بودجه؛ پشکى کورد له‌هه‌گبه‌ى شیعه‌دا‌

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ره‌شنووسێک ئاماده‌ ده‌کرێت تا شیعه‌و کورد رێککه‌وتنى له‌سه‌ر بکه‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئهندامێکى لیژنهى دارایى ئاماژه بهوهدهدات لهم ههفتهیهدا پێشنیازهکانى لایهنه شیعهکان لهگهڵ وهفدى ههرێم گفتوگۆى لهسهردهکرێت و دواتر بهفهرمى دهدرێته لیژنهى دارایى پهرلهمان.

سهرهڕاى کۆبوونهوهى نۆ جارى وهفدى حکومهتى ههرێم لهگهڵ حکومهتى عێراق، هێشتا پشکى کورد لهپرۆژه بودجهدا یهکلانهکراوهتهوهو کورد چاوهڕێى پێشنیازهکانى شیعهکان دهکات.

پێشتر وهفدى حکومهتى ههرێم و عێراق رێککهوتوون کهپشکى کورد لهسهدا (12.67) بێت لهبهرانبهر تهسلیمکردنى (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهو نیوهى داهاته فیدڕاڵییهکان، ئهوهش لهماددهى 11ى پرۆژهکهدا نوسراوه، بهڵام شیعهکان رازى نین.

شیروان میرزا، ئهندامى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى عێراق، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت:» تائێستا پێشنیازهکانى شیعهکان نههاتووه بۆ لیژنهى دارایى بهفهرمى، نزیکین لهڕێککهوتن، بهڵام چاوهڕێى لایهنه شیعهکان دهکهین».

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد وهفدى حکومهتى ههرێم دهگهڕێتهوه بۆ بهغداو  گفتوگۆ لهسهر پێشنیازى شیعهکان دهکرێت، وتیشى:»لهماددهى 11ى پڕۆژه بودجهى 2021دا باسى پشکى کورد کراوه که رێژهکهى لهسهدا (12.67) دهبێت بهرانبهر (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه لهگهڵ  نیوهى داهاته فیدڕاڵییهکان».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه وهک فراکسیۆنه کوردستانییهکان لهگهڵ ئهو رهشنووسهن کهحکومهتى ههردوولا لهسهری رێککهوتوون، بهڵام شیعهکان باسى پێشنیازى نوێیان کردووه.

ههروهها ئهحمهد سهفار، بڕیاردهرى لیژنهى دارایى پهرلهمانى عێراق رایگهیاند دواى ئهوهى چهندین جار وهفدى باڵاى ههرێمى کوردستان بۆ چارهسهرکردنى کێشهکان سهردانى بهغداى کرد، ئێستا ههردوو لایهن گهیشتوونهته یهک و هیچ بابهتێکى ههڵپهسێردراو نهماوه، تهنیا ماوهتهوه لهسهر داڕشتنى رهشنووسێک بگهنه رێککهوتن  تا لهپڕۆژه یاساى بودجه تێیپهڕێنن».

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى که لهوهفدى حکومهتى ههرێم بۆ بهغدا دهستى کهوتووه، ئهم ههفتهیه وهفدهکهیان دهچێتهوه بۆ دانوساندنى کۆتایى تا رهشنووسێک لهگهڵ لایهنه شیعهکان ئاماده بکهن و بخرێته پڕۆژهى بودجهوهو دهنگدان لهسهرى دهستپێبکات.

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد سهرکردایهتى کورد رهزامهنده لهسهر ئهو پێشنیازهى ههیسهم جبورى، سهرۆکى لیژنهى دارایى پهرلهمانى عێراق داویهتى بهلایهنه شیعهکان کهههموو نهوتى ههناردهکراوى ههرێم که (460) ههزار بهرمیلى رۆژانهیه بدرێته کۆمپانیاى سۆمۆ، (250) ههزار بهرمیلى داهاتهکهى بگهڕێتهوه بۆ عێراق و ئهوى ترى بهنهوت یان پارهکهى بگهڕێندرێتهوه بۆ حکومهتى ههرێم، وتیشى:» تائێستا حکومهتى ههرێم لهگهڵ ئهو دهقهیه که لهنێوان حکومهتى ههردوولا رێککهوتنى لهسهر کراوه کهتهسلیمکردنى (250) ههزار بهرمیل نهوته بهکۆمپانیاى سۆمۆ لهگهڵ نیوهى داهاته فیدڕاڵییهکان، ههوڵهکانیش بۆ ئهم دهقه بهردهوامه«.

پڕۆژهیاساى بودجهى 2021ى عێراق، له (129) ترلیۆن دینارهو لهسهدا (12.67) پشکى ههرێمهو ئهگهر ههردوولا پهیوهست بن بهبودجهوه ئهوا زیاتر له (13) ترلیۆن دینار لهماوهى ساڵێکدا بۆ حکومهتى ههرێم رهوانه دهکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار