هاوسه‌رى شێروان شێروانى بۆ هاوڵاتى: ئاسایش رێگا نادات بیبینم

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

هاوسهرى رۆژنامهنوس شێروان شێروانى دهڵێت:»چهند جارێک ههوڵى بینینى شێروانم داوهو دادوهر رازى بووه، بهڵام ئاسایش رێگانادات بیبینم».

رووگهش جهباری، هاوسهرى رۆژنامهنوس شێروان شێروانی لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت: «شێروان لهزیندان ئاسایشێک زۆر ئیهانهى کردووهو داواى کۆدى سهر ئایپادو کۆمیتهرهکهى لێکردووهو تهنانهت لێشى داوه، بۆیه ئهمیش قسهى بهئاسایشهکه وتۆتهوه، دوێنێ یهکشهممه لهدادگا وتوویهتى تهنها قسهم بهو ئاسایشه وتووهتهوه کهئیهانهى کردووم بهخێزانهکهم، نهک بهههموو ئاسایشى ههولێر».

ههروهها رووگهش جهباری، باسى لهوهشکرد تائێستا تهنیا رێکخراوى سی پى جهى و پهرلهمانتاران سهردانیان کردووهو وتیشى:»ئهوکاتهى  (80) رۆژ بوو گیرابوو، دیدارێکى خێزانیمان بۆ رێکخرا توانیم پێنج خولهک بیبینم، دوو مانگ و نیوه نهمبینیوهو داواشم کردووه دادوهر رهزامهندى داوه، بهڵام ئاسایش رێگهنادهن».

هاوکات ئهوهشى روونکردهوه شێروان شێروانى لەماوەی بیست رۆژدا، یەک جار پێنج خولهک پهیوهندى تهلهفونى لهگهڵدا دهکات و ئهوه باس دهکات کهشوێنیان زۆر ناخۆشهو لهژوورێکى (30) کهسیدان، بهڵام (96) کهسى تێدایه.

 «توێژهرى کۆمهڵایهتى کوڕهکهم بانگى کردووم کهبارودۆخى دهروونى زۆر خراپهو تێکهڵى منداڵان نابێت و بهردهوام گۆشهگیره لهبهرئهوهى باوکى بهناحهق زیندانى کراوه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار