وته‌بێژى ته‌ندروستیى حکومه‌تى هه‌رێم: حاڵه‌تى کۆرۆناى گۆڕاو زۆره

"ئامێرى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو ته‌نیا له‌پارێزگاى هه‌ولێردا بوونى هه‌یه‌"

3 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستی حکومهتى ههرێم دهڵێت:»حاڵهتى کۆرۆناى گۆڕاو زۆرهو وهزارهت بهردهوامه لهگهڕان بهدواى سهرچاوهى تووشبوونهکهیاندا کهئهوانه گهشتى دهرهوهیان نهکردووهو لهناوخۆى ههرێمدا بوون».

رۆژى شهممه 20ی شوباتى 2021 پشکنین بۆ پێنج تووشبووى کۆرۆنا ئهنجامدرا کهگومانى تووشبوون بهکۆرۆناى گۆڕاویان لێدهکرا، بهڵام رۆژى 21ى شوبات راگهیهندرا کهتووشى کۆرۆناى گۆڕاو بوون و سهرجهمیان دانیشتووى پارێزگاى ههولێرن.

ئاسۆ حهوێزی، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێمى کوردستان لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت:» تهندروستى پێنج تووشبووهکه جێگیره، تووشبووهکان لهماوهى رابردوودا گهشتى دهرهوهى وڵاتیان نهکردووهو وهزارهتمان بهردهوامه لهگهڕان بهدواى سهرچاوهى تووشبوونهکهدا».

ههروهها ئاماژهى بهوهکرد ههموو پێداویستییهکانى دهستنیشانکردن لهئامێرى تایبهتمهندو پشکنینى تایبهت بهڤایرۆسهکه دابینکراوهو چارهسهرهکان و پرۆتۆکۆڵهکان بۆ تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو ههمان رێکارهکانى تووشبووانى جۆره باوهکهى ڤایرۆسى کۆرۆنایه.

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى ئهوهشى دووپاتکردهوه ئهو ئامێرهى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاوى پێ دهپشکنرێت، تهنها لهههولێردا ههیهو لهههوڵدان لهههموو شارهکانى دیکه دابینى بکهن.

سهبارهت به رێوشوێنى نوێ لهلایهن لیژنهى باڵاى رووبهڕووبوونهوهى کۆرۆنا لهههرێم، ئاسۆ حهوێزى ئهوهى روونکردهوه کهبڕیاره رۆژى سێشهممه 23ى ئهم مانگه لیژنهى باڵاى رووبهڕووبوونهوهى کۆرۆنا کۆببنهوهو کۆمهڵێک رێکارى نوێ بۆ رێگریکردن لهبڵاوبوونهوهى کۆرۆناى گۆڕاو رابگهیهنن.

بهپێى دوایین راگهیهندراوى وهزارهتى تهندروستى ههرێم, کۆى گشتى تووشبووانى کۆرۆنا لهههرێم گهیشتووهته (107) ههزار و (626) کهس، لهو ژمارهیه (102) ههزار و (913) کهس چاکبوونهتهوهو سێ ههزار و (505) کهسیش گیانیان لهدهستداوه.

کۆرۆناى گۆڕاو نزیکهى دوو مانگ لهمهوبهر لهبهریتانیا بڵاوبووهوه، تائێستا هیچ بهڵگهیهک نییه کهڤایرۆسهکه کوشنده بێت، بهڵام ئهوهى تائێستا دهرکهوتووه خێرایى بڵاوبوونهوهى ئهو ڤایرۆسه لهجۆره باوهکهى کۆرۆناش زیاتره.

 کهمتر لهمانگێکه مهترسیى بڵابوونهوهى ئهو جۆرهى کۆرۆنا لهڕۆژههڵاتى ناوهڕاستیش دروستبووه، بهو هۆیهشهوه بهشێک لهسنوورهکانى نێوان عێراق و ئێران داخران.

بهڕێوهبهرى نهخۆشییه گواستراوهکان لهوهزارهتى تهندروستی حکومهتى ههرێم ئاماژه بهنیشانهکانى کۆرۆناى گۆڕاو دهکات و دهڵێت:» ئهوانهى تووشى کۆرۆناى گۆراو دهبن ئازارى سک و سکچوون و رشانهوهیان دهبێت».

بینا ههڵکۆ، بهڕێوهبهرى نهخۆشیه گواستراوهکان لهوهزارهتى تهندروستی حکومهتى ههرێم، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» کۆرۆناى گۆڕاو زۆربهى نیشانهکانى وهک ڤایرۆسى کۆرۆنایهو تهنیا لهبڵاوبوونهوهدا خێراتره بۆیه مهترسیداره«.

ههروهها بهڕێوهبهرى نهخۆشییه گوازراوهکان ئهوهشى خستهڕوو که تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو تووشى ئازارى سک و سکچوون و ڕشانهوه دهبین، کهئهمه باوترین نیشانهیهتى کهجیادهکرێتهوه له (کۆڤید19).

 هاوکات، بهپێویستى دادهنێت هاووڵاتیان بهههمان رێکارى ڤایرۆسى کۆرۆنا باوهکه خۆیانى لێبپارێزن و بهردهوام بن لهخۆپارێزی لهبهستنى دهمامک و دوورکهوتنهوه لهیهکترى.

هه‌فته‌ى رابردوو کۆرۆناى گۆڕاو له‌عێراق تۆمارکراو وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراقیش هۆشداریى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆناى گۆڕاو راگه‌یاند و بڕیاره‌ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو سێ ملیۆن ژه‌مه‌ فاکسینى دژه‌ کۆرۆنا بگاته‌ به‌غدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار