هه‌وڵه‌کانى کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندیى عێراق له‌سلێمانى به‌رده‌وامه
«دواى بودجه ئه‌وله‌ویه‌تمان کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى ده‌بێت له‌سلێمانى»
4 ساڵ لەمەوپێش
سه‌رکۆ جه‌مال
ماوه‌ى چوارساڵه هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌سلێمانى، به‌ڵام تائێستا شکستیان هێناوه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بانکى ناوه‌ندى عێراق ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه لقى خۆى بکاته‌وه‌و ته‌نها داواى پارچه زه‌وییه‌کى کردووه.
له‌ساڵى 2017 هه‌وڵى چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌به‌غدا له‌خولى پێشووى په‌رله‌مان داوا لهبانکى ناوه‌ندى عێراق کرا لقێکى خۆى له‌پارێزگاى سلێمانى بکاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێده‌نگى لێ‌کرا.
له 2019 بانکى ناوه‌ندى عێراق، بڕیاریدا لقى خۆى له‌سلێمانى بکاته‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ى په‌رله‌مانتارێک رێگرى ده‌کرێت لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه.
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقیش ده‌ڵێت دواى په‌سه‌ندکردنى بودجه، کردنه‌وه‌ى ئه‌و لقه‌ى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى ده‌که‌نه ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانیان.
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق «پارتى دیموکراتى کوردستان تۆمه‌تبار ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانى رێگرى و رهزامهندنهبوون بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»له‌خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین که لقێکى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه، کاتى خۆى سێ لقى هه‌بووه، به‌سڕه‌و موسڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌غدا، به‌ڵام هه‌ولێر و سلێمانى له‌به‌ر دووئیداره‌یى بڕیاردراوه که لقێکى دیکه‌ش بکرێته‌وه«.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى یاساى دارایى هه‌رێم ده‌بێت هه‌ر لقێک هه‌بێت له‌ژێر چاودێریى هه‌رێمدا بێت، وتیشى:»به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کمان ده‌ستکه‌وت که‌جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئه‌وکاتى عێراق، که له‌پشکى پارتی بوو داواى کردبوو ته‌نها یه‌ک لقى بانکى ناوه‌ندى بکرێته‌وه ئه‌ویش له‌هه‌ولێر بێت».
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ باسى له‌وه‌شکرد له 2017 ه‌وه داوایان کردووه لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى بکرێته‌وه، له‌گه‌ڵ پارێزگارى پێشووى بانکى ناوه‌ندى دانیشتنیان ئه‌نجامداوه‌و پێى راگه‌یاندوون که ته‌نها ره‌زامه‌ندییه‌کى حکومه‌تى هه‌رێمى بۆ ببه‌ن، دیاربوو له‌هه‌ولێر زه‌وى بۆ ته‌رخانکرابوو، له‌سلێمانى هیچ که‌سێک ئاماده‌نه‌بوو زه‌وى بۆ ته‌رخان بکات.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که نووسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیان ئاگادار کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامێکى ئه‌وتۆیان نه‌داونه‌ته‌وه.
«پێش ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى بانکى ناوه‌ندى لابچێت له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى دیکه نووسراومان ئاڕاسته کرد، به‌ڵام تاحکومهتى هه‌رێم ره‌زامه‌ندیى نیشان نه‌دات لقى ئه‌و بانکه له‌سلێمانى ناکرێته‌وه، له‌ڕێگه‌ى پۆست و نامه‌شه‌وه قوباد تاڵه‌بانى ئاگادار کرایه‌وه، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامى نه‌بوو». ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید واى وت.
په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى ده‌ڵێت:»یه‌که‌م کاریان دواى په‌سه‌ند کردنى بودجه کردنه‌وه‌ى لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى ده‌بێت له‌سلێمانى».
