خه‌رجیى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با 260 ملیۆن دۆلاره
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌با هه‌رێم: پێوه‌رى زیره‌ک بۆ ملیۆنێک و 500 هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با ده‌به‌ستین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات خه‌رجى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با بۆ ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا ده‌گاته (260) ملیۆن دۆلار‌و دراوه به‌چه‌ند کۆمپانیایه‌ک و ده‌شڵێت: «تائێستا پێوه‌رى زیره‌ک بۆ (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با به‌ستراوه، به‌ڵام سیستمه‌که نه‌خراوه‌ته‌کار».
هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام له‌قه‌یرانى که‌مى کاره‌بادا بووه‌و کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌که‌وه که بۆ هه‌ر ماڵێک (20) ئه‌مپێر کاره‌با دابین بکرێت، له‌م رێگه‌یه‌وه وزه‌ى «فه‌وتاو» بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى کاره‌با.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له‌ساڵى 2017 ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ست به‌کارکردن بکرێت تێیدا، به‌ڵام له‌مانگى هه‌شتى 2019 ده‌ستى پێکراوه‌و بڕیاره تا ناوه‌ڕاستى ساڵى داهاتوو ته‌واو بکرێت.
وتهبێژو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌دات خه‌رجى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک (260) ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ته.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» پێوه‌رى زیره‌ک (260) ملیۆن دۆلار زیاترى تێده‌چێت، هه‌مووى حکومه‌تى هه‌رێم دابینى ده‌کات».
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد له‌کۆى ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با، تائێستا (512) هه‌زار پێوه‌ر له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به‌ستراوه، وتیشى:»تائێستا سیستمه‌که کارى پێنه‌کراوه‌و که‌ى هه‌مووى ته‌واو بوو ئه‌وکات ده‌خرێته‌کار».
«به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى کردوومانه له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکاندا پابه‌ندمان کردوون به‌ورده‌کارى هونه‌رى و دارایى ناو گرێبه‌سته‌که، ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت لهپێوهرهکاندا لێپرسینه‌وه له‌کۆمپانیاکان ده‌که‌ین». به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنترۆڵى کاره‌باى هه‌رێم واى وت».
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئاماژه به‌وه‌ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیاى جیاواز کراوه بۆ به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین هه‌روه‌ها بۆ هه‌ولێرو دهۆک.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى (تى ئێڵ) و (شاندز) کردووه، تى ئێڵ سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک ده‌کات و شاندزیش سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى سلێمانى ده‌کات.
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و گرێبه‌سته‌ى بۆ کۆمپانیاى شاندز کراوه بۆ به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى به‌بڕى (11) ملیۆن و (300) هه‌زار دۆلاره، بۆ کۆمپانیاى تى ئێڵ له‌هه‌ولێر بڕه‌که‌ى هەشت ملیۆن و (400) هه‌زار دۆلاره، له‌دهۆکیش به‌بڕى چوار ملیۆن و (500) هه‌زار دۆلاره، ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر هاووڵاتیان نییه‌و حکومه‌تى هه‌رێم خۆى دابینى کردووه‌و یه‌ک فلس له‌سه‌ر هاووڵاتیان ناکه‌وێت.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کاره‌با ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد ته‌نها کڕینى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ هاوبه‌شانى کاره‌باى هه‌رێم تێچووه‌که‌ى (102) ملیۆن و (438) هه‌زار دۆلاره.
به‌ڵێنده‌رێکى جێبه‌جێکارى پڕۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک له‌سلێمانى ده‌ڵێت کۆمپانیاکان بۆ به‌ستنى هه‌ر بۆکسێکى پێوه‌رى زیره‌ک (20) دۆلار قازانج ده‌که‌ن.
به‌کر ره‌شید بهڵێندهرى جێبه‌جێکارى پێوه‌رى زیره‌ک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: «بۆ هه‌ر بۆکسێکى بچووکى پێوه‌رى کاره‌با (21) دۆلار و بۆکسى گه‌وره (23) دۆلار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌ستنى ته‌نها یه‌ک بۆکسى پێوه‌رى زیره‌ک (43) دۆلار له‌سه‌ر حکومه‌ت ده‌که‌وێت، که‌واته بهبۆکسى بچووک و گه‌وره‌وه زیاتر له (20) دۆلار قازانجى بۆ ئه‌و کۆمپانیایانە ده‌بێت».
ملیۆنێک و (500) هه‌زار هاوبه‌شى کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا بوونیان هه‌یه، که‌واته (20) دۆلار زه‌ڕبى ملیۆنێک و (500) هاوبه‌شى کاره‌با ده‌کاته (30) ملیۆن دۆلار قازانج بۆ کۆمپانیاکان.
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد پرۆژه‌که له‌لایه‌ن سێ کۆمپانیا جێبه‌جێده‌کرێت، که‌یه‌کێکیان رووپێوى گه‌ڕه‌که‌کان و کۆمپانیاى دووه‌م بۆرده‌کانى رێکده‌خات و کۆمپانیایه‌کى سێیه‌میش بۆرده‌کان له‌سه‌ر عه‌موده‌کان داده‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز که له‌پارێزگاى سلێمانى پێوه‌رى زیره‌ک ده‌به‌ستێت، ئاماژه بهئامارهکانى پێوه‌رى زیره‌ک بۆ سلێمانى و هه‌ولێرو دهۆک ده‌کات.
یونس تاڵب به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز له‌پارێزگاى سلێمانى به‌هاوڵاتى وت:»ته‌نها بۆکسه‌کان ده‌به‌ستین، وه‌کو شاندز ته‌نها کاره‌که‌مان داوه به‌گروپ نه‌ک کۆمپانیاى دیکه«.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاى شاندز ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که (231) هه‌زار و (618) سندوق به‌ر پارێزگاى سلێمانى و (200) هه‌زار و (639) بۆکسى کاره‌با بۆ پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆکیش (128) هه‌زار و (814) بۆکسى کاره‌باى به‌رده‌که‌وێت.
هاوکات باسى له‌وه‌شکرد کۆى گشتى (561) هه‌زار و (71) سندوقه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان.
وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى ورده‌کارى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک باس ده‌کات و ده‌ڵێت ته‌نها به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک نییه، به‌ڵکو سه‌رپێچیه‌کانى کاره‌با تۆمار ده‌کات و ده‌ینێرێت بۆ سیستمه‌که.
سیروان محه‌مه‌د، وته‌بێژى کاره‌باى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» پێوه‌رى زیره‌ک، یه‌که‌کانى کاره‌با به‌پێى کات، واتا هه‌موو کاتژمێرێک یان نیو کاتژمێر جارێک تۆمار ده‌کات و له‌ڕێى په‌یوه‌ندى و گه‌یاندنه‌وه بۆ ناو کۆمپانیا یان کۆنتڕۆڵى ده‌نێرێت، جگه له‌وه‌ش هه‌موو ورده‌کارییه‌کى هه‌ر به‌کارهێنه‌رێکى کاره‌با تۆمار و چاودێریى ده‌کات».
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و پێوه‌ره کۆنتڕۆڵى کاره‌با ئاگادارده‌کاته‌وه له‌هه‌ر سه‌رپێچى و ده‌ستکارییه‌ک که‌هاوبه‌شى کاره‌با بیکات و کۆنتڕۆڵ ده‌توانێت کاره‌باکه‌ى ببڕێت.
«خه‌ڵک واتێگه‌یشتووه ته‌نها پێوه‌رى زیره‌که، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه سیسته‌مێکى زیره‌کى کاره‌بایه‌و پێوه‌ره‌کان ته‌نها به‌شێکن له‌سیستمه‌که«، سیروان محه‌مه‌د واى وت.
گرێبه‌ستى پێوه‌رى زیره‌ک له‌ساڵى 2017 ئیمزا کراوه، به‌ڵام له‌مانگى هه‌شتى 2019 ده‌ستکرا بهجێبهجێکردنهوهى و به‌وته‌ى وه‌زیرى کاره‌باش»دانانى پێوه‌رى زیره‌ک لەسه‌دا 80%ى کێشه‌ى کاره‌با چاره‌سه‌رده‌کات، چونکه زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر کاره‌با ناهێڵێت».