هاوڵاتى ناوى تۆمه‌تبارى هێرشه‌که‌ى سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئاشکرا ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

ناسنامهى ئهو تۆمهتبارهى هێرشى کردهسهر غالب محهمهد ئاشکرا بوو، کهسهکه پێشینهى تاوانى ههیهو دواى ئهنجامدانى هێرشهکه دوێنێ یهکشهممه لهسلێمانى ههڵهاتووه، بهڵام پۆلیس خێزانهکهى بۆ ماوهیهک دهستگیرکردووه.

کاتژمێر 6:35 خولهکى ئێوارهى 26ى ئهم مانگه، غالب محهمهد، پهرلهمانتارى عێراق لهفراکسیۆنى هاوپهیمانى هیوا، لهبهردهم ماڵهکهى خۆى لهگهڕهکى سلێمانى تازه، لهلایهن کهسێکهوه به «بۆکس خهنجهر» هێرشکرایه سهرى و ههشت برین بهسهرییهوهیهتی.

تۆمهتبارهکه لهکامێراى چاودێریى ماڵى غالب محهمهدهوه بهئاشکرا دهردهکهوێت، دواى دوو رۆژ بهسهر رووداوهکهدا ئهمڕۆ ناسنامهى تۆمهتبارهکه  ئاشکرابوو.

سهرچاوهیهکى ئهمنى و تایبهت لهبارهى ناسنامهى تۆمهتبارهکهوه به‌‌هاوڵاتى وت:» ئهو کهسهى هێرشى کردهسهر پهرلهمانتار غالب محهمهد، ناوى (حامید ساڵح سهیفهدین)ـهو تهمهنى لهنێوان (45 بۆ 55) ساڵدایه.

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد کهتۆمهتبارهکه چهند پێشینهیهکى تاوانى ههیهو پێشتر پێشمهرگهى لایهنێکى سیاسى بووه.

سهرچاوه ئهمنییهکه جهختى لهوهکردهوه کهتۆمهتبارهکه دوێنێ یهکشهممه ههڵهاتووهو سلێمانى بهجێهێشتووه، وتیشى:»ههوڵێک ههبوو لهگهڕهکى ئاشتى دهستگیربکرێت، بهڵام سهرکهوتوو نهبووه«.

هاوکات، جهختى لهوهشکردهوه کهخێزانهکهى بهناوى (ر، م، ق) بۆ ماوهى چهند کاتژمێرێک دهستبهسهر کراوه.

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، که لهچهند ههڵسوڕاوێکى گۆڕان و هاوڕێیانى ئهو پهرلهمانتارهوه دهستى کهوتووه دهڵێن هێزه ئهمنییهکانى سلێمانى بهڵێنیانداوه که دهستگیرى دهکهن و تهسلیمى دادگاى دهکهن، بزوتنهوهى گۆڕانیش لهوبارهیهوه هۆشدارى داوهته دهزگا ئهمنییهکان.

بهرپرسێکى گۆڕان که نهیویست ناوى بهێندرێت جهختى لهوهکردهوه لهگهڵ هێزه ئهمنییهکان لهسهر خهتن، وتیشى:» سوورین لهسهر ئهوهى ئهو کهسهى هێرشى کردهسهر پهرلهمانتارهکهمان دهستگیربکرێت، ههێزه ئهمنییهکانیش لهئاسایش و پۆلیس بهڵێنى تهواوهتیان پێداوین».

غالب محه‌مه‌د پێشتر لەکۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسییدا رایگه‌یاند: «تائێستا هیچ به‌ره‌وپێشچوونێک له‌که‌یسه‌که‌دا نییه‌، تۆمارى کامێراکانمان راده‌ستى پۆلیس کردووه‌، رووخسارى که‌سه‌که‌ دیاره‌و هیوادارین ئه‌و که‌سه‌و که‌سانى پشت ئه‌و هێرشه‌ش ده‌ستگیربکرێن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار