نیگه‌رانى رووداوه‌که‌ بووه‌«و چه‌ند به‌رپرسێکى باڵاى یه‌کێتى له‌ماڵه‌که‌ى خۆى سه‌ردانى ده‌که‌ن له‌سلێمانى و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئاشته‌وایى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ رووداوه‌که‌ ئه‌نجامبده‌ن دواى هێوربوونه‌وه‌ى دۆخه‌که‌، به‌ڵام جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ «ئه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یان کردووه‌ ده‌بێت باجه‌که‌ى بده‌ن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار