فوئاد مه‌عسوم بۆ کچه‌که‌ى: واز له‌و جۆره لێدوانانه بهێنه
"زۆر هه‌وڵیشیداوه که بۆچون و روئیایه‌کانى واقعى بن و واز له‌و جۆره لێدوانانه بهێنێت که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دونیابینی‌دا یه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوسینگه‌ى فوئاد مه‌عسوم رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:"قسه‌کانى شیرین خانى کچى په‌یوه‌ندیان به‌فوئاد مه‌عسومه‌وه نیه و زۆرجاریش هه‌وڵیداوه بۆچون و روئیاکانى واقعى بن و واز له‌و جۆره لێدوانانه بهێنێت به‌ڵام له‌ته‌مه‌نێکدا نیه که ئاراسته بکرێت و له‌چ حزبێک کارده‌کات".
نوسینگه‌ى فوئاد مه‌عسوم له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا، رایگه‌یاند:"ماوه‌یه‌که به‌ڕه‌وا و ناڕه‌وا هێرشێکى نامه‌نتیق ده‌کرێته سه‌ر د.فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و سه‌رکرده‌ى رۆژانى خه‌باتى شاروشاخ و ماندوبون، به‌هۆى لێدوانى خاتو شیرین فوئاد مه‌عسومى کچه‌که‌یه‌وه".
راشیگه‌یاند:" فوئاد مه‌عسوم نه‌ک هه‌رله‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره لێدوان و قسانه نیه و دوره له بۆچون و ڕاو که‌سایه‌تی، زۆربه‌ى کاتیش دژ و نا هاوڕابووه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره بۆچونانه که به‌داخه‌وه به‌شێک له راگه‌یاندنه‌کانیش به‌مه‌به‌ست و بۆ ناشیرینکردنى خه‌باتى پاک و نه‌زیهى جه‌نابى دکتۆر فوئاد ته‌رویجى ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌که‌ن".
هه‌ر له‌و رونکردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه، " شیرین خانى کچى فوئاد مه‌عسوم هه‌رگیز هیچ پۆستێکى له ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار و نه پێشتر و نه‌دواتر له هیچ جومگه‌یه‌کى نزیکى باوکیه‌وه نه‌بووه، ئه‌و قسانه هه‌مووى دورن له‌راستیه‌وه که گوایه له‌سه‌رۆکایه‌تى کۆمار پۆستى هه‌بوه".
هاوکات، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک کۆمارى پێشوى عێراق باسى له‌وه‌شکردوه، دکتۆر فوئاد چه‌ندینجاریش ئه‌وه‌ى دوپاتکردۆته‌وه که "کچه‌که‌ى له‌ته‌مه‌نێکى گه‌وره‌دایه‌و خاوه‌نى ماڵ و هاوسه‌رى خۆیه‌تى و له‌وڵاتێکى تر ده‌ژیت و زۆر هه‌وڵیشیداوه که بۆچون و روئیایه‌کانى واقعى بن و واز له‌و جۆره لێدوانانه بهێنێت که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ دونیابینی‌دا یه‌کناگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و خاتونه له‌ته‌مه‌نێکدا نیه که ئاراسته بکرێت و خۆى ئازاده له چ حزبێکدا کارده‌کات و چى ده‌ڵێت".