داهاتى تاک له‌هه‌رێمى کوردستاندا مانگانه‌ 200 هه‌زار دیناره‌

‌هاوڵاتى داهاتى تاک له‌نێوان 2003 تا 2020 له‌هه‌رێمى کوردستان بڵاوده‌کاته‌وه‌

3 ساڵ لەمەوپێش




سهرکۆ جهمال

 

وهزارهتى پلاندانانى عێراق ئهوه ئاشکرادهکات کهداهاتى تاک لهههرێمى کوردستان لهدواى 2014وه مانگانه (200) ههزار دیناره، بهڵام لهعێراقدا (500) دۆلارى مانگانهیه.

حکومهتى ههرێمى کوردستان لهساڵى 2014 بهدواوه لهقهیرانى داراییدا بووهو موچهى فهرمانبهران پاشهکهوت کرداوهو بهشێکى نهدراوهو قهرزێکى (28) ملیار دۆلارى لهسهره کهنزیکهى (10) ملیار دۆلارى موچهى موچهخۆرانه.

لهسهدا 31%ى خێزانهکانى عێراق لهدۆخێکى خراپى ئابووریدان

بهپێى دوایین راپۆرتى وهزارهتى پلاندانانى عێراق، دهرکهوتووه لهسهدا 31%ى خێزانهکانى عێراق لهدۆخێکى خراپى ئابووریدان و داهاتى مانگانهى ههر خێزانێک لهخوار (200) ههزار دینارهوهیه، وهزارهتى پلاندانان جهختى کردووهتهوه، نزیکهى لهسهدا 28%ى گهنجانى عێراق بێکارن و لهسهدا 90%ى هێزى کارى ژنانیش لهکهرتى گشتیى حکومیدا کاردهکهن، ئهوهش روونکراوهتهوه لهسهدا 31%ى خێزانهکان مانگانه کهمتر لهیهک ملیۆن دینار خهرج دهکهن و لهسهدا 48%یشیان لهنێوان یهک ملیۆن و زیاترو لهسهدا 14%ى خێزانهکانیش لهنێوان دوو تا سێ ملیۆن دینار داهاتیانه.

بهپێى ئامارێک کهدهزگاى ناوهندى عێراق بۆ سهرژمێرى ئهنجامیداوه «لهساڵى 2018دا ژمارهى تێکڕایى خێزانى عێراقى شهش سهر خێزانن، بهو پێیهش لهسهدا 45.7%ى هاووڵاتییانى عێراق مانگى (200) ههزار دینار خهرجدهکهن بۆ ههر تاکێک، ههروهها لهسهدا 26.8%یان خهرجیى مانگانهیان له (200) ههزار دینارهوه تا (300) ههزاره، بهپێى ههمان ئهو ئاماره‌‌، لهسهدا 13.3%ى هاووڵاتیانى عێراقى لهمانگێکدا (400) ههزار دینار یان زیاتر خهرجدهکهن، بهڵام خهرجیى خێزان بۆ ههر تاکێک لهههرێم بهپێى دوایین ئامارى دهستهى ئامارى ههرێم (239) ههزار  دینار بووه بۆ مانگێک، بهوپێیهش داهاتى تاک لهههرێم کهمتره لهداهاتى تاک لهعێراق.

دهزگاى ناوهندى بۆ سهرژمێرى عێراق، ئاماژهى بهوه داوه، بهپێى سهرژمێریى ساڵى 2018 کۆى ژمارهى دانیشتوانى عێراق (38) ملیۆن و (124) ههزارو (182) کهسه، ژمارهى نێرینه لهعێراقدا (19) ملیۆن و (261) ههزارو (253) کهسه، کهدهکاته لهسهدا 51%.

داهاتى تاک لهعێراقدا مانگانه 500 دۆلاره

بهپێى وتهى عهبد زههره هینداوی، وتهبێژى وهزارهتى پلاندانى عێراق بێت، داهاتى تاک لهعێراقدا ساڵانه شهش ههزار دۆلارهو پێش 2003 تهنیا (300) دۆلار بووه.

دهزگاى ناوهندیى بۆ سهرژمێری، ئاشکراشیکردووه، عیراق ساڵانه (850) ههزار بۆ یهک ملیۆن کهس زیاد دهکات، پێشبینیش دهکرێت تاساڵى 2030 ژمارهى دانیشتوانى عێراق بگاته (50) ملیۆن کهس.

له 2003 تا 2012 ههرێم باشترین ئاستى داهات و خهرجى تاکى ههبووه

لهمانگى 7ى 2012دا، عهلى سندی، وهزیرى پلاندانان لهحکومهتى ههرێمى کوردستان، لهمیانى دانیشتنێکى پهرلهماندا کهتایبهت کرابوو بهتاووتوێکردنى بودجه ئاشکرایکردووه، که «لهساڵى 2003 داهاتى ساڵانهى تاک لهههرێمى کوردستاندا (300) دۆلار بووه تا 2012 گهیشتووهته چوار ههزار دۆلار».

داهاتى تاک لهههرێم بهراورد بهعێراق لهدواى ساڵى 2012هوه

لهههرێمى کوردستان بهوپێیهى سهر بهعێراقه بهههمانشێوهى عێراق هێڵى ههژارى (110) ههزارو (800) دینارى عێراقى ههژمارکراوه وهک کهمترین داهاتى تاک لهمانگێکدا.

لهسهر ئاستى عێراق، لهساڵى 2012 رێژهى ههژارى لهسهدا 19.1%، بهڵام لهههرێم لهو ساڵهدا لهسهدا 3.5% بووه، لهساڵى 2014 رێژهى ههژارى لهعێراق ئهوهندهى تر بهرزبووهتهوهو گهیشتووهته لهسهدا 22.5%، لهههرێمیش بۆ 12.5% بهرزبووهتهوه، لهساڵى 2018دا لهعێراق و ههرێمیش ئاستى رێژهى ههژارى دابهزیوه، لهعێراق رێژهى ههژارى دابهزیوه بۆ 20% و لهههرێمیش بۆ لهسهدا 5.5%.

وهزیرى پلاندانانى عێراق رایگهیاند کهژمارهى ئهو کهسانهى لهژێر هێڵى ههژارییهوهن لهعێراق (11) ملیۆن و (400) ههزار کهسه.

خالید بهتال، وهزیرى پلاندانانى عێراق وتیشى:» بهبهراورد بهساڵى 2019 رێژهى ههژارى لهعێراق لهساڵى 2020دا لهسهدا  20% زیادى کردووه«.

بهپێى خهمڵاندنى دهستهى ئامارى ههرێم، خهرجى خێزان لهساڵى 2018دا لهههرێم لهماوهى ساڵێکدا ملیۆنێک و (293) ههزار دینار بووه، بهپێى ئهو ئامارانه لهئێستادا بهتایبهت دواى قوڵبوونهوهى قهیرانهکانى ههرێم لهدواى ساڵى 2014هوه داهاتى تاک لهههرێم لهداهاتى تاک لهعێراق کهمتره.

ههرچهنده ههرێمى کوردستان سامانێکى زۆرى نهوتى ههیه، بهڵام بهپێى دوایین خهمڵاندنهکانى دهستهى ئامارى ههرێم له 2020دا ههژارى لهسهدا 20%ی تێپهڕاندووه‌‌و داهاتى تاکیش کهمبووهتهوه، لهبهرامبهردا خهرجییهکان زیادیان کردووه.

پسپۆرێکى ئابوورى دهڵێت لهساڵى رابردوودا بهشێکى زۆر لههاووڵاتیان پهنایان بۆ قهرزکردن بردووه بۆ ئهوهى خهرجییهکانیان دابین بکهن.

بیلال رهئوف پسپۆڕى ئابوورى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت: »لهساڵى 2020دا زۆربهى تاک و خێزانهکانى ههرێم پهنایان بۆ قهرز یاخود فرۆشتنى زهوى و کهلوپهلهکانیان بردووه تا بژێویى ژیانیان دابین بکهن، بهشێکیشیان دهستیان بۆ ئهو داهاته بردووه کهچهندین ساڵه پاشهکهوتیان کردووهو خهرجیان کردووه«.

بهپێى ئهو زانیاریانهى لهلایهنه پهیوهندیدارهکانى ههرێمهوه دهستى هاوڵاتى کهوتوون، لهدواى ساڵى 2018هوه  داهاتى مانگانهى ههر تاکێک لهکوردستان له (500) دۆلارهوه دابهزیوه بۆ کهمتر له  (200) دۆلار، ئهمهش دواى ئهو قهیرانه یهک لهدواى یهکانه دێت که بهسهر خهڵکى کوردستاندا هاتوون.

بیلال رهئوف پسپۆڕى ئابوورى گومانى لهئهم ئامارهو ئامارهکانى دیکهى وهزارهتى پلاندانانى حکومهتى ههرێم ههیه، چونکه پێوهرهکان بهواقیعى نازانێت، دهشڵێت:»حکومهتى ههرێم (100) ههزار دینارى داناوه بۆ ههر تاکێک لهخێزاندا، لهکاتێکدا زۆربهى خێزانهکان لهههرێم کهسێک یاخود دوو کهس تیایدا کاردهکات، کهئهمهش شتێکى ناواقیعییه«.

ئەو پسپۆڕه ئابوورییه پێشیوابوو دهبوو ههرێمى کوردستان بهراورد بهعێراق تاکهکانى زۆر باشتر بژیانایهو داهاتیان زیاتر بوایه، بهوپێیهى لهدواى 2003هوه لهعێراق ناسهقامگیرى بوونى ههیهو حکومهت نهیتوانیوه خزمهتگوزارى بههاووڵاتیان بگهیهنێت.

هاوکات، عیزهت سابیر شارهزاى بوارى ئابووری پێیوایه رێککهوتن لهنێوان ههولێرو بهغدا ئهنجامبدرێت بۆ ئهمساڵ داهاتى تاکهکهس زیاد دهکات.

عیزهت سابیر شارهزاى بوارى ئابووری لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» بهدڵنیاییهوه لهدواى 2015هوه تائێستا تێکڕاى داهاتى تاکهکهس کهمیکردووه، بهبهراورد به 2013 و 2012 ، چونکه بودجه لهبهغداوه نههاتووه و داهاتى نهوت کهمتربووه لهجاران، ئهمهش وایکردووه داهاتى تاکهکهس کهم ببێت».

ههروهها جهختى لهوهشکردهوه ئهگهر حکومهتى ههرێم و عێراق رێکبکهون، داهاتى تاکهکهس بهرزدهبێتهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار