ڕێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: پێویسته پێنج ڕۆژنامه‌نوسه‌که ئازادبکرێن
راپۆرته‌که ئاراسته‌ى دیندار زێبارى کراوه و داواکراوه به‌بێ هیچ مه‌رجێک ئازاد بکرێن
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تیی،له ڕاپۆرتێکدا که ئاڕاسته‌ى ڕێکخه‌رى ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کردووه ده‌ڵێت:"پێویسته به‌خێرایى و به‌بێ مه‌رج ئه‌و پێنج چالاکوان و ڕۆژنامه‌نوسه ئازادبکرێن".
له ڕاپۆرتى ڕێکخراوه‌که‌دا هاتووه:"له 16ى شوباتى ئه‌مساڵدا دادگاى تاوانه‌کانى هه‌ولێر له هه‌رێمى کوردستان سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى به‌سه‌ر هه‌ریه‌که له چالاکوان و ڕۆژنامه‌نوسان شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، حسێن عیسا و ئه‌یاز که‌ره‌م و شڤان سه‌عید سه‌پاند".
له په‌یامێکدا که ڕێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ئاڕاسته‌ى دیندار زێباری، ڕێکخه‌رى ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى کردووه ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که “دادگاکه به‌شێوه‌یه‌کى نادادپه‌روه‌رى به‌ڕێوه‌چووه و زیندانییه‌کان ئه‌شکه‌نجه دراون و به شێوه‌یه‌کى خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که ئه‌و سزایانه به تۆمه‌تى دروستکردنى پشێوى و تێکدانى ئاسایشى نیشتمانیى هه‌رێمى کوردستان به‌سه‌ر ئه‌و پێنج که‌سه‌دا سه‌پێنراوه.
هاوکات جه‌ختله‌وه‌کراوه که ئه‌و سزادراوانه ئێستا مانیانگرتووه له نانخواردن به‌هۆى ئه‌و سزایه‌ى له 16ى ئه‌م مانگه‌دا به‌سه‌ریاندا سه‌پێنرا، "پێویسته ئه‌و پێنج که‌سه به‌خێرایى و به‌بێ هیچ مه‌رجێک ئازادبکرێن".
ڕێکخراوه‌که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاگادارده‌کاته‌وه به گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى خێرا و پێویست بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سزاکه‌یان و به‌ڕێوه‌چوونى لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه به‌بێ ئه‌شکه‌نجه و مامه‌ڵه‌ى خراپ و نه‌گونجاو.