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »پێشتر چه‌ند جارێک داوامان له‌پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى کردووه بۆ کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى عێراق له‌سلێمانی، به‌ڵام داواى ره‌زامه‌ندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى ده‌کرد، به‌ڵام ئێستا پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى گۆڕدراوه، دوایین جار داوام لێکرده‌وه، به‌نیازین دواى په‌سه‌ندکردنى بودجه‌ى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بکه‌ینه‌وه‌و بانکى ناوه‌ندى چى بووێت کارى له‌سه‌ر ده‌که‌ین».
ناوبراو ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که مه‌به‌ستیانه لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه، چونکه ئه‌وه زۆر گرنگه‌و ده‌بێته هۆى گه‌رمکردنى که‌رتى بانکى له‌سلێمانی و کۆمپانیاو ئه‌و شوێنانه‌ى کاریان به بانک ده‌بێت ناچار نین بچنه هه‌ولێر یاخود به‌غدا بۆ راییکردنى کاره‌کانیان.
شیروان میرزا باسى له‌وه‌شکرد دواى ئه‌وه‌ى که‌پرۆژه بودجه‌ى 2021 په‌سه‌ند کرا، یه‌کێک له‌ئه‌وله‌ویاتى کاره‌کانیان ئه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ پارێزگارى بانکى ناوه‌ندى عێراق، له‌ڕووى یاساییه‌وه چى پێویست بێت جێبه‌جێى ده‌که‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌مى نه‌هێڵین تا ئه‌و لقه له‌سلێمانى بکرێته‌وه.
پرۆژه بودجه‌ى 2021ى عێراق تائێستا له‌په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆى له‌سه‌ر نه‌کراوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌فته‌ى ئاینده دواى په‌سه‌ندکردنى پرۆژه یاساى دادگاى فیدراڵى که‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانیشتنى له‌سه‌ر ده‌کرێت تا په‌سه‌ند بکرێت، بودجه دواتر یه‌کلاده‌کرێته‌وه.
ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق پێیوایه حکومه‌تى هه‌رێم نایه‌وێت لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه.
موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى کورد له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت: »حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت هه‌موو شته‌کان له‌هه‌ولێر کۆبکاته‌وه، وا خه‌ریکه فه‌رمانگه‌ى راساندنى باڵیۆزخانه‌و کونسوڵخانه‌کان که لقێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه له‌سلێمانی، ئه‌ویش ده‌مرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵک بۆ هه‌موو شتێک بچێته‌وه بۆ هه‌ولێر».
هاوڵاتى بۆ وه‌رگرتنى راى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندى به جوتیار عادل وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم و ئامانج ره‌حیم سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه کرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌که به‌رده‌ست نه‌بوو، هه‌روه‌ها بۆ وه‌رگرتنى راى پارتى دیموکراتى کوردستان په‌یوه‌ندى به مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژى ئه‌و حزبه‌وه کرد، به‌ڵام ئه‌ویش به‌رده‌ست نه‌بوو.
وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که ئاڵوگۆڕى دراو مۆنۆپۆڵکراوه به‌هۆى نه‌بوونى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى.
جه‌بار گۆران وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»ئه‌گه‌ر لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه بۆ پاڵپشتى بازاڕ زۆر گرنگه، جموجوڵى بازاڕ دروستده‌کات، هه‌رێمى کوردستان زیاتر له‌ڕێگه‌ى ئاڕتى بانکه‌وه دۆلار ده‌خاته‌ڕوو».
هه‌روه‌ها جه‌بار گۆران جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه کردنه‌وه‌ى لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى جموجوڵ ده‌خاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام باس له‌وه‌شده‌کات به‌مه‌رجێک هه‌موو کۆمپانیاکانى ئاڵوگۆڕى دراو‌و حه‌واڵه‌کردن که نزیکى (350) کۆمپانیان، هه‌موویان له‌ڕێگه‌ى ئه‌و بانکه‌وه ته‌مویل بکرێن».
وته‌بێژى بازاڕى دۆلاره‌که‌ى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:»له‌کۆى (350) نووسینگه و کۆمپانیاى ئاڵوگۆڕى دراو‌و حه‌واڵه‌کردن، ته‌نها چه‌ند کۆمپانیایه‌کى دیاریکراو پشکیان هه‌یه له‌وه‌ى پاره له‌و بانکه وه‌ربگرن، که ئه‌مه‌ش مۆنۆپۆڵکردنى دراوه، هه‌روه‌ها له‌نێوانى نرخى فه‌رمى و نافه‌رمیدا هه‌میشه هه‌زار بۆ دوو هه‌زار دینارى عێراقى جیاوازى هه‌یه، له‌لایه‌ن چه‌ند کۆمپانیایه‌که‌وه قۆرغکارى تێدا کرابوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لقى بانکى ناوه‌ندى له‌سلێمانى بکرێته‌وه پێشبینى ده‌که‌ین دۆخه‌که زۆر باشتر ببێت».
شاره‌زایه‌کى سیستمى بانکى ده‌ڵێت کردنه‌وه‌ى لقى سلێمانى بانکى ناوه‌ندى متمانه دروستده‌کات له‌ڕووى داراییه‌وه.
بیلال ره‌ئوف، مامۆستاى زانکۆ‌و شاره‌زاى ئابووری، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:»له‌باکوورى عێراق ته‌نها له‌موسڵ و هه‌ولێر لقى بانکى ناوه‌ندى بوونى هه‌یه، ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى پێویستیان به‌بانکى ناوه‌ندییه رۆڵێکى گرنگ ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت له‌بوارى حه‌واڵه«.
هه‌روه‌ها پێشیوابوو له‌بوارى ئه‌و پاره‌و بودجه‌یه‌ى حکومه‌تى ناوه‌ندى بۆ سلێمانى ته‌رخانى ده‌کات، بوونى لقى بانکه‌که گرنگى زۆرى ده‌بێت و پاڵپشتێکى به‌هێزه بۆ سیسته‌مى بانکى و لایه‌نى ئابوورى له‌سلێمانی، چونکه« ئه‌گه‌ر لقه‌که بکرێته‌وه که‌واته ئه‌و بانکه متمانه‌ى زۆرى به‌سلێمانى هه‌یه، له‌ڕووى جوڵه‌ى بازاڕ‌و متمانه‌وه رۆڵى زۆرى ده‌بێت».
بانکى ناوه‌ندى عێراق، له‌مانگى شه‌شى 1948ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام پێشتر له 1931ه‌وه به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى دراوى عێراق له له‌نده‌ن هه‌بووه‌و له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌کانه‌وه سه‌رپه‌رشتى کراوه، به‌ڵام دواى رووخانى رژێمى به‌عس له‌شه‌شى ئادارى 2004 دامه‌زراوه‌ته‌وه.
یه‌کێک لهئامانجهکانى ئه‌وه‌یه بتوانێت به‌هاى دراو له‌عێراق به‌سه‌قامگیرى بهێڵێته‌وه، جگه له‌وه‌ش پاڵپشتى بۆ پرۆژه ئابوورى و کشتوکاڵى و پیشه‌سازییه‌کان دابینده‌کات، باره‌گاى سه‌ره‌کى بانکى ناوه‌ندى عێراق لهبهغدایه، جگه له‌به‌غدا له به‌سره‌و موسڵ و هه‌ولێر لقى هه‌یه.
تائێستا بانکى ناوه‌ندى عێراق (21) پارێزگارى جیاوازى به‌خۆیه‌وه بینیوه، یه‌که‌م پارێزگارى ئه‌و بانکه سه‌ید تۆفیق سویدى بووه، که له 12/6/1948 تا 14/2/1949 له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه، پارێزگارى ئێستاى بانکى ناوه‌ندیش سه‌ید مسته‌فا غالب موخیف ئهلکتابه.