بۆ گۆڕێکى تایبه‌ت هاووڵاتییه‌کى هه‌رێم حه‌وت هه‌زار دۆلار خه‌رج ده‌کات

مه‌شاد نافخۆش بۆ ‌هاوڵاتى: حه‌زناکه‌م دواى مردنم هیچ که‌سێک له‌ته‌نیشت گۆڕه‌که‌شم بنێژرێت

مه‌شاد نافخۆش له‌په‌ناى گۆره‌که‌یدا

3 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: پ.دهۆک

«ههموو کات حهزدهکهم بهتهنیا بم و هیچ کهسێک لهدهوروپشتم نهبێت، لهناو گۆڕیشدا حهزناکهم لهنزیک مرۆڤهکان بم و هیچ گۆڕێکى تر لهدهوروپشتى گۆڕهکهم ههبێت»، مهشاد نافخۆش وادهڵێت.

مهشاد نافخۆش عهبدولخالق دانیشتووى قهزاى ئاکرێ کههێشتا لەژیاندا ماوه، وهک خۆى دهڵێت نزیکهى حهوت ساڵه گۆڕێکى تایبهت بۆ خۆى دروستکردووه که تائێستا حهوت تا ههشت ههزار دۆلارى تێیدا خهرجکردووه.

مهشاد نافخۆش عهبدولخالق تهمهن (66) ساڵ خێزاندارهو خاوهنى دوو کوڕو سێ کچه، خهڵکى  گوندى (نهقهبى) سهر بهقهزاى ئاکرێیهو فهرمانبهر بووه لهبهڕێوهبهرایهتى رێگاوبان لهقهزاى ئاکرێ، بهڵام دوو ساڵه خانهنشین بووهو  خاوهنى دوو خانووه، یهکێک لهسهنتهرى ئاکرێ و ئهوهى تر لهسنورى ناحیهى دینارته .

مهشاد نافخۆش چیرۆکى دروستکردنى گۆڕێک تایبهت بهخۆى بۆ هاوڵاتى گێڕایهوهو ئاماژهى بهوهکرد زۆر لهمێژه بیرى لهدروستکردنى گوڕێکى تایبهت بهخۆى کردووهتهوهو لهسهرهتاى ساڵى 2015 دهستى پێکردووهو پێش ئهوه پرسیارى لهههندێک مامۆستاى ئایینى کردووه لهسهر چۆنیهتى دروستکردنى گۆڕهکهى که تاچهند مهتر قوڵ بێت و درێژیى و پانییهکهى چهند بێت، وتى:» ههموو زانیاریهکانم وهرگرت دواتر لهسهر شێوازى ئایینى ئیسلام گۆڕهکهم دروستکرد کهدهکهوێته ناوچهى نهقهبى سهر بهناحیهى دینارته که (25)کم دووره لهسهنتهرى قهزاى ئاکرێ».

ناوبراو باسى لهوهشکرد لهساڵى 2015 کاتێک دهستى کردووه بهدروستکردنى گۆڕهکهى، دواى چهند مانگێک تهواوى کردووه، وهک وتى:»تائێستاش ماوه ماوه گۆڕانکارى لهگۆڕهکهمدا دهکهم و تائێستا حهوت تا ههشت ههزار دۆلارم تێدا خهرجکردووه«.

 

مهشاد نافخۆش: دهوروبهرى گۆڕهکه‌م بهکاشى و کۆمهڵێک لهگوڵى جۆراوجۆر رازاندووهتهوهو لهبهر تهمهنم  پاره‌م داوهو وهستاو کرێکارم بۆ گرتووه.

 

ههروهها مهشاد نافخۆش دهشڵێت:»ههموو کات حهزدهکهم بهتهنیا بم و هیچ کهسێک لهدهوروپشتم نهبێت، لهناو گۆریشدا حهزناکهم لهنزیک مرۆڤهکان بم و هیچ گۆڕێکى تر لهدهوروپشتى گۆڕهکهشم ههبێت، بۆیه دهستم بهدروستکردنى ئهو گۆڕهم کردووه، چونکه حهزم لهکۆمهڵگاى رۆژههڵاتى ناوهراست نیهو دهمهوێت وهک ئهوروپیهک بژیم، پێش کۆرۆنا ههموو ساڵێک دوو جار سهفهرى دهرهوهى وڵاتم دهکردو ههر جارێک (15) رۆژ دهمامهوه«.

مهشاد نافخۆش، دۆخى دارایى باشه وهک خۆى باسى دهکات و خاوهنى کارگهیهکى ئاڵتۆنه لهئاکرێ و رۆژانه لهگهڵ کرێکارهکانى سهرقاڵى کارهکهیهتى.

نافخۆش ئهوهشى خستهڕوو  بهڕۆژ بۆ ئیشی خۆى و خێزانهکهى لهئاکرێ دهبێت و دواتر بهشهو دهگهڕێتهوه ناو خانووه تایبهتهکهى خۆى، که زیاتر لهدوو ساڵه ههموو شهوێک بهتهنها لهناو ئهو خانووه دهخهوێت»کهسێکى کۆمهڵایهتى نیم و بهردهوام حهزدهکهم بهتهنیابم، هیچ کێشهیهکم نیه لهگهڵ خێزانهکهم و منداڵهکانم، ههموو پێداویستییهکانى ئهوان دابین دهکهم، حهزیان لهههر شتێک بێت بۆیان دهکڕم، بهڵام حهزم بهتهنیاییه«.

 

لهوانهیه خهڵکانێک بڵێن ئهو کابرایه شێته پارهیهکى زۆری لهگۆڕدا خهرجکردووه بێ ئهوهى هیچ سودێکى ههبێت، بهههموو کهس دهڵێم گهورهترین قازانجم لێى وهرگرتووه، کهئهویش دوورکهوتنهوهیه لهکۆمهڵگا

 

لهسهر کێلى گۆڕهکهى مهشاد نافخۆش بهروارێک نووسراوه که 23ى ئایارى 1997، دهربارهى ئهو رۆژه، مهشاد وتى:»له رێکهوتى 23ى ئایارى 1997 تووشى رووداوێکى زۆر ناخۆش بووم، تائێستا نهێنى ئهم بابهتهم بۆ هیچ کهسێک ئاشکرا نهکردووهو سهدان کهس داوایان لهمن کردووه ئهم نهێنیه ئاشکرا بکهم، بهڵام رهتمکردووەتەوه، ئهوه شتێکى تایبهته بهژیانى خۆم، لهو رێکهوتهوه خۆم بهکهسێکى مردوو حساب دهکهم».

دهربارهى ئهوهى چهند کهسێک ههوڵیانداوه گۆڕهکهى تێکبدهن، ئهوهى پشتڕاستکردهوهو وتى:» ماوهیهک پێش ئێستا چهند کهسێکى نهناسراو هێرشیان کردبووە سهر گۆڕهکهم و بهشێک لهگۆڕهکه و دهوروبهریان تێکدابوو، بهڵام دواى ئهوه دووباره نۆژهنم کردهوه، زۆر حهزدهکهم ناسنامهى ئهو کهسانه بزانم، سکاڵام تۆمار نهکردووه، چونکه نهمزانى هێرشکهرهکان کێبوون، دهزگا ئهمنیشهکانیش هیچ شتێکیان پێ نهوتووم، دیاره ههندێک کهس بهم کارهى کردوومه ناڕهحهت بوونه، بۆیه ئهو کاره خراپهیان کردووه«.

مهشاد نافخۆش زۆربهى کات لهناو خانووهکهى دهژى کهگۆرهکهى تێیدا دروستکردووهو بهتهنیایى خۆى بهکهسێکى ئاسووده وهسف دهکات، وتیشى:» لهوانهیه خهڵکانێک بڵێن ئهو کابرایه شێته پارهیهکى زۆری لهگۆڕدا خهرجکردووه بێ ئهوهى هیچ سودێکى ههبێت، بهههموو کهس دهڵێم گهورهترین قازانجم لێى وهرگرتووه، کهئهویش دوورکهوتنهوهیه لهکۆمهڵگا».

مهشاد نافخۆش ئهوهشى دووپاتکردهوه کهوهسیهتى بۆ خزم و کهسه نزیکهکانى کردووه ههرکاتێک کۆچى دوایى کرد لهو گۆڕهدا بینێژن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار