دوایین نامه‌ى دیله کوژراوه‌کانى گاره که له‌لایه‌ن تورکیاوه له‌ناوبران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌و دیلانه، که سوپاى تورک له گاره کوشتنی، له ئه‌یلولى 2019دا نامه‌یان بۆ سه‌رۆک کۆمارى تورک، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى تورکیا و سه‌رۆکى گشتیى جه‌هه‌په نارد و له نامه‌کاندا ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێگرتون، که له‌به‌ر چى بۆ ئازادکردنیان هیچیان نه‌کردووه و دیالۆگیان ئه‌نجامنه‌داوه.
ئاژانسى فوراتنیوز، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ى ئازارى 2021، بڵاویکردووه‌ته‌وه که "سه‌رباز، پۆلیس و سیخوڕه دیلکراوه‌کانى تورک، که له ئه‌نجامى هێرشى داگیرکه‌ریى سوپاى تورک بۆ سه‌ر گاره و به‌هۆى بۆردومان و گازبارانکردنه‌وه کوژران، نامه‌ى هاوبه‌شیان بۆ موسته‌فا شه‌نتۆپ سه‌رۆکى په‌رله‌مانى تورکیا، که‌مال قلیچدار ئۆغڵو سه‌رۆکى گشتیى پارتى کۆماریى گه‌ل (جه‌هه‌په) ناردووه. دیله‌کان نامه‌یان بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان و هه‌روه‌ها نامه‌یان بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورک ناردووه و داوایانکردوه، کار بۆ ئازادکردنیان بکرێت".
کۆپییه‌ک له نامه هاوبه‌شه‌کان له سه‌رچاوه‌کانى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)ه‌وه ده‌ست ئاژانسه‌که که‌وتوون. نامه‌کان له 6ى ئه‌یلولى 2019 دا نووسراون و ئیمزاى (سه‌دات سۆرگیون، ئومید گجر، سه‌دات یابالاک، وه‌دات کایا، حوسێن ساری، مه‌ولود قه‌هوه‌چی، سه‌میح ئۆزبه‌ی، سوله‌یمان سونگیور، موسلیم ئاڵتنتاش، ئایدن کۆسه، عادل کاباکلى و م. ساڵح کانجانى) پێوه‌یه.
ده‌قى نامه‌که‌یان:
له نامه‌یه‌کدا، که به ناونیشانى "بۆ سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى گه‌وره‌ى تورکیا به‌ڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر موسته‌فا شه‌نتۆپ" دا نووسراوه، زانیارى له باره‌یانه‌وه، شێوه، کات و شوێنى دیلکردنیان له‌لاى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کاندا هه‌یه. راشیانگه‌یاندووه، جگه له هاووڵاتییه‌ک، پۆلیسێک و سه‌ربازێکى ئه‌رکدار، ٤ سه‌بازى تریش هه‌یه، که له کاتى سه‌ربازیى ناچاریدا دیلکراون لێره‌دا هه‌ن. له نامه‌که‌دا ئه‌وه هاتووه، ماوه‌ى سه‌ربازیى ئه‌و سه‌ربازانه چه‌ند ساڵ له‌وه پێش کۆتایى پێهاتووه، هه‌ر خۆى به هۆى یاساکانى په‌رله‌مانه‌وه ماوه‌ى سه‌ربازى که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ ٦ مانگ و هه‌روه‌ها سه‌ربازیش به پاره ده‌کڕدرێته‌وه، بۆیه ئه‌م پرسیاره‌یان کردووه، "باشه تاوانى ئه‌و سه‌ربازانه جێبه‌جێکردنى ئه‌رکه‌کانیان بووه بۆ ده‌وڵه‌ت؟" له نامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانکراوه، هه‌مان ئه‌و پرسیاره له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربازه‌کانه‌وه چه‌ندینجار له به‌رده‌م کامێراکاندا دووباره کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێکیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.
بۆ ٦٠٠ په‌رله‌مانتارى بخوێننه‌وه
دیله‌کان رایانگه‌یاندووه، به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت که‌م و زۆر ده‌زانن، که ئه‌مان له چ هه‌لومه‌رجێکدان و داوا له موسته‌فا شه‌نتۆپ سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌که‌ن، که نامه‌که‌یان له به‌رده‌م ٦٠٠ په‌رله‌مانتاردا بخوێنێته‌وه. دیله‌کان له نامه‌که‌یاندا ئه‌وه‌شیان وتوه، "باشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌سه‌کان لێره راگه‌یاندکار و منداڵى بنه‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان نین، ئیدى خاوه‌ندارى و پشتیوانی‌یان لێناکرێت؟ ئێمه چاوه‌ڕێمان نه‌ده‌کرد، که ده‌وڵه‌تى کۆمارى تورکیا زیاتر له ٤ ساڵ، واته نزیکه‌ى ١٥٠٠ رۆژ خاوه‌ندارى له سه‌رباز و پۆلیسه‌کانى نه‌کات.
چاوه‌ڕوانى بووین سه‌ره‌ى ئێمه‌ش بگات
وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ى دیلکرابوون، چ هاووڵاتییانى کۆمارى تورکیا و چ ئه‌و که‌سانه‌ى هاووڵاتیى تورکیا نه‌بوون، هه‌وڵه‌کان له ساڵى ٢٠١٤ له کاتى گرتنى کۆنسوڵخانه‌ى تورکیا له موسڵ له‌لایه‌ن رێکخستنى تیرۆریستیى داعش بۆ ئازادکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى له کۆنسوڵخانه‌که‌دا بوون، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى له نه‌یجیریا له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه دیلکرابوون، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى فه‌تۆ له گابۆن، بۆ سه‌ربازه ئۆکرانییه‌کان، که له‌لایه‌ن رووسیاوه دیلکرابوون، بۆ ئازادکردنى تاتاره‌کانى کریمییه، بۆ ئازادکردنى رۆژنامه‌نووسه ژاپۆنییه دیلکراوه‌کانى ده‌ستى قاعدیه دیالۆگتان کرد و له ئه‌نجامى هه‌وڵه‌کان و دیالۆگ دا ئازاد بوون و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو بنه‌ماڵه‌کانى خۆیان و وڵاتى خۆیان. ئێمه‌ش به ئومێده‌وه سه‌یرى ئه‌و هه‌واڵانه‌مان کرد و به ساڵان ئومێد و هیوامان ئه‌وه بوو، که سه‌ره‌ى ئێمه‌ش بێت.
باشه ده‌بێت ئێمه داوا له شوێنێکى تر بکه‌ین؟
له ساڵانى رابردوودا که‌س نه‌یتوانى گارانتیى ته‌ندروستى و ئاسایشى ئێمه بکات و ئێستاش ناتوانن. له دۆخێک‌دا، که ژیانمان گارانتیى نییه، ئێوه چۆن ده‌توانن ته‌رمى ئێمه لێره ببه‌نه‌وه؟ ئێوه‌ش منداڵتان هه‌یه، خۆتان بخه‌نه شوێنى بنه‌ماڵه‌کانمان، بۆ نمونه له کاتى جه‌ژن دا ئێوه چاوه‌ڕێن منداڵه‌که‌تان بێن و ده‌ستتان ماچ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ٩ جه‌ژنه ئێمه ناتوانین چاومان به بنه‌ماڵه‌کانمان بکه‌وێت و ده‌ستیان ماچ بکه‌ین. باشه ئێوه ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژێک له منداڵه‌کانتان دوور بن خێرا به دوایاندا ناگه‌ڕێن؟ زیاتر له ٤ ساڵه ئێمه‌ش له بنه‌ماڵه‌کانمان دورین و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان له‌گه‌ڵیاندا نییه. له‌و دۆخه‌دا ئێمه چى بکه‌ین؟ ئێمه ده‌مانه‌وێت ئێوه ویژدانتان هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئێمه تاوانبار ده‌کرێین، پێمان بڵێن، تاوه‌کو بیزانین
ئه‌گه‌ر ئێمه تاوانبار ده‌کرێین، ئه‌وا مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌وه ئاگادار بین و بیزانین. باشه له‌سه‌ر ئێمه بڕیارى سزادان هه‌یه؟ ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بزانین. وته‌ى 'سه‌بر بکه‌ن' بۆ بنه‌ماڵه‌کان ته‌نها بۆ دواخستن و نه‌بینینى کێشه‌که‌یه. چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان کرابوو و ئومێدى به ئێمه دابوو، به‌ڵام له‌وه‌ش ئه‌نجامێک ده‌ستنه‌که‌وت. بۆ له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا قسه له‌سه‌ر ئێمه‌ش ناکرێت، بۆ نابین به رۆژه‌ڤ؟ کاتێک بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى بۆ کۆتایهێنان به گۆشه‌گیریى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتن کردبوو، له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا چالاکیى دانیشتنیان ئه‌نجامدا، ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وان قسه‌تان کردبوو و وتبوتان، داواکه‌تان به به‌رێز سه‌رۆک کۆمار و به‌ڕێز عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیرى داد ده‌گه‌یه‌نن. له‌و بابه‌ته‌دا حیزبێکى سیاسی، یان که‌سێک، که داکۆکى له مرۆڤه‌کان بکات، یان مرۆڤه‌کان ئازاد بکات، ئه‌و مرۆڤانه، که تاوه‌کو کۆتایى ته‌مه‌نیان ئازاد بکرێن، بنه‌ماڵه و ده‌ورووبه‌ره‌که‌یان قازانج ده‌کات و بۆلاى خۆیان رایانده‌کێشت. به‌و تێگه‌یشتنه‌وه ئێمه داواتان لێده‌که‌ین، که به به‌رپرسیاریه‌تێیه‌کانتان هه‌ستن".
بۆ سه‌رۆگشتى جه‌هه‌په، که‌مال قلیچدار ئۆغڵو
دیله‌کان له‌و کاته‌دا نامه‌یه‌کیشیان بۆ که‌مال قلیچدار ئۆغڵو سه‌رۆکى گشتیى جه‌هه‌په نارد. دیله‌کان له‌و نامه‌یه‌دا باسى قۆناغه‌که‌یان کردبوو و رایانگه‌یاندبوو، "شه‌نه‌ل ساریخان خانم سه‌رۆکى کۆمسیۆنى مافه‌کانى مرۆڤ له په‌رله‌مان له ساڵى ٢٠١٦دا له‌باره‌ى ئه‌م باته‌وه لێدوانى دابوو، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ک پێویست نه‌بوو. ئێمه داواتان لێده‌که‌ین، که نامه‌که‌مان و دۆخى ئێمه له به‌رده‌م کامێراکاندا بۆ راى گشتى بخه‌نه‌ڕوو. داواتان لێده‌که‌ین به به‌رپرسیارى هه‌ستن".
داوا له ئه‌ردۆغانى سه‌رۆک کۆمار
یه‌کێک له دیله‌کان به ناوى سه‌دات سۆرگیون نامه‌یه‌کى بۆ سه‌رۆک کۆمار ئه‌ردۆغان نووسیووه. سه‌دات سۆرگیون له نامه‌که‌یه‌دا بۆ سه‌رۆک کۆمارى تورک نووسیویه‌تی، "به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمارم، با ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تى خوا له‌سه‌ر ئێوه و وڵاته‌که‌مان بێت. ئینشائه‌ڵا، ئامین". دواى ئه‌وه‌ش سۆرگیون خۆى ناساندووه و باسى دیلبوونى خۆى و ئه‌و بارودۆخه کردووه، که تیایدایه‌تی.
هاکان ئاتیلاى به بیرهێنایه‌وه
سۆرگیون له نامه‌که‌یه‌دا پرسیویه‌تی، "سه‌رۆک کۆمارم، من ده‌پرسیم، ئێمه کێین؟" و له به‌رده‌وامیى نامه‌که‌یدا نووسیویه‌تی، "لێره پێمان ده‌ڵێن، 'ده‌وڵه‌ت له ئێوه ناپرسێت، خاوه‌نداریتان لێ ناکات، ئه‌گه‌ر خاوه‌نداریتان لێ بکات ده‌تاننێرینه‌وه، ئێمه نامانه‌وێت ئێوه لێره رابگرین'. وادیاره راست ده‌که‌ن. ئه‌وه ٤ ساڵ تێپه‌ڕی، به‌ڵام سه‌ره‌ى ئێمه نه‌گه‌یشت... به‌ڕێوه‌به‌رانى رێکخستن (په‌که‌که) دێن و قسه‌مان بۆ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن، 'با ده‌وڵه‌ت داواى ئێوه بکات، ئێمه ئێوه ئازاد ده‌که‌ین، به‌ڵام که‌س خاوه‌ندارى له ئێوه ناکات، ئه‌گه‌ر ئێمه ئێستا ئێوه ئازاد بکه‌ین، به دڵنیاییه‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌تانکوژیت'.... کاتێک هاکان ئاتیلاى جێگرى سه‌رۆکى هاڵک بانک (دواى زیندانیکردنى له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه) گه‌ڕایه‌وه بۆ تورکیا، ئێوه له چاوپێکه‌وتنێکدا وتتان، 'هاکان ئاتیلا رۆڵه‌ى ئێمه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌ندارى له‌و نه‌که‌ین، ئه‌ى ئێمه خاوه‌ندارى له کێ بکه‌ین؟ باشه دۆخى ئێمه چى به‌سه‌ر دێت سه‌رۆک کۆمارم؟ من ناڵێم، بۆ خاوه‌نداریت له‌و کرد، به‌ڵام ده‌ڵێم، ئێمه‌ش هه‌ین...".
نامه‌یان بۆ بنه‌ماڵه‌کانیشیان نارد
دیله‌کان له هه‌مان کاتدا نامه‌یان بۆ بنه‌ماڵه‌کانیشیان نارد. له نامه‌کاندا به زۆرى باسى دۆخى خۆیان، حه‌ز و خه‌ون و چاوه‌ڕوانییه‌کانیان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها گله‌یى و گازنده‌شیان کردووه.
ئێمه وه‌ک گوناحێک و تاوانێک ده‌شاردرێینه‌وه
بۆ نمونه له نامه‌که‌ى محه‌مه‌د ساڵح کانجا دا بابه‌تێکى سه‌رنجڕاکێش هه‌بوو. کانجا له نامه‌که‌یدا نووسیبوی، "بابه‌تێکى سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه، که ده‌زگاکانى راگه‌یاندن و میدیاکان به هیچ شێوه‌یه‌ک باس له ئێمه ناکه‌ن و نامانخه‌نه رۆژه‌ڤ. ئاشکرایه ئیراده‌یه‌ک و بڕیارێک له پشت ئه‌و بێده‌نگییه‌وه هه‌یه. ره‌نگه ئه‌وه هۆکارى زۆرى هه‌بێت، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، که ئه‌و هۆکارانه چه‌ند ره‌وان؟ ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى ده‌وڵه‌ت له‌باره‌ى دۆخى ئێمه‌وه لێدوان و راگه‌یاندراو بڵاوبکه‌نه‌وه، ئه‌وه بۆ هه‌مومان لێره ده‌بێته ئومێد و هیوا، به‌ڵام بۆ ئێمه وه‌ک قورسترین بار، یان وه‌ک گوناحێک و تاوانێک ده‌شاردرێینه‌وه".