پاش 30 ساڵ له‌ڕاپه‌رین خه‌ڵک له‌ده‌رئه‌نجامه‌کانى نیگەرانن

3 ساڵ لەمەوپێش



سهرکۆ جهمال

(30) ساڵ بهسهر راپهڕینى گهلى کوردستاندا تێدهپهڕێت و لایهنه سیاسییهکان کۆکن لهسهر ئهوهى ههندێک لهئامانجهکانى راپهڕین بهدینههاتوون، لهپێش ههموویانهوه پارتى و یهکێتى، بهڵام پێشمهرگهیهکى بهشداربووى راپهڕین دهڵێت:» دوو ئهوهندهى کارهساتى ئهنفال خهڵک لهداخى ئهم دهسهڵاته کوردستانى جێهێشتووه«.

پێنجى ئازارى 1991 راپهڕینى هاووڵاتیانى باشوورى کوردستان دهستیپێکردو لهدهروازهى راپهڕین (رانیه) بهپشتیوانى پێشمهرگه دژى رژێمى بهعس، دواتریش ناوچهکانى دیکهى گرتهوهو کۆتایى بهدهسهڵاتى بهعس هێنرا لهپارێزگاکانى سلێمانى و ههولێرو دهۆک.

پاش (30) ساڵ له راپهڕینى هاووڵاتیان دژى رژێمى بهعس، هێشتا قهیران و کێشهکان رووبهڕووى هاووڵاتیانى ههرێمى کوردستان دهبێتهوهو نیگهرانییهکى زۆر سهراپاى خهڵکى گرتووهتهوه.

پێشمهرگهیهکى بهشداربووى راپهڕین: خهڵک لهداى ئهم دهسهڵاته کوردستانى جێهێشتووه

ئازاده رهش، پێشمهرگهى دێرین و بهشداربووى راپهڕین بههاوڵاتى وت:»ئامانجهکانى راپهڕین تهنها ئهوهى هاتووهتهدى کهدهسهڵاتى بهعس لهناوچهکهدا نهماوهو رۆیشتووه، دهسهڵاتێکى کوردى هاتووهته شوێنى که بهدیلى ئهوانن، ئهوهى بهعس تهواوى نهکرد بهرامبهر کورد دهسهڵاتى کوردى ئهنجامیدا، دوو ئهوهندهى کارهساتى ئهنفال خهڵک لهداخى ئهم دهسهڵاته کوردستانى جێهێشتووه«.

ناوبراو دهشڵێت: «بهقهد کارهساتى ههڵهبجهو کۆڕهوهکه خهڵک لهشهڕى ناوخۆو لهژێر دهسهڵاتى کوردیدا کوژراوه، بێجگه لهکهمئهندامبوونى ههزاران و ماڵوێرانى خهڵک، دهسهڵاتێکى گهندهڵ لهجێى بهعس هاتووه کهپێویستى بهڕاپهڕینێکى دیکه ههیه بۆ ئهوهى نهمێنێت»، ئازاده رهش واى وات.

سهرکردایهتیهکى پارتی: نهمانتوانیوه ههموو ئامانجهکانى راپهڕین بهدیبهێنین

ئاراس حهسۆ میرخان، ئهندامى سهرکردایهتى پارتى دیموکراتى کوردستان، لهلێدوانێکدا به‌‌ وت:»بێگومان راپهڕینى ئێمه بهشێکى وهکو عێراق بوو، که بۆ رزگاربوون بوو لهژێر زوڵم و ستهمى رژێمى عێراق و بهشێکیشى وهکو نهتهوهى کورد بۆ بهدیهاتنى ئامانجه نهتهوایهتییهکهمان بوو که زیاتر لهسهد ساڵه خهباتى بۆ دهکهین».

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، ئهگهر بیانهوێت ئامانجهکانى راپهڕین دیارى بکهن کورد بۆ ئهوهبوو قهوارهیهکى سیاسی ههبێت، ئهوهش یهکێک بوو لهئامانجهکان کهپاش (30) ساڵ بهشێکى ئامانجهکان بهدیهاتوون.

میرخان ئهوهشى خستهڕوو کورد توانیویهتى خۆى بپارێزێت، وتیشى:» بهر لهڕاپهڕین لهژێر ههڕهشهى جینۆسایدو لهناوچووندا بووین، بهڵام لهڕاپهڕیندا توانیمان ههوڵى دوژمنان پوچهڵ بکهینهوه، سهرهڕاى ههڕهشه ناوخۆیى و دهرهکییهکان».

«بێگومان نهمانتوانیوه ههموو ئامانجهکان بهدیبهێنین، چونکه ئێمه خهباتمان کردبوو بۆ رزگارى ههموو کوردستان، بهڵام نهمانتوانیوه ههموو کوردستان رزگار بکهین، لهزۆر جێگا رهنگه بهرژهوهندى حزبى وایکردبێت لهزۆر شوێن نهتوانین بهرگرى لهئامانجهکانى کوردستان بکهین، بهڵام هیچ یهکێک لهوانه لهنرخى ئهوه کهمناکاتهوه کهڕاپهڕین توانى کورد لهههڕهشه و لهناوچوون بپارێزێت»، سهرکردایهتییهکهى پارتى وادهڵێت.

سهرکردایهتییهکى یهکێتی: خهڵک پهشیمان نییه لهڕاپهڕین  گلهیى لهشێوازى بهڕێوهبردنى ههیه

بێستوون سابوراوایی، ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى نیشتیمانى پێیوایه سهرهتا کهڕاپهڕین کرا جهماوهر راپهڕینى کردووهو یهکێتى توانیویهتى رۆڵى گرنگ ببینێت بۆ جۆشدانى خهڵک ، وتیشى:»ئامانجى راپهڕین حکومهتێکى دیموکراتى و پهرلهمانێکى نوێنهرانى خهڵک بوو، تابتوانێت ههموو ئەو یاسایانهى حکومهتى بهعس دژى کورد داینابوون ههڵبوهشێنێتهوه«.

ناوبراو باسى لهئامانجهکانى راپهڕین کرد بۆ دروستکردنى ههرێمێکى فیدراڵى لهعێراق و  عێراقیش ببێته فیدراڵى و پێکهاتهکانى دیکهش ژیانێکى دیموکراتیانه بژین»، ههرێمى کوردستانیش حکومهتێکى هاوپهیمانى دابمهزرێت، که بههیچ جۆرێک بیر لهشهڕى ناوخۆو براکوژى نهکرێتهوه، بارى ژیانى خهڵک باش بکرێت و لهژێردهستهیى و کوشتن و راونان و دیلکردنى ئازادییهکان رزگارى ببێت».

ئهو ئهندامهى سهرکردایهتى یهکێتى دهشڵێت:»خهڵک پهشیمان نییه لهڕاپهڕین، بهڵام گلهیى لهشێوازى بهڕێوهبردن ههیه لهههرێمى کوردستان، چونکه خهڵک چاوهڕوانى ئهوهى دهکرد کهحکومهتێکى مشورخۆرو سهرکردایهتیهکى دڵسۆز بتوانێت ئهرکهکان جێبهجێ بکات، بهداخهوه لهدواى رۆیشتنى مام جهلال ههست بهبۆشاییهکى زۆر دهکرێت».

جڤاتى نیشتمانى گۆڕان: جۆرێک لهنائومێدى دروستبووه لاى خهڵک

ئاراس وهلى ئهندامى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنهوهى گۆڕان، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئهوه دووپاتدهکاتهوه کهپاش (30) ساڵ له راپهڕین ئامانجهکانى نههاتووهتهدی  لهڕووى سیاسیى و ئیدارهدانى سهربهخۆو بهدرێژایى دواى راپهڕین کێشهى زۆر دروستبووه.

«بڕواناکهم خهڵک لهئامانجهکانى راپهڕین پاشگهزبووبێتهوه، بهڵام جۆرێک لهنائومێدى دروستبووه لاى خهڵک لهسهر کۆمهڵێک مهسهلهى ئابوورى و سیاسى لهم ههرێمه«، ئاراس وهلى واى وت.

سهرکرایهتییهکى کۆمهڵ: خهڵک خۆزگه بهڕژێمى سهدام دهخوازن

محهمهد حهکیم، ئهندامى سهرکردایهتى کۆمهڵى دادگهرى کوردستان لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت:» رزگارمان بووه لهڕژێمێکى دیکتاتۆر کهخاوهن ئهنفال و کیمیابارانه«.

وتیشى :»لهکۆمهڵێک رووى دیکهوه وهک ئاشتى کۆمهڵایهتى و گهشهى ئابوورى و ئاسوودهیى تاکى کوردى و ئازادی، لهم رووانهوه خهڵک ئومێدى زیاترى ههبوو، بهڵام ئهم دهسهڵاته بارودۆخێکى وایان خوڵقاندووه خهڵک خۆزگه بهڕژێمى سهدام دهخوازن، تاکى کورد بێئومێدهو پهشیمانه لهڕابردووى خۆی».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار