ئاسایشى ئێزدیخان له‌ناوه‌ندى شه‌نگال ده‌مێننه‌وه‌

‌سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى خۆسه‌رى دیموکرات بۆ ‌ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



عهمار عهزیز

سهرۆکى ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکرات ئهوه ئاشکرادهکات سوپاى عێراق رهزامهندی داوه لهسهر مانهوهى هێزهکانى ئاسایشى ئێزدیخان لهناوهندى شهنگال بمێننهوه.

 لهڕۆژی 11ی ئازار گرژیى لهنێوان سوپاى عێراق و لایهنگرانى ئهنجومهنى خۆبهڕێوهبهرى شهنگال لهبازگهى جیدالى سنورى ناحیهى گرعوزێر روویدا، ئهوهش دواى ئهوهى لایهنگرانى ئهنجومهنى خۆبهڕێوهبهرى بۆ پشتگیرى کردن لهمانهوهى ئاسایشى ئێزدیخان لهناوهندى شهنگال گردبوونهوه.

دهخیل موراد، سهرۆکى ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکرات لهخانهسور سهر بهقهزاى شهنگال به‌‌ ‌هاوڵاتى وت:»رۆژی 10ی ئازار سوپاى عێراق (24) کاتژمێرى بهئێمه دابوو وهک  دوا مۆڵهت بۆ دهرکردنى هێزهکانى ئاسایش لهناوهندى شهنگال».

ناوبراو ئاماژى بهوهکرد پێش تهواوبوونى ئهو وادهیه لایهنگرانیان لهناحیهى گرعوزێر دهیانویست بێنه ناوهندى شهنگال تا بهشداریى بکهن لهخۆپیشاندان، بهڵام لهبازگهى جیدالى سوپاى عێراق رێگرى لێکردن، بۆیه گرژیى لهنێوان ههردوولا دروستبوو.

دهخیل باسى لهوهشکرد رۆژى 12ى ئازار ئهنجومهنى خۆبهڕێوهبهرى نامهیهکیان ئاراستهى سوپاى عێراق کرد، که لهنامهکهدا داوایان کردووه هێزهکانى ئاسایش لهناوهندى شهنگال بمێننهوه.

 سهرۆکى ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکرات ئهوهشى خستهڕوو دواى ئهوه کۆبوونهوهیهکیان لهگهڵ سوپاى عێراق کردووهو تاڕادهیهکى باش رهزامهندیى خۆیان نیشانداوه بۆ مانهوهى هێزهکانى ئاسایش لهناوهندى شهنگال تا رێککهوتنى بهغداو ههولێر جێبهجێدهکرێت.

هاوکات ئهوهشى دووپاتکردهوه که رێککهوتنى کۆتایى لهنێوان ئهوان و سوپاى عێراق دهکرێت، ئهوهشى بهههنگاوێکى باش بۆ جێگیربوونى دۆخى ئهمنى شارهکهو دووبارهنهبوونهوهى گرژیى لهنێوان سوپاو لایهنگرانى ئهنجومهنى خۆبهڕێوهبهری وهسف کرد.

دهخیل موراد وتیشی»ئێمه لاریمان نیه کههێزهکهى ئاسایش بخرێته سهر ئهمنى نیشتیمانى یان سوپاى عێراق، کێشهمان نیه ناوهکهى یان ئاڵاکهى بگوڕێت، گرنگ ئهوهیه هێزهکه لهناوهندى شار بمێننهوه«.

سهرۆکى ئهنجومهنى خۆسهرى دیموکرات جهختى لهوهشکردهوه که «دهرکردنى هێزهکانى ئاسایش لاى ئێمه خهتى سورهو بههیچ شێوهیهک رازى نین، خهڵکى ئێمهش جگه لههێزهکانى ئاسایش باوهڕیان بههیچ هێزێکى تر نیه کهشهنگال بپارێزن».

«تاکێشه‌که‌ى ئاسایشى ئێزدیخان چارەسه‌ر نه‌کرێت به‌یه‌کجاری، گرژیى و خۆپیشاندان له‌شه‌نگال به‌رده‌وام ده‌بن، چونکه‌ خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستبه‌ردارى ئاسایشى ئێزدیخان نابن و تاماون له‌ژیان پشتگیریى له‌هێزه‌که‌ى خۆیان ده‌که‌ن»، ده‌خیل موراد واى وت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار